بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکەم چوومە لایو دانیشتم و شوشەی ویسکیەکەم کردەوە و کەمێک خواردەوە.

+تۆ لێرە چی دەکەیت؟
-دەخۆمەوە...
+بڕۆ شوێنێکی دیکە بخۆوە.
-حەزم لێرەیە.

پاشان جامەکەم هێناو ویسکیم خستە ناویەوە بە توڕەیەوە خواردمەوە.
وابزانم خۆشی هێزی ئەوەی نەبوو شوێنەکەی بگۆڕێت بۆیە بێ دەنگ بوو.

-دیارە کە دیسان بنکە فشاری زۆری خستۆتە سەرت و کارت زۆرە بۆیە هاتویتە ئێرە!
+ئێ کە چی؟! دەتەوێت بڵێیت سەیرکە مافی من بوو و ئەم شتە بێمانایەنە؟
-تۆ ڕێگایی خۆت هەڵبژارد پاڕک سۆنگهوا،منیش ڕێگایی خۆمم هەڵبژارد!

+لە ڕاستیدا دەبێت من ئەوەت پێ بڵێم چونکە ئەوە تۆیت وازم لێ ناهێنیت!
-کێ بوو کە ماوەیەک پيش ئێستا هاتو داوای یارمەتی لێ کردم؟ بەڕاستی ئەوە منم کە وازت لێ ناهێنم؟

سۆنگهوا بە نیشانەی داخەوە سەری جوڵاند و دەستی برد بۆ شوشەکەی بۆ ئەوەی هەندێکی دیکە بۆ خۆی تێبکات بەڵام کە شوشەکەی سوڕاند تەنها دڵۆپێک هاتە خوارەوە بۆیە بە توڕەیەوە ویسکیەکەی منی هەڵگرت و هەندێکی بۆ خۆی تێکرد.

سەرم لەسەر دەستەکانم داناو و سەیریم کرد
-قژت درێژ بووە..
بە بەراورد بە حەوت مانگ پێش ئێستا قژی درێژ تر بووبوو.
+میا ناهێڵێت کورتی بکەمەوە.
بە ساردی وەڵامی دامەوە

DARE OR DARE <kurdish>✔️Where stories live. Discover now