Wellcome to identity J. ⋄ᵏᵘʳᵈ...

By luvameliee

711 144 460

بەخێربێیت بۆ ناسنامەی جەی⋅ مرۆڤێک ئەوێ بەڕێوە ئەبات؟.. یاخود.. بوکەڵەیەک؟ ⋅پێنج کەس هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانیان... More

𝑖𝑛𝑡𝑟𝑜
𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑂𝑛𝑒
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑜
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒕𝒉𝒓𝒆𝒆
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒇𝒊𝒗𝒆
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒔𝒊𝒙
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒔𝒆𝒗𝒆𝒏
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒆𝒊𝒈𝒉𝒕
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒏𝒊𝒏𝒆
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒕𝒆𝒏
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒆𝒍𝒆𝒗𝒆𝒏
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒕𝒘𝒆𝒍𝒗𝒆
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒕𝒉𝒊𝒓𝒕𝒆𝒆𝒏
𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒇𝒐𝒖𝒓𝒕𝒆𝒆𝒏
𝒫𝒶𝓇𝓀 𝒥𝒾𝓂𝒾𝓃

𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 𝒇𝒐𝒖𝒓

31 8 0
By luvameliee

𝖽𝗈𝗇'𝗍 𝗁𝗂𝖽𝖾 𝗂𝗇 𝗍𝗁𝖾 𝖽𝖺𝗋𝗄

𝗌𝗍𝗈𝗋𝗒 𝗐𝗋𝗂𝗍𝗍𝖾𝗇 𝖻𝗒 zhilaaa

𝗌𝗍𝖺𝗋𝗍∗

نەفرەت لە هەر ئەرکێک ئەگەر تۆ بریندار بی




































من ئێستا کەسێکم بینی سەیری دەکردم دوای ئەوەی ئەوم بینی یەکسەر لەبەرچاوم ونبوو!

ئەو.. وەکو ڕووحێک وابوو، ئەمە.. ئەمە چییە!!!

وە تەواوی جەستەشی هەمووی شینێکی کاڵ بوو

بەهەرحاڵ.

«دەستی کردەوە بە ئەرکەکەی»

کۆتایی بیرکردنەوەی جین..٠





لەلای دامیــ:

دامی:ئاهـ ئەمە بێزارییە هیچ-
«بە خێرایی ئەوەی بینی و ڕۆشتە لای»

دامی:ئەمە چەقۆیە!!!

دامی:بەڵام ئەمە لە چەقۆی پەیکەرتاش دەچێ..

«ئۆهـ وادیارە هێزە سەرەکییەکەی خۆی دۆزیوەتەوە»

دامی:ئەمە زۆر جوانە ئای خوایە!!
«بە دڵخۆشییەوە دەیویست بڕوات بۆ لای مۆمۆ و ئەوەی نیشان بدا»

«بە شێوەیەکی کیوت ڕاکرد و بەرەو لای مۆمۆ دەچوو»

«بە پێڵاوە بەرزەکانی ڕایدەکرد لە کاتێکدا دەنگێکی زۆر دەردەچوو لە پێڵاوەکانی ئەوە وایدەکرد ئەوانەی چواردەوری شوێنەکە گوێیان لێی بێ»

«هێرشبەرەکە ئاوڕی دایەوە و لە کۆتاییدا کەسێک هەیە بیکوژێت ئەویش بە ڕادەی ئەو خێرا دەڕۆشت و دەیویست بگات پێی»

«تا ئەو کاتەی هێرشبەرەکە نزیکی بوویەوە و دەنگی دڵی دامی بەرزتر دەبوویەوە بە ڕادەیەک ئێستا دەتوانێت دڵی خۆی ببینێ!!»

«هەستی کرد ئەمە ئاسایی نییە و هەر زوو خەندە شیرینەکەی نەما و پێش ئەوەی ڕوو لە دواوە بکا هێرشبەرەکە دانەیەکی لێدا»

دامی:ئااهــ
«ئازاری زۆر بوو و کەوتە سەر ئەرزەکە»

«کاتێک کەوتە سەر ئەرزەکە چەقۆکەی بە شێوەیەکی ڕێک لە دەستی جوڵاند و دوای ئەوەی کەوت چەقۆکەش لە دەستی کەوت»

دامی:هێشتا زۆرم ماوە تا بژیم نامەوێ ئێستا بمرم..
«بە گریانەوە سەیری خوارەوەی ئەکرد، تا گوێی لە دەنگێک بوو وەکو ئەوەی چەند پەیکەرێک لە یەکتر بدەن و بشکێن هەر دوای ئەوەش گوێی لە دەنگێکی تر بوو کە دەیوت..»

*هێرشبەرەکە بۆ ماوەی ٢٠ سانییە دەوەستێت*

«دامی بەوە شۆک بوو خۆ هیچی نەکرد تاوەکو ئەو بوەستێت باشە بۆچی وەستا!!»

«سەری بەرز کردەوە و پەیکەرێکی نیوە شکاو و چەند پارچەیەکی تر لە پەیکەر لەو ناوە کەوتبوو و ڕاستەوخۆ چاوی کەوتە سەر چەقۆکە، چیتر بیری نەکردەوە و خێرا چەقۆکەی هەڵگرت و بە ئازارەوە هەستا و لەوێ ڕایکرد چەندی دەتوانی ڕایکرد»

«لە شوێنێک تاشە بەردێکی زۆۆر گەورەی بینی و ڕۆشت لە پشتی تاشەبەردەکە خۆی شاردەوە و خۆی بچووک کردەوە تاوەکو هێرشبەرەکە نەیبینێت»



«دوای کەمێک ئەوناوە بێدەنگ بوو و هیچ دەنگێکی لە هێرشبەرەکەوە نەبیست، بینی کوندەپوپوویەک دێتە لایەوە زیاتر شۆک بوو و ویستی هاوار بکا بەڵام بینی بەهۆی ئەوەوە دەتوانێت بزانێت هاوڕێکانی تری لە کوێیە بێگومان کوندەپەپووەکە نەخشەی پێنەبوو تەنها لە نزیکی ئەو دەتوانێت تەواوی نەخشەی ئەو شوێنە گەورەیە بزانێت»

«بینی نامەیەکی بە قاچی گرتووە خێرا نامەکەی لێ برد و خوێندییەوە»

«دوای خوێندنەوەی نامەکە ، نامەکە سووتا و لە هەوا ون بوو، دامیــش ئەوەی کرد کە جیمین نووسیبووی بەڵام زیاتر وریا بوو و ئاگاداری دەورووبەری بوو و ڕۆشتە لای»



«دوای ماوەیەک گەشتە لای جیمین»

«پێش ئەوەی زیاتر نزیک بێتەوە لەهۆش چوو و هۆشی لە چواردەوری نەما، کەوتە سەر ئەرزەکە»

جیمین:ئای خوایە
«بە خێرایی ڕۆشتە لایەوە و دامی هەستاندەوە و پشتی لە دیوارەکەوە نا»

بیرکردنەوەی جیمین..+

برینەکانیم پاککردەوە و پارچەیەک لە جلەکەم دڕاند و بەوە برینەکەیم بەست ئۆف ئۆف من لێرە هەست بە مردن ئەکەم کاتێک یەکێک لەوان ئەبینم کە بریندارە ئەمەوێ خۆم بریندار بم بەڵام ئەوان نااا

هەرچۆنێک بێت ڕێک لە تەنیشتی ئێمە ئەرکێک هەیە تا ئەو دێتەوە هۆش خۆی من ئەو ئەرکە ئەکەم...

«دەستی بە ئەرکەکە کرد»

«دوای ماوەیەک دامی هەستا»

دامی:جیـ..مین
«ویستی هەستێت و یارمەتی بدا لە ئەرکەکە»

ئاه نەفرەت ترسام زۆر قوڵ ببوم لە یارییەکە

جیمین:هێی~ پشوو بدە ئەوکات هەستە و یارمەتیم بدە

ئەمیلی:هههههه
«پێدەکەنی چونکە جیمین ترسا»

دامی:بەڵام..
«ویستی هەستێت لە شوێنی خۆی»

جیمین:بێدەنگ بە!!!
«بە توڕەییەوە»

«دامی شۆک بوو و ترسا و دانیشتەوە»

دامی:بـ-باشە

چی باشە؟؟ هاهـ؟ ئاخخخ ئەو وادەزانێت هاوارم بەسەر ئەو کرد!!؟؟ نەخێر ئیتر

جیمین:دامی.. من.. من ئاهـ من هاوارم بەسەر تۆدا نەکرد من هاوارم بەسەر ئەو کرد

دەستم بۆ ئەمیلی ڕاکێشا

بەڵام ئەو بە ڕووخسارێکی سەرلێشێواو سەیری کردم

دامی:تۆ مەبەستت چییە ئەو هیچی نەکردووە

جیمین:بەڵام ئەو پێکەنی پێم!!

دامی:جیمین ئەو ئاژەڵە تۆ چۆن ئەتوانی لێی تێبگەی، شێت نەبووی وایە؟؟

جیمین:تۆ ڕاستدەکەی ئەمە شتێکی ئاڵۆزە بۆ تۆ بەڵام..
«نەیدەزانی ڕاستییەکەی پێ بڵێ یان نا»

ئەمیلی:تەنها مەڵێ نیوە ڕووحی منە

جیمین:بەڵام ئەو کوندەپەپووە هی منە لەم جیهانەدا و کاتێک دێینە ناو یارییەکە ئەتوانم بە ئاسانی قسەی لەگەڵدا بکەم تەنانەت ناویشی هەیە

دوای ئەوە سەیری ئەمیلیــم کرد ئەو زەردەخەنەی کرد بۆم منیش بۆم کردەوە

دامی:باشە ئەتوانم لێرە چاوەڕێی شتی سەرلێشێواو بکەم بۆیە هەوڵ ئەدەم ئەمەش ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن

جیمین:سوپاس

دامی:کەواتە با دەستبکەینەوە بە ئەرکەکە

جیمین:باشە

کۆتایی بیرکردنەوەی جیمین..٠


















یوونگی:هێی جین

جین:بەڵێ
«بەبێزارییەوە»

یوونگی:تۆ گەمژەی!! بۆچی بە بێزارییەوە قسە ئەکەی

یوونگی:هەمووتان باش ئەبن وایە؟
«بۆ دەیەمین جار ئەمە بڵێتەوە»

جین:باشە هەموو شت باش ئەبێ نیگەران مەبە

یوونگی:دڵنیای؟؟

جین:بەڵێ تەنها سەرم مەهێنە ئێش!!!

یوونگی:باشە باشە

«یوونگی دەیویست تەواوی ناوچەکە بپشکنێ وە تا تەواو ئەبێ ئەیەوێ جین و ئەوانی تر باش بن»

«دەیەوێ ناوچەکە بپشکنێ تاوەکو هەر نهێنییەک یان فێڵێکی تیا بدۆزێتەوە»

«یوونگی لەوێ دوورکەوتەوە و دەستیکرد بە پشکنینی ناوچەکە»


















مۆمۆ:ئاهـ
«دووەم ئەرکی تەواو کرد»

مۆمۆ:من پێویستە بڕۆم بۆ لای دامی خەریکە ئەمرم لە ترسا

«ڕۆشت و بەدوایدا گەڕا»




«دوای کەمێک دۆزییەوە»

«دامی ئەوی بینی و وازی لە ئەرکەکە هێنا بەڵام جیمین بەردەوام بوو»

«دامی دەستی بەرزکردەوە و چاوەڕێ بوو مۆمۆ خۆی هەڵباتە باوەشی»

مۆمۆ:دامیییی
«فرمێسک لە چاوی کۆبوویەوە بەڵام ڕێگری لە هاتنە خوارەوەی دا»

«مۆمۆ باوەشی لە دامی دا»

دامی:هیرای بۆچی لێرەی پێویستە بەردەوام بی لە ئەرکەکە

مۆمۆ:نەفرەت لە هەر ئەرکێک ئەگەر تۆ بریندار بی

«دامی کەمێک پێکەنی»

دامی:کەواتە وەرە لەگەڵ ئێمە ئەرکەکە بکە
«باوەشەکەی جیاکردەوە»

مۆمۆ:بۆستە تەنها یەک ئەرک ماوە بۆچی هەموومان-
«پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکا جینی بینی»

مۆمۆ:جین، وەرە بۆ ئێرە
«کەمێک بە هاوارەوە و جین ئەوانی بینی و هات»

جین:کەواتە هەموومان کۆبوینەوە

جیمین:ئەی یوونگی؟!

جین:یوونگی ناوچەکە ئەپشکنێ با ئێمە ئەم ئەرکە تەواو بکەین بە خێرایی

جیمین:باشە






«دوای ماوەیەک ئەو تاکە ئەرکە تەواو بوو»

جین:ئێستا پاسۆردەکە ئەزانین کەواتە بابڕۆین دەرگاکە بکەینەوە

دامی:چی دەربارەی یوونگی؟؟؟

جین:پێتئەڵێم نیگەران مەبە ئەو باش دەبێ، لە بەیانییەوە مێشکی بردووم بەوەی بەدوای ئەو نەگەڕێین تەنها بابڕۆین

«هەموویان بە ناچارییەوە ڕۆشتنە لای دەرگاکە و دەرگاکەیان کردەوە»

«جیمین سەیری ئەمیلی کرد و ئەمیلی تێگەشت و فڕی بەرەو لای یوونگی»

مۆمۆ:ئەوە بۆکوێ ڕۆشت!!

«جیمین وەڵامی نەدایەوە چونکە ئێستا ئەو شتەی ئەمیلی ئەیبینێ ئەویش هەروەها ئەیبینێ»

«ئەمیلی یوونگی دۆزییەوە و لەگەڵیدا دەڕۆشت»

یوونگی:تۆ کێی!!

«ئەمیلی بە توڕەییەوە سەیری کرد بەڵام بێگومان مرۆڤەکان لە شێوەی ئاژەڵەکان تێناگەن»

یوونگی:ئاهـ پاسۆردەکە دۆزرایەوە پێویستە بڕۆمە دەرەوە بە خێرایی
«یوونگی ئەوانی بینی و بە خێراییەکی زۆرەوە بەرەو لای ئەوان دەڕۆشت»









«ئەمیلی گەڕایەوە بۆ لای جیمین»

ئەمیلی:بەرەو ئێرە دێت

جیمین:باشە




یوونگی:بۆچی وەستاوی ..خێرا ڕابکە ..بڕۆ دەرەوە
«بە قورسی هەناسەی دەدا»

«جیمین بە توڕەییەوە دەستی گرت و لەوێ ڕۆشتنە دەرەوە، تەنها ئەو و یوونگی لەولا مابوون جیمین بە ئەوانی تری وت کە بڕۆنە دەرەوە»
















«لە ژوورەکەیان»

یوونگی:جیمین تکایە قسەیەک بکە ئاوها بە بێدەنگیت مەمکوژە
«شانی جیمینی دەجوڵاند»

«لەوکاتەوەی هاتوونەتە ژوورەوە هەموویان هیچ قسەیەکیان نەوتووە»

ئەمیلی:یا جیمین ئاوها بەردەوام مەبە و قسەیەک بکە
«ئەمیلی ئیتر ئەتوانێت لەگەڵ جیمین بێتە ژوورەوە چونکە ئێستا ئیتر ناتوانن بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان بوون بەو کەسایەتییەی کە لە ناو یارییەکەن»

جیمین:باشە!! تێمبگەیەنە ئەوە چ سودی بوو بۆت کە بگەڕێی لە ناوچەکە؟؟؟
«هەوڵی ئەدا لەوە زیاتر توڕە نەبێت»

«یوونگی سەری نزم کردەوە»

یوونگی:من ئەوە.. ئەوەم دۆزییەوە بەڵام ئەوە تەنها لاپەڕەیەکی بەتاڵە و هیچی تیا نەنووسراوە
«وەرەقەیەکی خستە بەردەم جیمین»

یوونگی:بیکەرەوە

«جیمین سەیری یوونگی کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وەرەقەکەی کردەوە»

«بە سەرلێشێواوییەوە سەیری کرد»

جیمین:بەڵام ئەمە بەتاڵ نییە..

یوونگی:دڵنیای!!؟
«ڕۆشت لە تەنیشتی دانیشت و سەیری کرد»

یوونگی:هیچ نابینم
«بە بێزارییەوە سەیری کرد»

جیمین:بەڵام من ئەیبینم
«لەکاتێکدا هەوڵی ئەدا لەو زمانەی سەر وەرەقەکە تێبگا»

جیمین:ئایش!!! من هیچ لەمە تێناگەم

یوونگی:بۆچی؟

جیمین:ئەمە زمانی خۆمان نییە دڵنیام کەسایەتییەکی سەرسوڕهێنەر ئەمەی نووسیوە

«ئەمیلی لەسەر شانی جیمین هەستا و قژی جیمینی گرت و بەرزی کردەوە بە قاچەکانی»

جیمین:ئااااا
«لەگەڵی هەستا تاوەکو کەمێک ئازاری کەمبێ»

جیمین:ئەمیلیییی ئەمە بوەستێنەەە

«ئەمیلی وەستا و لەسەر شانی دانیشتەوە»

جیمین:بۆچی وا ئەکەی!؟

ئەمیلی:ئەوە زمانی خۆمانە

جیمین:شێتم مەکە من هیچ لەوە تێناگەم

ئەمیلی:ئەوە زمانی من و تۆیە نەک هی کەسێکی تر

جیمین:بەڵام من ئەوەم نەنووسیوە

ئەمیلی:ئەزانم تەنها لێی ورد بە و ئەیبینی چی نووسراوە

جیمین:ئهم
«جیمین تا توانی لێی ورد بوویەوە»

«جیمین هەستی کرد هیچ شتێک نەگۆڕاوە و هێشتا لێی تێناگا»

«ئەمیلی هەستی بەوە کرد»

ئەمیلی:چاوت لەسەر ئەوە لابەی قژت ڕادەکێشم

«جیمین هەر زوو دووبارە قوڵ بوویەوە لێی»




























دوای دوو هەفتە


مۆمۆ:هاهاهاهاها ئەی خوایە لەم هێرشبەرە گەمژەترم نەبینیوە ههههههه
«بە پێکەنینەوە لە کاتێکدا هێرشبەرەکە بەدوای بوو بەڵام مۆمۆ هیچ ترسێکی بەرامبەر نییە بەڵکو پێی ڕائەبوێرێ»

«مۆمۆ هێزەکەی خۆی دۆزیوەتەوە لەو کاتەوەی لە ناوچەکە ئامێری مۆسیقایەکی دۆزیوەتەوە»

«ئەو ئامێرە مۆسیقایە وا لە هێرشبەرەکە ئەکا مێشکی تێکبچێ و دەستبکاتە دانس کردن بۆ ماوەی ٦ سانیە»

مۆمۆ:ئایش بۆچی وەها کاتێکی کەم؟؟
«کاتەکەی نەما بۆیە دەستیکردەوە بە ڕاکردن»

«ئەمیلی هاتە لای مۆمۆ»

مۆمۆ:جیمینا نیگەران مەبە هەمووشتێک لێرە زۆر باشە بەردەوام بە لە ئەرکەکە من ئەو سەرقاڵ دەکەم
«بە زەردەخەنەوە لە ئەمیلی دەڕوانی ئەزانێت جیمین ئەویش دەبینێ»

«دوای ئەوە ئەمیلی گەڕاوە»

مۆمۆ:زۆر باشە وەرە بەدوامەوە
«بە پێکەنینەوە دووبارە بەدەوری ناوچەکە دەسوڕایەوە بەڵام هێرشبەرەکە نەیدەتوانی لێیبدا»


«کەواتە ئەوان بەتەواوی لەگەڵ هێرشبەرەکە ڕاهاتوون»














«دوای ئەوەی یارییەکەیان بردەوە و گەڕانەوە ژوورەکەیان»

«هەموویان بە هیلاکییەوە لەسەر جێگاکانیان پاڵکەوتن»

جیمین:کەی ئەم یارییە کۆتایی دێت؟
«بە ماندوویەتییەوە بە دەنگە گڕەکەی قسەی کرد»

جین:تۆ نەیزانی ئێمە چۆن بزانین؟؟

دامی:بوەتە ڕۆتینێک لە ژیانمان بەیانیان هەڵدەستین هەر دوای نانی بەیانی یەکسەر دەڕۆینە ناو یارییەکە و دوای ئەوەش بۆ ژوورەوە و چاوەڕێی بەیانییەکی تر ئەکەین تاوەکو یارییەکی تر بکەین..

«ژوورەکە تەنها بێدەنگ بوو»

جیمین:تۆش ماندووی؟
«بە دەنگێکی نەرمەوە»

ئەمیلی:بەڵێ بێگومان
«وەکو ئەوەی لەهۆش بچێتەوە نواندنی کرد»

«جیمین پێکەنینێکی نزمی کرد و دەستی لەسەر سەری ئەمیلی دانا و پەڕەکانی سەری شێواند»

ئەمیلی:یااا وا مەکە

«لەناکاو جیمین چاوی کەوتە سەر ئەو وەرەقەی کە دوو هەفتە پێش ئێستا سەیری کرد بە شۆکەوە هەستا و وەرەقەکەی گرتە دەست و سەیری کرد کە ڕووناکییەکی زۆری لێ دێتە دەرەوە چاوەڕێی دەکرد ئەو ڕووناکییە نەمێنێت و بیخوێنێتەوە..»

«دوای کەمێک ڕووناکییەکە نەما»

جیمین:یوونگی!!!!!!!

جیمین:خێراکە وەرەقە و پێنووسێکم بۆ بێنە!!!

«یوونگی بە خێرایی هەستا و ئەوەی هێنا کە ویستی»

«جیمین زوو دەستی کرد بە نووسینی ئەوەی لەسەر وەرەقەکەیە بە زمانی خۆیان پێش ئەوەی دووبارە زمانی سەر وەرەقەکە بگۆڕێتەوە بۆ سەردەمی زۆر کۆن» ‧₊ ཻུ۪۪.;:𝑠𝑡𝑜𝑝

ــــــــــــــــــــــــ⇠✳︎⇢ــــــــــــــــــــــــ

ڕۆژێکی/شەوێکی خۆش بۆ ئێوە~💗☁️

Continue Reading

You'll Also Like

48.6K 2.6K 199
(တကယ်ဖြစ်ရပ်မယ်များ) ပရလောက/အိမ်**) ဂရုကနေတွေ့လိုcopyလာတာပါရှင့် ပိုင်ရှင်များပြန်ဖျတ်ခိုင်းရင်ဖျတ်ပေးပါမယ်ရှင့်
1.2M 244K 168
MinervaLance အရင် acc က ဝင်မရလို့ အခု Acc အသစ်မှာ အဆက်ကို ဆက်တင်ပေးနေတာပါ။ ပထမအုပ်ကို My Works Reading List ထဲမှာ ရှာလို့ရပါတယ်။ ဟုတ်ကဲ့... အရင်က Mi...
188K 12.2K 44
ពាក្យថាស្រលាញ់ដែលចេញពីមាត់របស់ខ្ញុំគឺមានសម្រាប់តែលោកពូប៉ុណ្ណោះ។ ចន ជុងហ្គុក X គីម ថេយុង 9.November.2020 Author : Nith🌼(Mochî Mochï)
252K 41.7K 102
[တစ်ကမ္ဘာလုံးက မင်းကို အနိုင်ကျင့်ကြတယ်၊ မုန်းတီးကြတယ်၊ နောက်ပြီး မင်းကို ခွဲခြားဆက်ဆံကြတယ်၊ ဒါပေမဲ့ မင်းရဲ့ကမ္ဘာကြီးက သူ့ကြောင့်ပဲ တောက်ပလာခဲ့တယ်။ င...