"تەواو تەواو شیرینەکەم من لێرەم هیچ نییە تەنها خەیاڵەکانی خۆتە"
-بەخەمەوە وتی کاتێک ماچی لەسەر سەری جێ دەهێشت

"با لەم ژوورە بڕۆینە دەرەوە توخوا بمبە بۆلای داپیرم"
-دەستی کرد بەگریان

"مەگری گیانەکەم تەواو تێ دەپەڕێ ئێستا دەڕۆین بۆلای داپیرە"
-جونگکووک وتی کاتێک بەباشی دانیشت بەبێ پچڕاندنی باوەشەکە

دواتر هەستا و میـا'ی وەکوو بووک هەڵگرت
لە ژورەکە چووە دەرەوە و دەرگاکەی داخست

چووە خوارەوە ویستی بچێتە ژورەکەی خاتوو چۆی
بەڵام خاتوو جیۆن ئەوانی بینی

"جونگکووک کوڕم هەموو شتێک باشە؟بۆچی بەم کاتە هەستاوی ئەی میـا چیەتی"
-بەخەمەوە وتی کاتێک نزیکیان بۆیەوە

"دایکە ئەو دەترسێ نازانم بۆ بەڵام هەست دەکات کەسێک لە ژورەکەیەتی زۆر ترساوە من ئەمشەو لاشی بوم بەڵام هەر ترساوە وتی کە بیبەم بۆلای داپیرە"
-ئەویش بەهەمان شێوە وتی

"خاتوو چۆی ئێستا خەوتووە بیبە بۆ ژورەکەی ئـارا یان بۆ ژورەکەی خۆت ئێستا داپیری خەمبار دەبێت خۆی ئەم ماوەیە فشاری زۆری لەسەرە و سەرقاڵە"
-وتی کاتێک دەستی بەسەری میـا'دا دەهێنا

وەکوو کچی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات هیچ جیاوازیەک ناکات لەبەینی ئـارا و میـا

"باشە دایکە"
-جونگکووک وتی و چووەوە سەرەوە
بۆ ژورەکەی خۆی

میـا'ی لەسەر جێگاکە دانا و دایپۆشی
دواتر ماچێکی سەری کرد

"کوماۆۆ جونگکووکا تۆ زۆر باشی سوپاس تا ئەم کاتە لەبەر من نەخەوتووی"
-بەدەنگێکی نزم و ماندوو وتی

"پێویست بەسوپاس ناکات ناسکەکەم هەموو شتێک بۆتۆ"
-بەمیهرەبانی پێی وت

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now