Ëŧëřŋåŀ λºνη(ᵛᵐⁱⁿ)•ᶜᵒᵐᵖˡᵉᵗᵉᵈ•

By tulip_red7

10.3K 1.8K 1.8K

Eternal love خۆشـەویستـی هەتـایی لەدووژمنـەوە بـۆ هاوڕێ؟ یان بۆ خۆشـەویسـتی؟ "خۆشـەویسـتی هەڵـدەبـژێرم" "چی... More

≬پـێشـەڪی≬
‌≾هـەنـگـاوی یـەڪەم≿
‌≾هـەنـگـاوی دووەم≿
‌≾هـەنـگـاوی سێیەم≿
‌≾هـەنـگـاوی چـوارەم≿
‌≾هـەنـگـاوی پێنـجەم≿
‌≾هـەنـگـاوی شەشەم≿
‌≾هـەنـگـاوی حـەوتـەم≿
‌≾هـەنـگـاوی هەشـتەم≿
‌‌≾هـەنـگـاوی نـۆیـەم≿
‌≾هـەنـگـاوی دەیـەم≿
‌≾هـەنـگـاوی یـانزەیـەم≿
‌≾ یـەڪەم هەنگـاوی هەوڵـدان≿
‌≾دووەم هـەنـگاوی هەوڵدان≿
‌≾سێیـەم هـەنـگاوی هەوڵدان≿
‌≾چـوارەم هـەنـگاوی هەوڵدان≿
‌≾یەڪەم هەنـگاوی خۆشەویستی≿
‌≾دووەم هەنـگاوی خۆشەویستی≿
‌≾ خۆشەویستی تـایمـین ≀ ≿
‌≾خۆشەویستی تـایمـین ≀≀ ≿
‌≾خۆشەویستی تـایمـین ≀≀≀ ≿
‌≾خۆشەویستی تـایمـین ≇ ≿
‌≾ڕاسـتیـەڪان ≿
‌≾جـیـنڪووڪی≿
‌≾مـانگی هەنـگووینـی≿
‌≾دایـڪ بـوون≿
‌≾ڪۆتایی هاتـن≿
‌≾ڪالیفـۆڕنـیا≿

‌≾بـۆ ئـێووە≿

443 61 87
By tulip_red7

دەرگای ماڵەکەی کردەوە

"فەرموو بۆ  ژوورەوە بەڕێزم"
جیمین پێشووازی لێکرد

"برسیمە"
تای بە کیوتی وتی

جیمین سەری سووڕما

"تازە نانت خوارد"

"بەڵام زۆرم نەخوارد.. بێگومان سەرنجی کەسێک زۆر قووڵبوو لەسەرم ناخی دەبڕیم گەدەمی گرت"
دەستی خستە سەر شانی

"ئێێ دەمەویست پڕ بەدڵم ماچت بکەم تۆڵەی هەر دوو ساڵەکە بکەمەوە"
جیمین ناڵاندی
"دە جیمی خۆشەویستەکەت برسیەتی"
لچی کرد

جیمین ویستی ماچی بکا

"تا پڕم نەکەی نییە"
دوورکەوتەوە

"باشە با بڕۆین،. بۆچی بەر لەوەی بگەڕێینەوە وات نەگووت"
تای دەرگاکەی کلیل کردەوە

"بیرم نەبوو"
بەدڵخۆشی دەستی خستە دەستیەوە
هەر بە پا ڕۆشتنە ئەو خواردنگەیەی پێشوو بۆی دەچوون

دانیشتن لەکاتێکا تای باسی ئەو دووساڵ دووریەی دەکا

"دەزانی نەیاندەهێڵا بگەڕێمەوە"
وتی وجیمین بێجەو بوو

"کێ؟ ماڕک یان کریس"
وتی

"هەردووکیان"
تای بزەیەکی کرد

"ئەو کوڕی ... ،بەهەرحاڵ ئێستا با بخولێننەوە کەسەکەم هاتۆتەوەلام"
بزەیەکی گەورە و دڵخۆشی کرد

"ئەوان شیرین بوون ... وە"

"ئەگەر باسیان دەکەی پێم بڵێ ئیتفۆن دەخەمە گوێم"
بزەکەی نەهێڵا و ڕووی گرژکرد

"باشە شیرینم..بەهەرحاڵ لەکوێ کاردەکەی؟"

"کارم بۆ هەردووکمان دۆزیووەتەوە"
جیمین وتی و سووپاس ئەوەی کرد خواردنەکانی دانا

"بەڕاستی ؟ لەکوێ ؟!"

"لەکۆمپانیایەک ... تۆ دیزاین دابنێ منیش سەرپەرشتی کارەکان و دیزاینەکەت دەکەم"

"خۆت مەسەپێنە بەسەرمدا"

وتی و چۆپستەیکەکەی ڕێک کرد
هەردووک هاوتەریبی یەک
ئینجا ئەو مەکەڕۆنی بە سۆسی ڕەش و هەشتپێ درووستکراوەی پێخوارد

"هێشتان چۆپستەیک هاوتەریب دەکەی؟"

"ئەوە شتێکه حەزم پێیەتی .. "

"گەڕامەوە"
جیمین هاواریکرد

"بەخێربێیتەوە"
دایکی هاواری بۆ کردەوە

کۆمەڵە شتەکەی دانا و ئەوەی دیاری خۆیبوو هەڵیگرت بۆ ژوورەکەی
خۆی گۆڕی و ڕۆتینێکی کرد

سەیری پەنجەرەی بەرامبەری کرد
ڕووناکبوو
بزەیەکی کرد
ڕۆشتە خوارەوە خێزانەکەی بینی

"باوکە چۆنیت"
وتی و دانیشت لەسەر قەنەفەکە

"باشم .. ئەوانە چین؟ "

"هاوڕێکەم لە کالیفۆڕنیا گەڕاوەتەوە.. ئەوەی بۆتۆ هێناوە"
شووشەیەکی دەرهێنا کە مەییـەکی قاوەیی زەردباوی تێدابوو
بەنەخشی ڕەش پەخشان کرابوو
باوکی سەرنجێکی جیمینی دا و شووشەکەی لێ وەرگرت

جیمین زەرفەکەی تری کردەوە و دای بەدایکی

"ئەوەشی بۆتۆ هێناوە وتی بمبوورێ ئەگەر باش نەبوو"

"ئەوە جوانە زۆر زۆر جیمین سووپاسی بکە"

جیمین بزەی بۆ کرد

"کوا میجوو؟"
وتی

"لەگەڵ یۆنگی لەڕێگان"
دایکی وتی و هەڵسایەوە

"من ئەوە ناخۆمەوە"
وتی و شووشەکەی دانا

"بیدەرە من بیخەمە ساردکەرەوە تا لەسەر سفرە بیخۆین"
دایکم بردی و ڕۆشت

دەرگابوو
جیمین ڕۆشت بیکاتەوە
میجوو .. یۆنگی بەدیارکەوتن

"سڵاو ئۆپا"
میجوو ویستی ماچی بکا

"دوورکەوە"
جیمین خۆی پاراست

"سڵاو برا"
یۆنگی وتی

"سڵاو هیۆنگی .. وەرنە ژوورەوە"

"هاوڕێیەکەم ئەوەی بۆ هێناون"
جیمین دیاریەکەی دایە میجوو
کردیەوە و دوو ئەڵقەی هاوتابوون
بۆ یۆنگی و میجوو

بەدڵخۆشی پۆشیان

"سووپاسی بکە زۆر جوانە"

"بێگوومان"

"وەرن نان بخۆن"
دایکی هاواریکرد

"یۆنگی زوو ڕۆشت یارمەتی بدا

"دەزانی لیهوون ئێستا واهەست دەکەم دوو کوڕمان هەیە"
دایکی جیمین بەدڵخۆشی وتی

"بێگوومان یۆنگی کوڕێکی باشترە"

یۆنگی بەبزەوە سووپاسی کردن
میجووش لەخۆبایی ببوو

"من تەنیا کوڕتانم سووپاس .."
جیمین وتی بەبێزاری

بەردەوام بوون لە بزەکردن و پێکەنین

"گڵاسەکانتان بهێننە پێش با خواردنەوەتان بۆ تێبکەم"

"ئۆو مامۆژن .. ئەو خواردنەوەیە زۆر گرانبەهایە"
یۆنگی بەسەرسووڕماوی وتی

"ڕاستە ئەوە زیاتر بۆ 70 ساڵە هەڵگیراوە"
جیمین وتی
سەیری کاردانەوەی باوکی کرد

"دەی دەی پەلەبکەن"
بۆ هەموویانی تێکرد
ویستی سەرەتا بۆ هاوسەرەکەی تێبکا بەڵام ڕەتی کردەوە

"دایکە تۆزێکی تر..."

"نەخێر نەخێر"

"تۆ فێڵت کرد زیاترت بۆ جیمین و یۆنگی تێکرد"

"زۆر بڵێ مەبە هەڵسن قاپەکان هەڵگرنەوە"
قاپەکەی خۆی و گڵاسەکەی هەڵگرت و ڕۆشت
ئەوانی تریش هەمان شتیان کرد

لیهوون(باوکی جیمین)
سەیرێکی شووشەکەی کرد

هەڵیگرت و ئینجێکی لە گڵاسەکەی کرد

زانی کەس نەهاتووە
قومێکی خوارد

هاوسەرەکەی بەبزەوە هات تا قاپەکانی تر ببات

"من وتم بزانم تامی چۆنە"
بەشڵەژاوی وتی

بەنیانی لەتەنیشتی دانیشت
"شتەکان ئاسایین لیهوو هەموومان خواردمانەوە
تۆش دەتوانی
بەڵام ناتوانی قبووڵی بکەی
تکایە با ئاسان تێپەڕێت و ئیتر دڵی کەسیان نەشکێ
ئەو لەدوورەوە ئێمەی بیر بووە"
وتی و دەستێکی لەسەر شانی دانا و خەریکی کاری خۆی بوو

جیمین ڕۆشتە ژوورەکەی
بینی ژووری دڵبەرەکەی ڕووناکە

"دایکە پڕ بووم"
دەی دەی زۆر بخۆ تۆم دەمێکە نەدیوە لاواز بووی"
دایکی زیاتر خواردنی بۆ دادەنا

"دایکی ئەزیزم ... زۆر باشم
وە تێربووم زۆر سووپاس"
دەستی ماچکرد

"ناخۆیتەوە؟"
باوکی وتی و شووشە مەییەکەی هەڵگرت

"حەزم پێی نیە سووپاس باوکە گیان"
وتی و ئیزنی وەرگرت بڕوواتە سەرەوە

"تایهۆنگ"
دایکی بانگی کرد
هەڵسایەوە و ڕۆشتە ژێرزەمینەکە

گیتارەکەی بۆ هێنا
"بمبوورە ئەگەر ڕێگر بووبم لەبەردەم خەونەکانت"
گیتارەکەی بۆ ڕاگرت

"وامزانی فڕەت داوە"

"دڵم نەهات شیرینم، شەوێکی شاد"
ڕۆشتە سەرەوە بە بزەیەکی گەورەوە

ویستی تۆزێک گیتار بژەنێت
تەقەیەک لەپەنجەرەکەیەوە هات

ترسا .. بەڵام دوواتر بزەیەکی بەفیزی کرد

ڕۆشت و پەردەکانی هەڵدایەوە
برۆی بەرزکردەوە

دەستی بەمانای'چییە'لێکرد

جیمین تەلەفۆنی قووتووی هاوێشت و تای گرتیەوە
بە ئیشارە پێی،وت'بیخە لای گوێت'
تای بەگوێی کرد

"نانت خوارد؟"
جیمین پرسی و خستیە لای گوێی
تای بزەیەکی کرد

"بەڵێ خواردم"
وتی

"دەتوانم بێم بۆلات؟"
جیمین خۆی کیووت کرد

زمانی لە گوپی ناوەوەی دا
دوواتر بزەیەکی کرد
"نەخێر"

"بۆچی؟"
بەتووڕەییەکی دەستکرد وتی

"ببوورە گوێم لێنەبوو؟"
بەگاڵتە وتی

"وتم تۆم خۆشدەوێ"
وازیان لە تەلەفۆنی قووتوو هێنا

"گوێم لێنابێت بۆچی؟"
تا دەستی خستە لای گوێی

"تۆم خۆشەوێێ کییم تایهۆۆنگگ"
هاواریکرد
تای شڵەژا
نەیزانی هاوار دەکات
"بێدەنگ بە گەمژە دایکم لەژوورەوەیە"
بەگرژی وتی

"دێمە لات"
جیمین لە پەنجەرەکەی خۆی ئاوابوو

"ڕێم بکە"
دەستی درێژکرد

تای هەردوو ئەنیشکی خستە سەر لێوواری پەنجەرەکە
"بۆچی ڕێت بکەم؟"
پرسی برۆی بەرزکردەوە

"دەزانی بێمە ژوورەوە گاز لە لێووت دەگرم"
جیمین بەردەوام سەیری ئەولا و ئەولای دەکرد وتی

"کێ وتی بەدڵم نییە؟"
جیمین بەمەستی سەیری کرد
تای دەستی درێژکرد تا بیهێنێتە ژورەوە

ڕۆشتە ژوورەوە و ناوقەدی تایهۆنگی گرت

"همم.. نزیکەی4 کاتژمێرە ماچم نەکردووی"
جیمین دەیەویست ماچی بکا

"گیتارەکەمت بیرە؟.. دایکم بۆی هێنامەوە...وەرە گۆرانیەکەمان بڵێین"
دەستی ڕاکێشا داینیشاند
دەستی کرد بەوەی گیتارەکەی بژەنێت


جیمینیش بەبزەوە سەریری دەکرد


بەخۆشەویستیەوە گۆرانیان دەچڕی

گەیشتە کۆپڵەی کۆتایی
جیمین دەستی کرد بە ختووکەدانی تای
دەنگی پێکەنینەکانیان هەموو جیهان دەهەژێنێ
دڵخۆشی ئەوان دڵی هەموویان دەتەقێنێ
بەڕێز کیم بەشڵەژاوی سەیرێکی هاوسەرەکەی کرد
ئاروو سەیرێکی هاوسەرەکەی کرد

"من ئیتر دڵخۆشی کوڕەکەمم دەوێ کیم مەترسە"
بەبزەوە خۆی خستە باوەشی
گوێ گرتنی پێکەنینی ڕۆڵەکەی خۆشترین ئاوازە
بۆ گوێی هەموو
دایڪێڪ
ئاگاداربە من باسی دایکێکی ڕاستی دەکەم





"تکایە جین خۆت بێتام مەکە"
کووک بەبێ هیوایی وتی

"بۆچی خۆ بێتامکردنە؟
دێمە لای دایکت بەئاقڵی داوای تۆ دەکەم"
جین بێزار ببوو

"ئێ ئێستا چ کێشەیەک هەیە ئاوا؟
تا ئێستا کارێکی هەڵەم کردوە؟"

بەبێزاری وتی
بۆساتێک بیردەکاتەوە جین متمانەی پێناکات

"دەمەوێ ئیتر بەئازادی لەلات بم و لەگەڵت بخەوم ... مانگی هەنگوینی بکەین"
بزەیەکی شەیتانی کرد دەستی خستە ژێر بۆدیەکەی

کووک بەشڵەژانەوە دەستی دورخستەوە
"سیۆک ئێرە ماڵەوە نیە"
وتی و سەیری دەورووبەریکرد

کەواتە دەتەوێ.. با بگەڕێینەوە"
هەڵسا بڕۆن

"دە دانیشە خواردن بخۆین خۆڕۆژ نەبڕاوە"
دەستی گرت و داینیشاند

دەستی خستە سەر شانی


"دەکرێ دوواتر تۆش بخۆم؟،"
جۆنگکووک ڕیاکشنێکی کرد کە جین پێکەنی

خۆی جدی کردەوە و چووە پێشتر لە جین


"هەرگیز جارێکی تر ئاوەکەت ناخۆم"
بەقێزەوە کشایەوە
بیری کەوتەوە
جین بەزۆر پێی قووتدا





"هەندێکجار وابیردەکەمەوە من ئامێری چاکردنەوەی شتەکانت بم هیۆنگ"
هۆسۆک بەگرژی وتی

"ببوورە خۆشەویستم"
نامجوون وتی بە بزەیەکی گەورەوە

ئەو خۆشەویستەکەی خۆشدەوێ کە گرژە
ئەو بەهەموو شێووەیەک ئاشقیەتی

هۆسیۆک بەلووعەکەی چاککرد
ویستی کەلووپەلەکان هەڵگرێتەوە

"پشوو بدە من هەڵیدەگرم"

"ئۆکەی شیرینم"
بە بزەوە وتی و ڕۆشت
ئەوان ماڵێکی بچووک و خنجیلانەیان هەیە
جوانن وایە؟


"کوا جانتای جلەکانت؟"
یۆنگی وتی و بەدووای جلەکانی میجوو یان خۆشەویستە بچووکەکەیدا دەگەڕێت

"لەکاتی هاتنە ژوورەوە لەسەر ڕێرەوەکەم دانا"

ئەوان خەریکی ژوورەکەی میجوون چاکی دەکەن
ئەو کۆتا ساڵیەتی لە کۆلێژ

"ئۆکەی ئێستا دەیهێنم"
ڕۆشت بیهێنێ و ڕێکی بکا

وەستا لای کەنتۆرەکەی
"میجوو جلەکانت چاک بکەم؟"

"نەخێر یۆنی چی دەکەی"
کە بینی سەیری کەنتۆرەکەی دەکا
ڕۆشت و دایخست

"چی دەکەم؟.. ئۆو سەیری جلی ژێرەوە؟"
بەبزەیەکی شەیتانی وتی

"یاا شەرمەبۆت پشیلە"

"بۆچی .. هەر ماوەیەکی ترە دەوەستم ... خەتای باوکتە ئەگەرنا زۆر دەمێکبوو نازناوی مین'ت پێووەبوو
وتی و نزیک کەوتەوە

میجوو شەرمی کرد
کوڵمەکانی ڕەنگی گووڵێکی پەمەیی گرت

"باخێرا کاربکەین"
خۆی دزیەوە و ڕۆشت

خۆشمدەوێن❤
ڤۆت لەبیر مەکەن ئەزیزانم
هیوادارم بەدڵتان بووبێ

سووپاس بۆ هەمووتان

توولیپی سوور❤🥀

Continue Reading

You'll Also Like

113K 17K 82
ඔයා වෙනුවෙන් මං හැමදාමත් ඉන්නවා....
1.3M 126K 48
ကြၽန္ေတာ္က ေမတၱာငတ္ခဲ့တဲ့ေကာင္ပါ တစ္ဖဲ့တစ္ဝက္ ဂရုဏာဆိုရင္ေတာင္မွ ခင္ဗ်ားစြန္႔ႀကဲတာမလို႔ တန္ဖိုးႀကီးပါတယ္.... ...
711K 23.4K 52
Story ကလောင်ရမယ် toxic family case ပါတာကြောင့် အရင်ဆုံးကြိုသတိပေးတာပါ၊ဒါကိုလက်ခံနိုင်မှ ဖတ်ပါနော် ,mature on ထားသေးပါတယ်ရှငိ့၊ female lead က strong ဖ...
443K 33.5K 156
Title - Strict Wife of the '70s Manages the Household 💥Description လင်းလန် နိုးလာချိန်တွင် သူမသည် ပိုးသတ်ဆေးသောက်ထားသည့် အိမ်ထောင်ရှင်မတစ်ဦး၏ ကိုယ်...