"ئەوە براکەیەتی؟"

نامجون:"نەخێر ھاوڕێی براکەی.. "

یۆلاندا:"تکایە با خێرا بکەین، تای خوێنێکی زۆری
لێ ئەڕوات.. "


جین:"ئۆتۆمبێلێکم دۆزیەوە، بەوە ئەڕۆین.. "


یۆلاندا:"بە دووری دوو کۆڵان لێرەوە دەرمانخانەیەک ھەیە پێویستە چارەسەری تایھیۆنگ بکەین.. "

بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشت و سەر کەوتن..

نامجون لێی ئەخوڕی و جین لە تەنشتی، یۆلاندا و تایھیۆنگیش لەدواوە دانیشتوون..


تایھیۆنگ لە ئازارا ئارەقەی ئەکرد..


یۆلاندا باوەشی کرد و دەستی بە سەری ئەھێنا..
"تۆ باشەبیت، تۆ باشەبیت تایھیۆنگ.. "










دوای کەمێک گەشتنە دەرمانخانەکە..

ناوچەکە بێدەنگە، ئاماژەی ھیچ بوونەوەرێک نیە..

بە ھەنگاوی ھێواش دابەزین و ڕۆشتنە ژوورەوە..


نامجون لە پێشە و جین لە دواوە پارێزگاریان لێ ئەکەن..

دەرمانخانەکە پڕی ئازارشکێن، پێچەر و چەندین جۆر دەرمانە، بەڵام ھیچ کامێکیان نازانن چۆن برینی فیشەک چارەسەر بکەن..

نامجون:"وادیارە لێرە کەسێک ھەیە چارەسەری تای بکات -چەکەکەی ئاڕاستە کرد- ناوت چیە؟ تۆ پزیشکی؟"

کەسەکە لە پشت مێزێک ھاتە دەرە و دەستی بەرز کردەوە..
"بەڵێ بەڵێ، من.. 'ھۆسیوک'، پزیشک ھۆسیوکم.. "


یۆلاندا:"ئەتوانی چارەسەری بکەیت؟!"


ھۆسیوک:"بیھێنن بۆ ئێرە.. "

لەسەر جێگەی نەخۆشەکان دایان نا..
"لە باشی بەختتە کە فیشەکەکە زۆر قوڵ
نەڕۆشتوە.. "

ھۆسیوک دەستی کرد بە دەرھێنانی فیشەکەکە و تایھیۆنگ ھاواری کرد..
جین پارچە قوماشێکی کردە دەمی تا دەنگی نەمێنێت..
یۆلاندا نەیتوانی بەرگەی بینینی بگێرت بۆیە ڕۆشتە دەرەوە..

ھۆسیوک بە پێچەرێک برینەکەی پێچا و ھەنێک ئازارشکێنی یا بە تایھیۆنگ..

ھۆسیوک:"با ئەمشەو لێرە بمێنێتەوە نەوەک و
لەناکاو بڕینەکەی بکرێتەوە.. "

نامجون:"تۆ لێرە بەتەنھایت؟"

ھۆسیوک:"بەڵێ، لەوەتەی دونیا وای لێ ھاتووە لێرە
خۆم شاردۆتەوە.. "

جین:"ئەگەر بزانم درۆ ئەکەیت یان کەسێک لێرە
ئەشاریتەوە ڕاستەوخۆ ئەوکوژم.. "

ھۆسیوک:"ئاساییە، ھەرخۆشم بەدوای کەسێکا
ئەگەڕام بمکوژێت.. "


نامجون:"ھێشتا جێگایەکی سەلامەت و پارێزراو
ھەیە، بەیانی ئەڕۆین بۆی.. "


ھۆسویک:"ھەمووان مردون، تەنانەت سوپای نیشتمانیش پشتیان تێ کردین..
دونیا تەواو بوو ئەوە ڕاستەیەکە.. "


نامجون:"بێدەنگ بە، ئەو کەسەی لەژوورەوەیە شوێنەکە پێئەزانێت بۆیە بەھەر نرخێک بێت ئەبێت ژیانی ڕزگار بکەین.. "















بەردەوامە...

▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎▪︎

تا ئێستا ھیچی نامۆ ھەیە؟
ھیچ شتێکی نامۆت بەدی کرد؟

قسەیەک بۆ تایھیۆنگ؟

قسەیەک بۆ ھۆسیوک؟

قسەیەک بۆ ھۆسیوک؟

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
720 𝙊'𝘊𝘭𝘰𝘤𝘬 //⇝(𝑩𝑻𝑺)⇜ ✔︎Where stories live. Discover now