وتی"خۆت ماندوو مەکە! ئەو هەرچی وت ئەبێت بیکات زۆر کەلە ڕەقە"بە خەندەیەکەوە وتی

"وە من ئەڕۆم ئەخەوم شەرم مەکە وا بزانە ماڵی خۆتە شەو باش"

هەستا بەرەو دەرگا دەسک زیویەکەکە لە لای چەپی ئاگردانەکرەوە بوو

" شەو باش..."
وتم وە دواتر ڕۆیشت بەنزیکەیی هەست ئەکەم کەسانی باشبن هێمنی ئەم کەشەی ئێستا وادەکات دوبارە بیر لە کارەساتەکە بکەمەوە...دایکم...باوکم...خوشکەکەم

MEMORIES OF TIANA 3 JULY 2020

AFTERNOON 6:17PM

خاتوو میلەر"تیانا بڕۆ ئەو دەرگایە بکەرە وە لەوانەیە ماڕک بێت"
بە هاوارەوە

"باشە دایکە"
ماڕک بۆ نانی ئێوارە دێت بۆ ئێرە

POV TIANA

دەرگاکەم کردەوە کەسی لێ نەبوو لەپڕ دەنگێکی بەرز
هات
"بووو!" بە دەنگێکی بەرزەوە

ئەوە هیچ کەس نەبوو جگە لە ماڕکی نەفرەتی
لەترسا هەڵبەزیمەوە ماڕک زەرفێکی ڕەشی لەسەر کردووە وە لە بەشی خوارەوەی دیوارەکە لەپڕ سەری دەرکرد هەر کەسێکی تر بوایە ئەترسا
وانییە؟

"ههههههههە تی ئەوە چییە ئەو ڕوخسارە ههههههه بەڕاستی ترساندمی! تۆ هەمیشە بوێر بوویت دەڵێیت هەرگیز ناترسم"
ماڕک بە گاڵتەپێکردنەوە وتی

"بەنەفرەت بیت ماڕک ئەزانیت هیچ پێکەنیناوی نییە!"
بە توڕەیی وتم

"نا..نا ئازیزم باوەڕبکە زۆر پێکەنیناوییە بۆستە باڕەسمێکت بگرم"
وتی بە جۆشەوە

" وەک ئەوەی منیش ڕاوەستم لە بەردەم کامێرا نەفرەتییەکەت و بڵێم چیسس!"
بە توڕەییەوە وتم و مۆبایلەکەم لەدەستی ڕفاند

" هێی! تی بۆستە ئەمە دادپەروەری نییە تۆ هەمیشە دەتەوێت ببیت بە دادوەر بەڵام ئێستا کارێکی ناداتپەروارانە دەکەیت ئەگەر دەوێریت ڕوبەڕووی من ببەرەوە نەک مۆبایلەکەم"
ماڕک بەهاوارەوە وتی کە تۆنێکی بێزاری لە دەنگیدا دیار بوو
نا هەقی ناگرم من هەمیشە وا دەکەم دەزانم کە مۆبایلەکەی خاڵی لاوازی ئەوە.

من و ماڕک لەگەڵ ئەوەی ئامۆزایین دوو هاوڕێش بووین بۆ یەکتری هەم لە ماڵەوە هەم لە قوتابخانە کاتی زۆریان بەیەکەوە بەڕێ ئەکرد لەبەر ئەوەی زۆربەی حەز و ئارە زووە کانیان وەک یەک بوون بێگومان مرۆڤەکان ئەو کەسانەیان بە دڵە کە هەمان حەز و ئارەزوویان هەیە لەگەڵ وان بەڵام هەموو شتێک ئەمشەو لە ناوچوو

NIGHT

"ماڕک وتم کارەکتەری سەرەکی دەمرێت"
بە بێ هیوایی وتم من و ماڕک مشتومڕمانە لەسەر کارەکتەر سەرەکی ئەو ئەنیمێیەی کە سەیری دەکەین.

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now