پریا هەڵستا و بێ گوێدانە ئەو ماڵەوەی جێهێشت
هیونجین نەیوەستاند
بەڵام لەبەر خۆیەوە وتی
" گەر بەوە بێت... کەوایە تۆش خۆپەرستی! "گەر ئەو وا بیر دەکاتەوە کە من هۆکاری بەیەک نەگەیشتنی ئەوانم و بە خۆپەرستی ناوێ دەنێت... ئەی من ئەم هەستانەم بە چی ناو بێنم؟
منیش ناتوانم لەو نزیک بم و بیری لێ بکەمەوە بە شێوازێکی جیا لە هەستی خێزانی و خوشک برا
من ناتوانم ئەوم هەبێت بەو شێوەیە و وە ناتوانم پێی بگەم
کەوایە ئەویش خۆپەرستە!چەندان ساڵە لە جیهانی دەرەوە پاراستوومە چەندان ساڵە لە چاوی هەموو نێرێک دوورم خستۆتەوە ئەمانە هەستی خاوەندارێتی برا نەبوو بەڵکو جیا لەمانەبوو
وەک ئەوە نیە کە بیری لێبکەنەوە و بڵێن من ئاشقی منداڵێک بوبم!
نا نەخێر بەو شێوەیە نیەمن سوێندم خوارد بیپارێزم کاتێک کچێکی بچووکی هەشت ساڵان بوو
بەڵام هەر ئەو کچە بچووکە بوو لەپێش چاوەکانی منەوە بوبە شازدە بۆ حەڤدە ساڵ
جەستە و ڕوخسارە بچووکە شیرینەکەی گۆڕانکاری بەسەر داهات تاکو لەناکاو بوبە کچێکی پێگەیشتو و جەستە و ڕوخسارێکی سەرنجڕاکێش و هۆشبەر!ئەوکاتە بوو هەستەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هات و دڵە گەمژەکەم بۆی دەستی کرد بە لێدان و ئاشقی بووم زۆر بە قوڵی
من پیاوێکی گەورە بووم
من بڕیار بوو باوکی ئەو بم برای ئەو بم
بڕیار بوو خێزانی ئەو بمبەڵام من هەموو شتێکم تێکدا
دەمویست کۆنتڕۆڵی هەستەکانم بکەم کاتێک باسی لەو کوڕە دەکرد کە لەناکاوێک پەیدابوو
دڵی ئەو کچەی برد بە ماوەیێکی کەم لە کاتێکدا من ساڵانێکە ئاشقی'ـمە!
بوێریم نەبووە و خۆم پاراستووە لەوەی هەست بە جوڵە و ڕەفتارێکی نامۆ و سەیر نەکات لە من دا
ترسم هەبوو گەر هەست بەوەی ناخم بکات ئەوا لە دەستی بدەم
ئەمە منی شێت دەکردوە هەرگیزیش نەمدەتوانی خەیاڵیش بکەم کە چۆن دەبێت ئەو پریایە بچووکە بە شێوازێکی تر مامەڵەی لەگەڵ دا بکەم شێوازێک... کە پیاو و ئافرەتێک مامەڵە لەگەڵ یەکدا دەکەن
زۆرجار باوەشێک یان ماچێکی ئاسایی لەوەوە
وێرانی دەکردم لە ناخەوە کە بە ناچاری زەردەخەنەیێکی برایانەم بۆی دەکردهەرکاتێک پەنجەیێکم بەر جەستەی کەوتبێت تەزوویێکی بە جەستەم دا دەنارد ئەویش وا بیری دەکردەوە مەبەستی بەریەککەوتنێکی خێزانیە
دوای هەموو شتێک چۆن بتوانێت بە شێوازێکی تر بیربکاتەوە لە کاتێک دا
من نواندنکارێکی نەفرەتیانە باش بووم کە ڕۆڵی برایێکی بەسۆز و خەمخۆری دەبینی!
YOU ARE READING
" 𝙋𝙧𝙞𝙮𝙖 " ✔
Mystery / Thrillerبــوونــی تــۆ ئــاســودەیـی مـنـە تــاقــیــم مـەکــەنــەوە بــە دوورخـسـتـنـەوەی لـێـم چــونــکــە تــەنــهــا بــیــرکــردنــەوە لــەوە ئــازارم دەدات ـ ڕوح و جـەسـتـەیـێـکـی بـچـووکـی بـێـتـاوان وای لـە تـاوانـبـارێـکـی گـەورە و مـەتـرسـیـدار کـ...
" تۆڵەکردنەوە "
Start from the beginning