We're Together ♥︎

By kimhellyy

26.8K 3.7K 857

کچێك دوای بوونی بە ئاڕمی ھەموو خەونی ئەوەیە بگات بە bts و بیانبینێت دوای زۆر ناخۆشی! ئایا ئەتوانێ خەونەکەی ب... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part 25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36
Part 37
Part 38
Part 39
Part 40
Part 41
Part 42
End♥︎

Part 43

556 68 5
By kimhellyy

Luna's POV

ڕۆژەکانمان بە خۆشی بەسەر برد لە لەندەن
کاتی زۆر باش بەڕێ ئەکەین بەیەکەوە
ھەرچەندە لەبەر کاری کوڕەکان زۆر کاتی بەتاڵیان نییە
بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە ناھێڵین ببێتە ڕێگر لەبەردەم بەیەکەوە بوونمان، ئێستا ئیتر ھەموو شتێك ئامادەیە
کوڕەکان زۆر بە باشی ڕاھێنانیان کردووە بۆ ڕۆژی کۆنسێرتەکە
وە یاریگاکەش ئامادە کراوە بە تەواوی
زۆر دڵخۆشین بەوە، ئەوەش زیاتر دڵخۆشم ئەکات کە
ئەو ڕۆژە من و ئێلا کوڕەکان ئامادە ئەکەین
دووبارە کارەکەی خۆم ئەنجام ئەدەمەوە کە ماوەیەکی زۆرە لێی دوورم، لەم ماوەیە لەسەر ڕووخساری تایھیۆنگ ڕاھێنانم کردەوە بە بەردەوامی تاوەکو باشترببم و بیرم نەچێتەوە
ھەرچەندە ئەوە وایکردبوو تایھیۆنگ بێزار ببێت
بەڵام چی بکەم! ھیچم لەدەست نەدەھات

ھەروەھا دەربارەی ئەو شەوە
چەند جارێك پرسیارم لێی کرد، خۆی لە وەڵامەکەی بەدوور ئەگرت، لەبەر ئەوەش چیتر دووبارەم نەکردەوە
تاوەکو نەبێتە کێشە، وە لەوانەیە ئەوە باشتر بێت

سەبارەت بە کاری ئەمڕۆی ئێمە
ڕۆژێك پێش کۆنسێرتەکەیە
کوڕەکان مۆڵەتیان ھەیە کە پشوو بدەن
وەك ئەوەی وتبوومان پلانی دەرچوونمان ھەیە
لە ماوەی ھەفتەی ڕابردووش کە لێرە بووین چەند جارێك
ڕۆشتنە دەرەوەیەکی سادەمان ئەنجامدا
بەڵام ئەمشەومان کرد بە دەرچوونێکی تایبەت
کە وەك خێزانێك بڕۆین و دووبارە لەندەن ببینین

لونا: تایھیۆنگ من ئامادەم با بڕۆین

ئەوەم وت و بەرەو لای ڕۆشتم کاتێك چاوەڕوانم بوو
ھەردووکمان بە سادەیی جلمان پۆشیبوو کە ئەوە ستایلی تایبەت بە ئێمەیە، دەستیم گرت و لە ژوورەکە ڕۆشتینە دەرەوە
کوڕەکان یەك لەدوای یەك ئەھاتن
تا ئەوکاتەی ھەموومان ئامادە بووین و ڕۆشتینە خوارەوە
لە ھۆتێلەکە چووینە دەرەوە
سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتین و ڕۆشتین
وەك ھەموو کات سەیری دیمەنە جوانەکەی لەندەنم ئەکرد

لە شوێنێك ئۆتۆمبێلەکەمان پارك کرد
کڵاو و ماسکمان بەست، پاشان دابەزین
لەناو شەقامێکی زۆر جوان بووین، ھەموو شتێك ڕازاوە و تایبەت بوو، شەقامەکە، دووکانەکان، دیزاینەکان....
بەڵام ئەوەم نەدەزانی کە ئەم شوێنە ناوی چییە!

لونا: تایھیۆنگ ئەم شەقامە ناوی چییە؟

تایھیۆنگ: شەقامی ئۆکسفۆرد

لونا: ھــم جوانە
ناوەکەشی خۆشە

دەستمی گرت
بەیەکەوە ھەموومان سەیری شوێنەکەمان ئەکرد
زۆر گەڕاین و شتی جوانمان بینی
لە کۆتاییدا کە ماندوو بووین
ھەر لەسەر شەقامەکە لە نزیك خواردەمەنییەك دانیشتین

جین: ئاھ زۆر ماندوو بووم

یوونگی: منیش

نامجوون: با لێرە شتێك بخۆین

کووك: من زۆرم برسییە

ھەر یەکەیان شتێکی ئەوت
زۆر شیرینن کاتێك بەو شێوەیە بۆڵە بۆڵ ئەکەن

تایھیۆنگ: ماندوو نەبوویت؟

ھاتە نزیكم تاوەکو بە باشی گوێی لە دەنگم بێت

لونا: نا باشم
چێژ ئەبیبم لە گەڕان و پیاسە کردن

تایھیۆنگ: زۆر باشە
خواردن بە حەزی خۆم؟

لونا: بەڵێ ئازیزم

ھەستا لەگەڵ کووك خواردنیان ھێنا
مێزێکی بچووك لە بەردەممان بوو
بە کلینێکسێك پاکم کردەوە بۆ ئەوەی خواردنەکان پیس نەبن
سەرم بەرز کردەوە
چاوەکانم کەوتە سەر تایھیۆنگ
زۆر بە جوانی سەیرم ئەکات
چەند شیرینە، وەك بڵێیت یەکەم جارمانە یەکتر ئەبینین
ئەو خۆشەویستی و سۆزەی لە چاوەکانی ئەیبینم
لە ھیچ شوێنێك نایبینم
تەنھا ئەو ئەتوانێ بەو شێوەیە داگیرم بکات
دڵم بۆ خۆی ببات
ھەستەکانم پەیوەست بە خۆی بکات
دڵخۆشم کە تۆم ھەیە تایھیۆنگ
شانازی ئەکەم کە دڵم ھی تۆیە
ئامادەم ھەموو ڕۆژ ئەمە بۆ تۆ دووبارە بکەمەوە
تەنھا لەبەر ئەوەی بزانیت
ھیچ ڕۆژێك بەبێ تازە بوونەوەی خۆشەویستیت بەڕێ ناکەم
بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕۆحم ئالودەی خۆت ئەکەیت
زیاتر عاشقی خۆتم ئەکەیت
بە تەواوی ھۆگری ھەموو شتێکی تۆ بووم
وەك ئەوەی من بوونم نەبێت
تەنھا تۆ ھەبیت

لەو خەیاڵانەم ھاتمە دەرەوە کاتێك بە خواردنەکانی دەستیانەوە گەڕانەوە،
لە شوێنەکەی خۆی دانیشتەوە
ھاتە نزیك گوێم بە بێدەنگی وتی

تایھیۆنگ: ھەرچەندە بوێر بم
بەڵام توانای سەرنج دانی زۆری چاوەکانتم نییە

پێکەنیم و ھیچم نەوت

جیمین: ئێوە چیتان وت؟
بە ئێمەش بڵێن دەی

تایھیۆنگ: پەیوەندی بە تۆوە نییە جیمین

جیمین: دڵم شکا!

یوونگی: بیھێنە چاکی بکەمەوە

بە گاڵتەوە دەستی برد بۆ سینگی جیمین
وەك ئەوەی دڵی بۆ چاك بکاتەوە

لونا: ئوپا تۆ دکتۆری؟

یوونگی: پێنج ساڵی پزیشکیم خوێندووە

جین: لەبەر ئەوەیە ئەگەر بچووكترین برین ببینیت لەسەر جەستەت ئەترسی؟

دەستمان کرد بە پێکەنین بەو قسە سەیرانەیان

ھۆبی: یوونگی ھەرکات جین لێرە نەبوو ئەوکات باسی خوێندنەکەت بکە

یوونگی: دەبێت وابکەم

لونا: چەند شیرینن

ئەوەم وت بەڵام تەنھا بۆ تایھیۆنگ
چونکە کوڕەکان سەرقاڵی خواردن و قسەکردن بوون

تایھیۆنگ: ھەموو کات بەو شێوەیەن
وزە بەخش و ئارام بەخش
دڵخۆشم کە توانیومە بیانناسم
ئەزانی لونا
ھەندێك کات کە لەگەڵ کوڕەکان بووم
ھەستم بەوە کردووە زۆر دڵخۆشترم لەوەی لەگەڵ خێزانەکەم بم
چونکە ھەرکات بچووكترین خەمم ئەبێت
لە نزیکم ئەمێننەوە
یارمەتیم ئەدەن تاوەکو بەسەریا زاڵ بم
ناھێڵن ھەست بە تەنھایی بکەم
دڵی منیان پڕ کرد لە خۆشی
ئەوەی من ئەمویست پێیان دام، تەنھا ئەوە نەبێت کە
ھەر یەکێك لە ئێمە و ھەموو پیاوێك
پێویستی بە سۆز و میھرەبانی ئافرەتێك ھەیە
تاوەکو ژیانی تەواو بکات
جێگای خاڵی ناو دڵی پڕ بکاتەوە
جێگای ھەموو ئافرەتێكی دوونیای بۆ بگرێتەوە
وەك منداڵێك دەست بە سەریدا بھێنێت
خواردنی پێ بدات
شەوانە لە باوەشی خۆی تا بەیانی بیخەوێنێت
من بە ھەموو ژیانم تەنھا ئەوەم کەم بووە
بەڵام کاتێك تۆم بینی
چاوەکانم سەرنجیان لەسەر تۆ ھێشتەوە
دڵم خۆی ئەکێشا بە سینگمدا
وەك ئەوەی بیھەوێت بەمن بڵێت
ئەوە کەسە ڕاستەکەیە کە بەدوای ئەگەڕایت
ئەو شایەنی دڵی تۆیە
خۆشی ئەبەخشێت بە ژیانت
خاوەن متمانەی تۆیە
تا کۆتایی لەگەڵت ئەمێنێتەوە
ئەمانەم ھەمووی لەناو ڕۆحم ھەست پێکرد
ھەر لەبەر ئەوەش لونا
تۆ تەواوکەری ژیانی منیت
نامەوێت لەدەستت بەم

دوای گوێگرتن لە وشە بە وشەی قسە پڕ واتاکانی
بە میھرەبانییەوە دەستیم گرت
چاوەکانم پەیوەست کرد بە چاوە جوانەکانیەوە

لونا: ھەموو کات لات ئەبم
تۆ خاوەنی دڵی منیت
تاکە پیاویت کە متمانەم پێ کردیت
خۆشمەوێیت ھەموو کات ئەوە بزانە

تایھیۆنگ: خۆشمەوێیت لونا

سەرم خستە سەر شانی
ئەوکات تێبینی کوڕەکانمان کرد چەند بە جوانی سەرنجمان ئەدەن
پێکەنینەکانمان بۆ ڕانەگیرا

جین: ئاھ  ئەوە زۆر ڕۆمانسی بوو
ھەستم جوڵا

کووك: منیش ھیۆنگ

جین: حەز ئەکەم خۆشەویستێکی شیرینم ھەبێت وەك لونا

جیمین: ھێی ھیۆنگ
تۆ لە ھەموومان گەورەتری ئەبوایە ھاوسەرگیریت بکردایە
نەك داوای خۆشەویست بکەیت!

ھۆبی: ئەوکات ئێمەش لەوانەبوو بەختمان بکرێتەوە

لونا: بەڵام کەسانێکی زۆر ھەن ئێوەیان خۆشەوێت

نامجوون: ئەی بۆچی کەس نایەت پێمان بڵێت؟
بەڵام ئێمە ھێشتا نامانەوێت

کووك: بەڵێ وایە
ئەبێت ھەموو شتێك کاتی بۆ تەرخان بکرێت
گرنگترین شتیش ئەوەیە
پێویستە وەك تۆ چۆن بەرگەی ھەموو شتێکی تایھیۆنگ ئەگریت
ئەو کەسانەش کە ئێمە خۆشمان ئەوێن
پێویستە بەو شێوەیە بن

لونا: ئەو قسەیە مەبەستی لە پشتەوە نەبوو وایە؟

کووك: نا گیانەکەم مەبەستی چی!

لونا: ئێھ باشە
بەڵام من لەبەر ئەوەی تایھیۆنگم خۆشەوێت
کەواتە بە ھەموو شتێك ڕازیم
تەنھا شتێك کە بەدڵم نەبێت
ئەتوانم بە ڕێگای خۆم چاکی بکەم

جیمین: بۆچی تایھیۆنگ لونا ڕێگای خۆی ھەیە؟

سەیری منی کرد و زەردەخەنەی کرد

تایھیۆنگ: بەدڵنیاییەوە

جیمین: چییە ئەو ڕێگایە؟

تایھیۆنگ: جیمین تۆ ئەبێت ھەموو شتێکی نێوانمان بزانیت؟

نامجوون: بەڵێ جیمین
ھەموو شتێك نابێت باس بکرێت

جیمین: ئاھ باشە ھەر نەمویست

لونا: زۆر کیوتی کاتێك خۆت توڕە نیشان ئەدەیت چیمی

جیمین: دەزانم لونا

چەندین گفتوگۆی خۆش و پڕ لە پێکەنینمان ئەنجامدا
دوای نیو کاتژمێر ھەستاین
بەناو شەقامەکە گەڕاین، مۆڵێکی گەورەمان بینی
ڕۆشتینە ناوەوە
زۆر جوان بوو، دووکانی ھەموو شتێکی لێبوو
کاتێك کەمێك گەڕاین لە ناو مۆڵەکە
ھەر یەکەمان بۆ شوێنێك ئەڕۆشتین بەڵام لەیەکتر بزر نەدەبووین
من و تایھیۆنگ
دووکانێکی گوڵفرۆشمان بینی
ڕۆشتینە ژوورەوە
ھەموو جۆرەکانی گوڵی لێبوو
سەرنجی ھەموویم ئەدا و بۆنم ئەکردن
وەك بەھەشتێك وابوو

تایھیۆنگ: حەزت لێیان ھەیە؟

لونا: زۆۆر
ئەوانە زۆر جوانن

سەیری گوڵەکانم ئەکرد
چەند خولەکێك دوور کەوتەوە لێم
من نەمتوانی باش گرنگی پێ بدەم کە چی دەکات
ڕەسمی گوڵەکانم ئەگرت
دواتر ھاتەوە نزیکم
سەیرم کرد دەستە گوڵێکی پێیە
ڕەنگیان سوورە زۆریش جوانن
واتا ئەوانەی بۆ من ھێناوە!؟

تایھیۆنگ: ھیچ کەس گوڵی بۆ گوڵ نەبردووە
بەڵام ھیوادارم قەبوڵی کەیت بەیبی

لونا: تای.....*خەریك بوو ناوی بھێنم*
سوپاسسس زۆر جوانە
بە دڵنیاییەوە قەبوڵی ئەکەم

لێیم وەرگرت
دواتر ڕۆشتینە لای ئەو خانمەی کە ئەیفرۆشت
تاوەکو پارەکەی بدەین
پێی وتین و تایھیۆنگ پێی دا

خانمەکە: بەڕاستی سەلیقەتان جوانە بۆ ھەڵبژاردنی ئەو گوڵە تایبەتە، خۆشەویستەکەشت شایەنیەتی
لەیەك ئەوەشێنەوە

سەیرم کرد تایھیۆنگ لەوە نەدەچوو ھیچ تێبگات
ھەر لەبەر ئەوەش خۆم وەڵامم دایەوە

لونا: زۆر سوپاس خانمەکەم

لە دوکانەکە بەیەکەوە ھاتینە دەرەوە

تایھیۆنگ: لونا ئەو خانمە وتی چی؟

لونا: وتی سەلیقەت جوانە بۆ ھەڵبژاندنی گوڵەکە
خۆشەویستەکەشت جوانە و لەیەك ئەوەشێنەوە

تایھیۆنگ: ئێھ  کەواتە ڕاستی وتووە

ڕۆشتینە لای نامجوون ئوپا و جین ئوپا
لە دوکانی جل و بەرگ بوون
سەیری جلەکانیان ئەکرد بەیەکەوە

جین: لونا ئەمە جوانە بۆ من؟

تیشێرتێکی جوانی بەدەستەوە بوو نیشانی دام تاوەکو ڕای خۆمی لەسەر بڵێم

لونا: بەڵێ ئوپا ئەوە زۆر جوانە

لەگەڵ ئوپا بەیەکەوە سەیری جلەکانمان ئەکرد
جل و بەرگی تایبەتی لێبوو بۆ کوڕەکان
یەکێك لەوانەم بینی
حەزم لێی بوو بۆ تایھیۆنگ ھەڵی بگرم
ڕووم وەرگێڕا پێی نیشاندەم
لەگەڵ نامجوون ئوپا لەوێ نەبوون

لونا: ئوپا
تایھیۆنگ و نامجوون ئوپا لەکوێن؟

جین: نازانم
لەوانەیە ھەر لەم نزیکانە بن

لونا: ئەوە جوانە بۆ تایھیۆنگ؟

جین: با بیبینم!
ھـم زۆر نایابە، دڵنیام تایھیۆنگ بەدڵی ئەبێت

لونا: کەواتە من ئەمە ھەڵئەگرم

جین: منیش ئەم دوو پارچەیە ئەھێنم
کۆلێکشنی تازەیە حەزم لێیانە

بەیەکەوە ڕۆشتین
پارەکانمان دا لە دوکانەکە ھاتینە دەرەوە
بەڵام تایھیۆنگم ھەر نەبینیەوە
قۆڵی ئوپام گرت و لەگەڵی ئەڕۆشتم
تاوەکو ئەویشم لێ بزر نەبێت

جین: ئەوە ھەندێکیانم دۆزییەوە

ئاماژەی بۆ دوکانێك کرد
یوونگی ئوپا و جیمین و ھۆبی لەوێ بوون
ڕۆشتینە لایان
سەیری چەند سەعاتێکی دەستیان ئەکرد

جیمین: ئەوانە زۆر جوانن
ھیۆنگ وەرە ھەندێك تاقی بکەوە

جین ئوپا ڕۆشتە لای جیمین
منیش چومە نزیك ھۆبی

لونا: ھۆبی
نامجوون ئوپا و تایھیۆنگ لەکوێن؟

ھۆبی: نازانم گیانەکەم
لەوانەیە ھەر لەم نزیکانە بن
بەڵام تایھیۆنگ لەگەڵ تۆ نەبوو؟

لونا: لەگەڵ من بوو
بەڵام ئێستا نایدۆزمەوە

ھۆبی: ئەگەڕێنەوە بێ خەم بە
ئێستا وەرە سەیری ئەمانە بکە
ئەمەوێت بە حەزی تۆ شتێك ھەڵگرم

لونا: باشە ئوپا

سەیری چەند دانەیەکم کرد
یەکێكم ھەڵبژارد

لونا: ھۆبی ئەمە...
بۆچی بەو شێوەیە سەیرم ئەکەیت؟

ھۆبی: تۆ بە منت وت ئوپا؟

لونا: بەڵێ نابێت؟

ھۆبی: زۆر خۆش ئەوەت وت

لونا: کەواتە ئوپا ئەمە جوانە بەڕای من

ھۆبی: منیش ئەمە ئەھێنم
بۆ ئەوەی ھەموو کات ئەوەم بیر بخاتەوە
کە یەکەم جار پێت وتم ئوپا

لونا: ئاھ گیانەکەم

دەستیم گرت
دواتریش ڕۆشتینە لای جین ئوپا و یوونگی ئوپا و جیمین
سەرقاڵی سەیرکردنی شتەکان بووین
کارێك لە دواوە کەسێك بە ھێمنی کێشای بە شانما
ڕووم وەرگێڕا بینیم تایھیۆنگە
بەڵام!
قوتویەکی بچووك لەو شیرینییەی من حەزم لێیە بە دەستیەوەیەتی

لونا: بەیبییی!

تایھیۆنگ: ئەوە بۆ تۆیە
دەی بیکەرەوە

بە جوانی پێچرابۆیەوە
کردمەوە بەڵام!
ئەمجارەش سەرسام بووم
قوتویەکی بچووکی ڕەشی تیابوو
ھەڵمگرت کردمەوە!!
چیم بینی!
ئەڵقەیەکی زۆۆر جوان!
تایھیۆنگ دەتەوێت چی بکەیت؟!
چاوەکانم تا دوا ئاست کرابوونەوە کاتێك سەرم بەرز کردەوە سەیری تایھیۆنگم کرد
ئەڵقەکەی لێ وەرگرتم و چەمایەوە

تایھیۆنگ: ئامادەیت ببیت بە ھاوسەرم
ئەو ژیانەی کە ماومانە بەیەکەوە بەسەری ببەین؟

لونا: بەڵێێ

چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسك
ئەڵقەکەی کردە پەنجەم
ھەستایەوە تووند لە باوەشم گرت

نامجوون: لە کۆتاییداا

جین: شتێکی زۆر جوان بوو

ھۆبی: خۆشحاڵم زۆۆر

یوونگی: ئاگاداری یەکتر بن

جیمین: زۆر لەیەك ئەوەشێنەوە

کووك: ژیانێکی خۆش بەسەر ببەن

لونا: زۆر سوپاسسس

تایھیۆنگ: سوپاس کوڕینە
ئێمە زۆر دڵخۆشین

بەیەکەوە چەند کاتژمێرێکی ترمان بەسەر برد لە مۆڵەکە
پاشان گەڕاینەوە ھۆتێلەکە
ھەر کەسە ڕۆشتەوە ژوورەکەی خۆی
من و تایھیۆنگیش لە ژوورەکەی خۆمان بووین
جلەکانم دانا شتێکی ئاسوودەم لەبەر کرد
تایھیۆنگ لەسەر بێدەکە بوو پشووی ئەدا
ڕۆشتمە نزیکی

لونا: تایھیۆنگ

تایھیۆنگ: بەڵێ بەیبی

لونا: چۆن زانیت من حەزم بەو شێوازی سوپڕایزەیە؟

ھەستایەوە تاوەکو ڕووخساری بەرامبەر ڕووخسارم بێت

تایھیۆنگ: جارێك من تۆم بینی
کاتێك لە ئینتەرنێت سەیری ڤیدیۆیەکت ئەکرد
لەناو قەرەباڵخی بازار کوڕێك داوای ھاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی ئەکات
تۆش بۆیانت نووسی
بەختەوەر بن، سوپڕایزێکی زۆر جوان بوو
منیش وام بیر کردەوە حەزت لێی بێت
وا دیارە بەھەڵە نەچووم

لونا: وایە
من ئەوەم نووسی
ھەروەھا حەزم بەو سوپڕایزە بوو
سوپاس تایھیۆنگ
ھەموو شتێك زۆر جوان بوو

تایھیۆنگ: شایەنی زیاتری بەیبی
خۆشمەوێیت

لونا: خۆشمەوێیت
دەی جلەکانت بگۆڕە دواتر ئەخەوین
بەیانی ڕۆژێکی گرنگە

تایھیۆنگ: باشە بەیبی

ھەستا ڕۆتینی شەوانی ئەنجامدا
جلی خەوی لەبەر کرد
من لەسەر بێدەکە پاڵکەوتم
کە ھەستم بەوە کرد گەڕایەوە
باوەشم بۆی کردەوە و تاوەکو بەیانی بە ئارامی خەوتین









* بەیانی ڕۆژی کۆنسێرتەکە *

ھەموومان زۆر سەرقاڵین
ئامادەکاری تەواو ئەنجام ئەدەین
من و ئێلا لەگەڵ کوڕەکانین
زۆر سەرقاڵین تاوەکو بە باشترین شێوە ئامادەیان بکەین
ھەموو شتێك تا ئێستا زۆر باش ئەڕوات
ھیچ کێشەیەك ڕووی نەداوە
ھیوادارم ھەر وابێت
لە ئامادەکردنی ھۆبی و جیمین تەواو بووم
بینیم ئێلا نامجوون ئوپا و جین ئوپای ئامادە کردووە
ڕۆشتمە لای تایھیۆنگ کە چاوەڕوانم بوو

لونا: ھیوادارم زۆر چاوەڕوان نەبووبیت

تایھیۆنگ: نا کاتەکە باشە

لەکاتی کار بەو شێوەیە کەمێك ڕەسمی قسە ئەکەین
چونکە نامانەوێت ببینە جێی سەرنج
دەستم کرد بە کارەکەی خۆم
ماکیاژی ڕووخساریم تەواو کرد
بەڕاستی زۆر ھۆت دەرکەوتووە پەشیمانم کە بەو شێوەیە ئامادەم کرد، بەڵام چی بکەم دەبێت بەو شێوەیە بێت
پاشان سەرقاڵی چاك کردنی قژی بووم
کاتێك ھەستم بەوە کرد جین ئوپا خەریکە بۆلام یەت
سەرنجم پێیدا، ھەڵە نەبووم بەرەو لام یەت
کاخەزێکی بەدەستەوەیە

جین: خۆ ناتەوێت کۆنسێرتەکە لەدەست بدەیت؟

لونا: واتا چۆن؟

کاخەزەکەی بۆ ڕاگرتم
بەڵام ئەوە!!!
بلیتی کۆنسێرتەکەیە

لونا: ئەوە بۆ منە؟!

نامجوون: بیرمانکردەوە بۆت بکەین بە سوپڕایز
تۆش فانی ئێمەیت
پێویستە ئامادەی کۆنسێرتەکەمان بیت

لونا: ئاھ  خوایە!
نازانم چی بڵێم بەڕاستی
ئوپاکانم ئێوە باشترینن

باوەشم لە ھەردووکیان دا
دواتر ھەستم بەوە کرد زۆر سەرنجمان ئەدەن
خۆم کۆکردەوە و سەرنجم خستەوە سەر کارەکەم
قژیم تەواو کرد
ھەستا جلەکانی لەبەر کرد، منیش کەمێك بۆم ڕێکخست
پاشان یوونگی ئوپام ئامادە کرد
کووکیش ئێلا ئامادەی کرد
ھەمووان ئامادە بوون بە تەواوی
گەڕامەوە لای تایھیۆنگ
بینیم زۆر سترێسە
بەپەرۆشە بۆ بینینی فانەکان
لێی نزیك بوومەوە بە ھۆکاری چاك کردنی جلەکانی

لونا: ئاسوودە بە
زۆر باش ڕاھێنانتان کردووە
باوەڕم وایە وەك ھەموو کات زۆر باش ئەبن

تایھیۆنگ: ھیوادارم گیانەکەم
زیاتر دڵخۆشم بەوەی تۆ لەوێ ئامادە ئەبیت
ئاوا زیاتر دڵم ئاسوودەیە

لونا: چاوم لەسەرتە
ئاگات لە جوڵە ھۆتەکانت بێت

دەستی کرد بە پێکەنین
چەند شیرینە

یوونگی: لونا دەی بڕۆ خۆت ئامادە بکە

جیمین: بەڵێ دەی زووکە

کووك: چێژ لە کۆنسێرتەکە ببینە لەگەڵ ئێمە

ھۆبی: شوێنێکی تایبەتت بۆ ئامادە کراوە
دوای ئەوەی کە ئامادە بوویت
یەکێك لە ستافەکە تۆ ئەباتە ئەوێ

لونا: زۆر باشە ھۆبی ئوپا
من ڕۆشتم
ھیوای بەختێکی باش

ئەوەم وت و ڕۆشتم
جلێکی باشم لەبەر کرد
یەکێك لە ئەندامانی ستافەکە منیان برد بۆ شوێنەکەم
سەرنجمدا شوێنەکە ھەمووی پڕ بۆتەوە
ئاھ  ئەوە خێزانە گەورەکەی منە
چەند دڵخۆشم کە دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخسا
ئەگەر بۆ یەك جاریش بێت لە ژیانم ئەم شوێنە ببینم
خێزانە گەورەکەم ببینم
دڵخۆشیم لە ئێستایا پێناسە ناکرێت ھەرگیز
ھیوا ئەخوازم ھەر فانێك کە دەرفەتی ھاتن بۆ کۆنسێرتی نەبووە، ڕۆژێك بتوانێت ئەو دەرفەتەی ھەبێت

لە شوێنەکەی خۆم دانیشتم
شوێنێك بوو کە وەك ھۆبی وتی تەنھا من لێی دانیشتووم
فانەکان کەمێك دوورترن
ھەروەھا سەرنجمدا لە بەردەمم ئاڕمی بۆمبەکەم بۆ دانراوە
تێبینییەکی بچووکی لەسەرە

(چێژ لە کاتەکەت ببینە لەگەڵ ئێمە)

ئاھ چەند جوانن
ھەندێك کات حەزم ئەکرد ھەموویان خواردن بن
تاوەکو بتوانم بیانخۆم
ئاخر ناکرێت ھێندە شیرین و کیوت بن
دواتریش ئەڵێن لونا نەوسنە ئێمە دەخوات
نازانن ھۆکارەکەی ئەوەیە خۆیان کیوتن

دانیشتبووم گوێم بۆ ئاڕمییەکان گرتبوو کە زۆر بە پەرۆشن بۆ ھاتنی کوڕەکان، بەڕاستی منیش بە پەرۆشم
بۆچی ھێندە زۆریان پێچوو؟
ئاھ ئەوە دەستی پێکرد لە کۆتاییدااا
دەنگی فانەکان زۆر بەرزە
ھێشتا تەنھا موزیکێك پێکراوە کە ئەمە واتا یەنە سەر ستەیج
وە لە شاشە گەورەکەوە ڤیدیۆکانیان نیشان ئەدرێت
دوای چەند خولەکێك کوڕەکان ھاتنە سەر ستەیج
دەنگی فانەکان زیاتر بەرز بوویەوە
سەرنجم بە تەواوی خستە سەریان
ئاھ خوایە گیان!
چەند سەرنجڕاکیشن
بەو شێوەیەی کە ئێستا ئەیانبینم
جوانییەکی سەرنجڕسکێشتریان ھەیە
زۆر بە ڕێکی و بە جدیاتەوە گۆرانی ئەڵێن
ھەروەھا نمایش ئەکەن
لەوەی چاوەڕوانم ئەکرد زۆر باشترن بەڕاستی
شانازییان پێوە ئەکەم

ماوەی کۆنسێرتەکە دوو کاتژمێرە
نیوەی کاتەکە ڕۆشتووە
کوڕەکان وەستان لە گۆرانی وتن و دانس کردن
وەستاون تاوەکو قسە بۆ ئاڕمییەکان بکەن
زۆر دڵخۆشن بە بینینیان
ئەتوانم بڵێم ئێستا لە دڵی ئەوان تێئەگەم
ماوەیەکی زۆۆر بوو کە ئاڕمییەکانیان نەبینیبوو
وەك ئەوەی بەڕاستی خێزان بن
دڵیان بۆ بینینی یەکتر زۆر تەنگ ببوو
ھەروەھا ئەو ھەموو ئامادەکاریە
تەنھا بۆ ئەوەی ئەگەر چەند خولەکێكیش بێت
بتوانن دڵی ئاڕمییەکان خۆش بکەن و زەردەخەنە بخەنە سەر لێوەکانیان

نامجوون ئوپا زۆر بە جوانی و بە زمانە تەواوە ئینگلیزیەکەی قسەمان بۆ ئەکات، لە دڵەوە ھەموو وشەکان بە ئاڕمییەکان ئەڵێت
ئەو خۆشەویستییە زۆرەی ناو چاوەکانی ئەتوانم بە باشی ببینم
ھەروەھا ئەوانی تریش بە جوانی وەستاون
ھەر یەکەیان شتێك بە ئوپا دەڵێن تاوەکو بە ئاڕمییەکان بڵێت
یانیش بەو ئینگلیزیە کەمەی کە ئەیزانن
ھەوڵ ئەدەن قسەیان بۆ بکەن و خۆشەویستی خۆیان دەربڕن
تێبینی تایھیۆنگم کرد شتێکی بە ھۆبی وت
ئەویش ئاماژەی بۆمن کرد
لەوانەیە تایھیۆنگ بۆمن بگەڕێت!
بەڵام بۆچی لەناو فانەکان؟
زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ کردم کاتێك توانی بمبینێت
ھەستم کرد ھەندێك تێبینی ئەوەیان کرد
نابێت!
ھێشتاش تایھیۆنگ سەیرم دەکات
چاوم لەسەری لابرد
تا ئەوکاتەی زانیم کە چیتر سەرنجم نادات
ئاھ باشتر
نابێت چونکە فانەکان زوو تێبینی ئەوە دەکەن
لەوانەیە کێشە بۆ تایھیۆنگ دروست ببێت

پاشان کوڕەکان قسەکانیان تەواو کرد
موزیك و گۆرانیەکان دەستیان پێ کردەوە
بەڵام ئەمجارە جیاوازتر
جوڵەی ھۆت و سەرنجڕاکێش ئەنجام ئەدەن
زۆر لێیان جوانە
لە دڵەوە سەیریان ئەکەم
حەز ناکەم بۆ یەك چرکەش چاوەکانم لابدەم لەسەریان

دوای دوو کاتژمێر کۆنسێرتەکە تەواو بوو
کوڕەکان کۆتا قسەی خۆیان بۆ ئاڕمییەکان کرد
یارییە ئاگرینەکان ئاسمانیان داپۆشی
کوڕەکانیش لەسەر ستەیج نەمان
ھەستم بەو دڵتەنگییەی ئاڕمییەکان ئەکرد
ئەوانیش وەك من نایانھەوێت کۆنسێرتەکە تەواو بێت
بەڵام لە ژیان ھەموو شتێك چۆن دەستپێکی ھەیە
ھەر بەو شێوەیەش کۆتایی ھەیە
ھەرچەندە من دڵخۆشم
چونکە ئێستا ئەگەڕێمەوە پشتی ستەیج و کوڕەکان ئەبینمەوە
ئاخۆ ئەگەر من لەجێی ھەر یەکێك لەم ئاڕمییانە بوومایە چیم دەکرد! بێ گومان خەمێکی زۆرم دەخوارد
چونکە نازانم کەی جارێكی تر ئەتوانم ڕاستەوخۆ بیان بینمەوە
بەڵام دڵخۆشم کە بەو شێوەیە نیم

لەگەڵ یەکێك لە ستافەکە گەڕامەوە پشتی ستەیج
بەرەو ژووری کوڕەکان ڕۆشتم
بینیم کە چەنێك ماندوو بوون

لونا: شانازیتان پێوە ئەکەم
ئێوە زۆر باش بوون

ھۆبی: ھیوادارین بەدڵی تۆ و فانەکان بووبین

لونا: ھەموو شتێك زۆر باش بوو
ئێوە نایابن

ڕۆشتمە لای تایھیۆنگ
ئەو زۆر ماندووە چاوەکانی داخستووە و لەسەر کورسیەکە پشتی داوەتەوە، ڕیموڤەری ماکیاژەکەم برد
بۆ ئەوەی ڕووخساری بۆ پاك بکەمەوە

تایھیۆنگ: ئاھ لونا مەیە نزیکم ئارەقەم زۆر کردووە

لونا: بۆمن گرنگ نییە تایھیۆنگ
تەنانەت بۆنی ئارەقەکەشت بێزارم ناکات

ئەوەم لە نزیك گوێیەکانی وت
زەردەخەنە ھاتە سەر لێوە جوانەکانی
بە ڕیموڤەری ماکیاژەکە ھەموو ڕووخساریم پاك کردەوە
ھیچ ماکیاژێکی پێوە نەما
پاشان کرێمێکم بۆی لێدا تاوەکو پشوو بە پێستەکەی بدات
وە بۆ ھەر یەکێك لە کوڕەکانیش ئەوەم ئەنجامدا

دوای نیو کاتژمێر
جلەکانیان دانا شتێکی ئاسوودەیان لەبەر کرد
ھەموو شتێکمان کۆکردەوە
گەڕاینەوە ھۆتێلەکە
کوڕەکان ڕۆشتنە ژوورەکانیان
منیش تایھیۆنگم بەدوای خۆمدا بردە ژوورەوە
ھەر بە گەیشتنی خۆی خستە سەر بێدەکە

تایھیۆنگ: ئــــاھ زۆر ماندووم

پێڵاوەکانیم بۆ دانا
دەستێك جلی خەویشم بۆی ئامادە کرد

لونا: دەی بڕۆ گەرماوێك بکە
دوای تۆ منیش گەرماو ئەکەم

تایھیۆنگ: ئەی ڕات چییە بەیەکەوە گەرماو بکەین؟

لونا: یاا تایھیۆنگ کاتی ئەوە نییە

تایھیۆنگ: بەڵام من ماندووم
ناتوانم بەتەنھا گەرماو بکەم

لونا: بەڵام...

قسەکەم تەواو نەکرد
ھەر زوو ھەستایەوە دەستمی گرت
بەدوای خۆیدا بردمی بۆ گەرماو
ئەو شەوە بەیەکەوە گەرماومان کرد
ھەروەھا ئەوە وایکرد تایھیۆنگ تۆڵەی خۆی بکاتەوە
کە وتی ئەبێت لێرە لەگەڵ من گەرماو بکەیت
بەڵام باشیەکەی ئەوە بوو لە بانیۆی ناو ژوورەکە نەبوو
ئەوە واتا ھیچ تۆڵە و قەرەبوویەکم لە ئەستۆ نەمێنێت
دواتریش کاتێك تەواو بووین
جلێکی ئاسوودەمان پۆشی و خەوتین



* بەیانی گەڕانەوە بۆ کۆریا *

بە تەواوی خۆمان کۆکردەوە بۆ گەڕانەوە بۆ کۆریا
لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لێرەین و ھیچ کارێکمان نەماوە
بیری ماڵەکەمان ئەکەین
جلەکانی خۆم و تایھیۆنگم کردە ناو جانتاکانەوە
ھەروەھا دەستە جلێکیشم ئامادە کرد بۆ ھەردووکمان
تاوەکو لەبەری بکەین
من ئەوەی خۆم پۆشیبوو
چاوەڕوانی تایھیۆنگ بووم ڕۆتینی بەیانی تەواو بکات
کە تەواو بوو جلەکانیم نیشاندا

لونا: ئەوانەم بۆ دانایت لەبەری بکە ئازیزم

تایھیۆنگ: باشە بەیبی

جلەکانی پۆشیی
پاشان کەل و پەلەکانمان کۆکردەوە
ڕۆشتینە دەرەوە لە ژوورەکە
کوڕەکانیش یەك لەدوای یەك ئامادە ئەبوون
چاوەڕوان بووین ھەتا ھەموویان کۆبوونەوە

نامجوون: با بڕۆین

لە خوارەوەی ھۆتێلەکە نانی بەیانیمان خوارد
بەڕێکەوتین بۆ فڕۆکەخانە
دوور لە چاوی ھەمووان من ڕۆشتمە ژوورەوە
کوڕەکانیش ھاتن و سەر فڕۆکەکە کەوتین
وە گەشتەکەمان دەستی پێکرد
ھەر یەکەمان و لە شوێنی خۆی دانیشت




دوای نۆ کاتژمێر دووبارە گەڕاینەوە کۆریا
لە فڕۆکەخانە ھاتینە دەرەوە و ھەر زوو بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتینەوە، کاتێك گەیشتین
خزمەتکارەکان و جێسیکا بەخێرھاتنیان کردینەوە
و جانتاکانیان بردە سەرەوە
ھەموو شتێکیان ڕێکخست لەبەر ئەوەی من ماندوو نەبم
تەنھا جانتاکەی خۆمم چاك کرد
جلی ماڵەوەم لەبەر کرد پشووم ئەدا لە ژوورەکەم
دوای ماوەیەك پەیوەندییەکم بۆ ھات لە ئوپاوە

لونا: ئوپا

ھۆبی: لونا لە ژوورەکەی خۆتی؟

لونا: بەڵێ ئوپا شتێکتان پێویستە؟

ھۆبی: نا گیانەکەم
وەرە کارێکم پێت ھەیە

لونا: ھەر ئێستا ئوپا

پەیوەندییەکەم داخستەوە
ڕۆشتم بۆ ماڵەوە
ئاخۆ ئەبێت کارەکەی چی بێت؟
دەرگای ماڵەوەم کردەوە ڕۆشتمە ژوورەوە
کوڕەکان لە ھۆڵەکە بوون جگە لە تایھیۆنگ

جین: وەرە لونا

ڕۆشتم و لای جین ئوپا دانیشتم
ھۆبی کاخەزێکی بە دەستەوە بوو دای بەمن
نەمدازانی چییە پێچرابۆیەوە

لونا: ئەوە چییە ئوپا؟

ھۆبی: پێش ئەوەی بڕۆین بۆ لەندەن
داوام لە ھاوڕێیەکی خۆم کرد لە باشترین زانکۆی کۆریا ناوت بنوسێت لە بەشی دانس، کە بە شێوەیەکی زۆر باش ئەتوانیت لەوێ بخوێنیت، ئێستاش ئەوە کاخەزی قەبووڵ کردنەکەتە
ساڵی داھاتوو ئەتوانیت لەوێ بخوێنیت

چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسك لە خۆشیا
خوایە گیان
ھۆبی چەند باشە بۆمن
من بەبێ ھۆکار ھیچ کات نەموتووە وەك باوكێك وایە
ھەستام و توند لە باوەشم گرت

لونا: ھۆبی تکایە نازانم چی بڵێم
تۆ منت زۆر دڵخۆش کرد
سوپاسسس

ھۆبی: شایەنی تۆی نییە گیانەکەم

جیمین: سەیریان بکە وەك باوك و کچ وان

یوونگی: منیش دەمویست ئاوا بڵێم

کووك: ھیۆنگ ئەی دایکی لەکوێیە؟

ھۆبی: بەڕاستی نازانم

دەستمان کرد بە پێکەنین بەو قسە خۆش و گاڵتەجاڕانەیان
وەك ھەموو کات قسەیەکیان پێیە بۆ ئەوەی بیکەن

ماوەیەك لەگەڵیان مامەوە
تایھیۆنگ لە ماڵەوە نەبوو بڕۆمەلای
ھەر لەبەر ئەوەش نانی نیوەڕۆم ئامادە کرد
ھیوادارم بگەڕێتەوە
خوانەکەم ڕازاندەوە بۆیان
ئوپاکانم بانگ کرد
ھاتن لە شوێنەکانیان دانیشتن

کووك: من بیری ئەو خواردنانەم دەکرد

نامجوون: سوپاس لونا

لونا: نۆشی گیانتان بێت

Taehyng's POV

بە ڕێگاوەم بۆ ماڵەوە
دڵتەنگم و دڵیشم خۆشە
بەیانی ھەر کە گەڕاینەوە دوای کەمێك لە ماڵەوە دەرچووم
ڕۆشتم بۆ لای بەڕێوبەر
لەبارەی ھاوسەرگیریم لەگەڵ لونا قسەم لەگەڵ کرد
ئەو وتی

بەڕێوبەر: من ڕێز لە بڕیارەکەت و خۆشەویستیەکەت ئەگرم
بەڵام ئێستا کاتی ئەوە نییە ھاوسەرگیری بکەن

تایھیۆنگ: بەڵام بەڕێوبەر

بەڕێوبەر: سەیرکە تایھیۆنگ
گوێ بۆ قسەکانم بگرە
تۆ ھونەرمەندیت، کەسێکی بەناوبانگیت
کەسێکی ئاسایی نیت ھەرکات ویستت بەپەلە بڕیار بدەیت
من وتم ڕێگری لە ژووان بەستنی تۆ ناکەم
ھەروەھا ڕێگریش لە ھاوسەرگیری تۆ ناکەم
بەڵام پێویستە ھێشا چاوەڕوان بیت
تا ئەو کاتەی بە تەواوی ئەتوانیت بڕیار بدەیت

تایھیۆنگ: کەی ئەتوانم بڕیار بدەم؟

بەڕێوبەر: ***
ئەوە لە قازانجی تۆیە باشە؟

تایھیۆنگ: باشە بەڕێوبەر

بەڵام ھەست دەکەم ئەو ڕاست دەکات
ئێستا کاتێکی گونجاو نییە
پێویستە ئەوکاتەی بەڕێوبەر دایناوە ھاوسەرگیری بکەین
ھەروەھا بە تەواوی ئاشکرای بکەم
بۆ خەڵکی و بۆ فانەکانیش

گەڕامەوە ماڵەوە
لونا دەرگای لێ کردمەوە
باوەشێکم لێی دا ھەموو شتێكم لەبیر چۆیەوە

لونا: بەخێربێیتەوە ئازیزم

تایھیۆنگ: سوپاس بەیبی

لونا: لەکوێ بوویت تاوەکو ئێستا؟

تایھیۆنگ: کارێکم ھەبوو
بەڵام بیری تۆم ئەکرد

کەمەریم لە خۆم نزیك کردەوە و نزیك بومەوە لە لێوەکانی

لونا: تایھیۆنگ!

تایھیۆنگ: بەڵام ناتوانم بوەستم

بە خێرایی لێوەکانم خستە سەر لێوە نەرمەکانی
بە چێژەوە ماچم ئەکرد
بەڕاستی من بیری لێوە بەتامەکانیم کردبوو
ھیوادارم کەس ئەم ساتەم لێ تێك نەدات

جین: ھەست ئەکەم شوێن نەماوە لەم ماڵە گەورەیە ئەم کارانەی لێ بکەن

کاتێك گوێمان لە دەنگی ھیۆنگ بوو
لەیەکتر دوور کەوتینەوە
دەستمان کرد بە پێکەنین
کوڕەکان ھەموویان لێرە بوون!

جیمین: ھیۆنگ تۆ ڕاست دەکەیت
پێویستە ماڵێکی گەورەتر بدۆزینەوە

تایھیۆنگ: باشە باشە ھیچمان نەکردووە
کوڕینە ئەمەوێت قسەتان لەگەڵ بکەم

ئەوەم وت ڕۆشتمە سەرەوە کوڕەکانیش ھاتن
لە ژوورەکەم ئەوەی ڕویدا بۆم باس کردن

نامجوون: پێم وایە بەڕێوبەر ڕاست دەکات

ھۆبی: بەڵێ تایھیۆنگ ئەو ڕاست دەکات و باشتر دەزانێت

تایھیۆنگ: منیش دەڵێم ھەر بەو شێوەیەی ئەو تەواوە
بڕیاری ترم نییە

یوونگی: ئاھ واتا ھاوسەرگیری ئەکەن لە کۆتاییداا

جین: ھەر لە ئێستاوە منداڵم ئەوێت من

جیمین: بەڵام تکایە با وەك لونا بێت

تایھیۆنگ: بۆچی من چیمە؟!

کووك: مەبەستی ئەوەیە لونا ئاقڵترە

تایھیۆنگ: زۆر بێ شەرمن

دەستمان کرد بە پێکەنین
قسەو گفتوگۆی زیاترمان کرد
پاشان ھەر بە دڵخۆشییەوە ڕۆژەکانمان بەڕێ کرد






END PART 43
💜🥰
ئەکریڤ بن بۆ پارتی کۆتایی
ئەگەر بەدڵم نەبێت بەم زوانە داینانێم ببورن
چاوەڕوانی ڤۆت و کۆمێنتە جوانەکانتانم گوڵینە
🥰💜

Continue Reading

You'll Also Like

4.6K 162 37
SCRETLY SERIES #1 Kally Kai, was a cold hearted girl, all she wanted was loved of her family but ang sariling niyang pamilya hindi mai-iibibigay yun...
2.1K 328 8
بۆنی خوێنی ئەو کچە تەنها شتێک بوو کە پێویست بوو بۆ دروستکردنی عیشق!! " خوێنی تۆ... نایابترین شتە کە تا ئێستا تامم کردبێت!! ئایا دەتوانم تامێکی تری ب...
72.4K 11.4K 80
{کـــۆتـــای هــاتــووە} جۆنگکووک:تکایە یارمەتیم بدە، هەست بە وروژان دەکەم ڤـینا: چ نەفرەتیەک دەڵێیت؟
270K 6.4K 22
Mikasa is just a normal High School girl who is always at the top of the class. She always study, is cold, and always put an emotionless face. She t...