(2 کاتژمێر دواتر)

بەڕێز جیۆن(باوکی جۆنگکوک)بەتوڕەیی بەوناوەدا هاتووچۆی دەکرد

ب.جیۆن:چۆن..چۆن دەبێت ئەندامی نهێنی باندەکەمان دیلی خۆمان بکڕێت...کڕیارەکان چی دەڵێن بەنەفرەت بیت....لەکوێیە هوانگ لەکوێیە دەمەوێت بیبینم
سکرتێر:گەورەم لە ئێستادا ئەو گەڕاوەتەوە ماڵەکەی خۆی
ب.جیۆن:شۆفێرەکە ئامادە بکە هەر ئێستا دەمەوێت بڕۆم هوانگ ببینم
سکرتێر:بەسەرچاو گەورەم

لای هوانگ و های جی وۆن لەماڵی هوانگ

هوانگ:هێی جوانکیلە..بڕە پارەیەکی خەیاڵیم داوە بۆ بەدەست هێنانی تۆ بۆیە نامەوێت هیچ هەڵەیەکت لێ ببینم ئەگینا دەتکوژم یاخود منداڵەکانت باجەکەی دەدەن

های جی وۆن تەنها بەتوڕەییەوە سەیری هوانگی دەکرد

هوانگ:من منداڵەکانتان و خۆشت بەخێو دەکەم....لەبەرامبەردا دەبیت بە ژێردەستەی من
های جی وۆن:مەگەر بمرم دەبم بە ژێردەستەی نامەردێک
هوانگ:همم ڕازی نیت؟؟..چۆنە منداڵەکانت بەرینە ژوورێکی تر.....وە من و تۆش تۆزێ قسەبکەین؟؟
٭هێواش هێواش لە های جی وۆن نزیک دەبوویەوە٭

لەوکاتەدا کەسێک لە دەرگایدا

؟؟؟:گەورەم بەڕێز جیۆن دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات..
هوانگ:هایش بەنەفرەت بیت ئێستا کاتی ئەوەیە

هوانگ ڕۆشتە دەرەوە

هوانگ:ئۆۆ سڵاو گەورەم هیچ کارێک هەیە بەم درەنگە بتەوێت قسەی لەسەر بکەین؟؟

بەڕێز جیۆن بەتوڕەیی سەیری هوانگی کرد پاشان هوانگ وەک سڵاوێک بۆی چەمایەوە

ب.جیۆن:خۆشت دەزانی چیت کردووە؟؟
هوانگ:تۆ باسی چیدەکەیت گەورەم؟؟ ئاهـ ھھھ مەبەستت ئەو ئافرەتەیە....ئێ ئەوە تۆ پێویست ناکات خەمی ئەوەت بێت وەک ئەزانی من ئەندامی نهێنی باندەکەم بۆیە کەس بەمە نازانێت
ب.جیۆن:هوانگ سەیرکە...تۆ هاوڕێی کۆنی منیت نامەوێت هاوارت بەسەردا بکەم...ئەوەی کردت بەبێ مۆڵەتی من بوو...بەڵام هیوادارم یەکەم و کۆتا جارەت بێت...وە ئەگەر ئەو ئافرەتە هەڵهات ێان هەوڵی شتێکیدا سوێند دەخۆم ئەگەر خۆی و منداڵ و هاوسەرەکەی نەکوژیت من تۆش لەگەڵیان دەکوژم
هوانگ:هایشش گەورەم پێویست ناکات توڕەبیت...من ئاگاداری هەموو شت دەبم....هەر شتێک ڕوویدا دەیانکوژم...وە دواتر دەتوانم ئەگەر تا ماوەیەک لەگەڵم مایەوە کوڕەکەی دەنێرم بۆ ڕاهێنان کردن لە باندەکە
ب.جیۆن:همم خراپ نییە...باشە کەواتا...ئەگەر هەوڵی ئاشکرا کردنیاندا بیانکوژە ئەگەریش هیچ نەبوو کوڕەکەی دەنێریت بۆ کارکردن لە باندەکە
هوانگ:ھھھھ باشە تەواو ڕێکەوتین
ب.جیۆن:ھھھھ بەڵێ بەڵێ
٭دەستی لەشانی دا و دواتر ڕۆشت

𝐵𝐼𝐺 𝐸𝑆𝐶𝐴𝑃𝐸 𝐽𝐾(تەواو بووە✔︎)Where stories live. Discover now