چیڕۆکی جیۆن جۆنگکووک «هاوسەری دوەمم» بەشی یەکەم
ناو: جیۆن جۆنگکووک
تەمەن: ٢٧
پیشە: خاوەن کۆمپانیا
خێزان: دایک و باوک خوشکێک و هاوسەرەکەی لەدەست داوە
....................
ناو: کیم ن/ت
تەمەن: ٢٣ ساڵ
پیشە: جارێ نیەتی
خێزان: دایک و باوکێک خوشک و برای نیە
............................
بابچینە ناو چیڕۆکەکە
----------
جۆنگکووک: باوکە چەند جارە بڵێم من ئەو کچە نەفرەتیەم ناوێ « بەتوڕەییەوە و هاوارکردن»
جیۆن: چۆن ئاوا بێڕێز بووی بەرامبەر باوکت «بەتوڕەیی»
خ.جیۆن: ئازیزم ئارام بەوە «هەوڵی ئارام کردنەوەی جیۆنی دەدا»
جیۆن: ئیتر ئەو ناری'ە نەفرەتیە لەبیر بکە «ناری هاوسەرە کەی جۆنگکووکە»
جۆنگکووک زۆر توڕە بوو هەموو شتێکی ژوورەکەی شکاند
هانا: کاکە تکایە ئارام بەوە
خ.جیۆن: گیانەکەم وەرە با ئێمە بڕۆین
خ.جیۆن و جیۆن و هانا ڕۆیشتنە دەرەوە
جۆنگکووک لەسەر بێدەکە دانیشت و دەستی بەسەریەوە گرتبوو
جۆنگکووک: ناری گیانەکەم بۆچی جێت هێشتم من خەریکە شێت دەبم لە دووریت « فرمێسک لە چاوی هات»
...................
گەڕانەوە بۆ ڕابردوو
ناری و جۆنگکووک دوو مانگە هاوسەرگیریان کردوە و زۆر دڵخۆشن بەیەکەوە
ناری: گیانەکەم
جۆنگکووک: گیان ؟
ناری: دەمەوێت بڕۆمە بازاڕ تکایە ڕێگەم پێ دەدەیت؟
جۆنگکووک: بێگوومان بەڵام ئاگاداری خۆت بە
ناری: زۆر سووپاسس زۆرم خۆشدەوێیت « باوەشی لێدا و ماچی کرد»
دوای چوار کاتژمێر
جۆنگکووک بیست جار پەیوەندی بە ناری کرد بەڵام وەڵام ناداتەوە
جۆنگکووک: خەریکە شێت دەبم ئەم کچە بۆ وەڵام ناداتەوە «هەر هاتوچۆی ئەکرد بەناو ماڵەکەیا»
خ.جیۆن: چی بوە وەڵام ناداتەوە؟
جۆنگکووک: نەخێر وەڵام ناداتەوە
خ.جیۆن: کێ ناڵێ ڕای نەکردوە هەرخۆی ئەو کچە تەنها بۆ پارە لەگەڵتە و پێت ڕادەبوێرێ
جۆنگکووک: تکایە دایکە دەست پێ مەکەوە خۆم نیگەرانم
لەپڕ پەیوەندیەک بۆ جۆنگکووک هات خێرا هەڵی گرت
جۆنگکووک: ناری تۆ لەکوێی بۆ وەڵامی پەیوەندیەکانم نادەیتەوە؟
؟؟: ببورە بەڕێزم
جۆنگکووک: تۆ کێی؟ ناری لە کوێیە؟
؟؟: خاوەنی ئەم مۆبایلە توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە
جۆنگکووک شۆک بوو
جۆنگکووک: چی لە کوێ خێرا پێم بڵێ؟؟؟
؟؟: لە ****
جۆنگکووک پەیوەندیەکەی داخست و خێرا بەڕێکەوت بۆ ئەم ناونیشانە
............
جۆنگکووک: ناری ناری «ڕایکرد بینی ناری لەسەر شەقامەکە کەوتوە و بێ هۆشە هەموو ئەرزەکە خوێنە»
جۆنگکووک: گیانەکەم هەستەوە تکایە هاوسەرەکەت لێرەیە «سەری ناری خستە سەر ڕانی» دەی خۆشەوستم هەستەوە
جۆنگکووک گریا
جۆنگکووک: بانگی ئەمبوڵانس بکەن خێرااااا
؟؟: بەڕێزم بانگمان کرد هێشتان نەهاتوە
دوای دە خولەک ئەمبوڵانس هات و ناری'یان برد و جۆنگکووکیش بە سەیارەی خۆی ڕۆشتنە نەخۆشخانە
...........
لە نەخۆشخانە
خ.جیۆن: کوڕم هێمن بەوە ئەو چاک دەبێتەوە
جۆنگکووک: دایکە ئەی ئەگەر ئەو جێی هێشتم «زۆر بە خراپی دەگریا»
جیۆن: کوڕم بەهێز بە « زۆر نیگەران بوو چونکە تا ئێستا ئاوا جۆنگکووکی بە بێهێزی نەبینیوە»
هانا فرمێسک لە چاوی هات
دوای نیو کاتژمێر پزیشک هاتە دەرەوە
هەموویان خێرا ڕۆیشتنە لای
جۆنگکووک: هاوسەرەکەم چۆنە؟ ئێستا دەتوانم بیبینم؟
دکتۆر: خۆتان خۆش بن نەخۆشەکەمان لەدەست دا
جۆنگکووک: چی تۆ درۆ دەکەیت وایە؟ «پێکەنی»
دکتۆر: خۆزگە درۆ بوایە بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆمان دا وە نەمانتوانی ڕزگاری بکەین
جۆنگکووک توند یەخەی دکتۆری گرت
جۆنگکووک: بڵێ درۆیە من دەزانم ناری من جێناهێڵێ «بەگریان و هاوار»
خ.جیۆن جۆنگکووکی دوورخستەوە
جۆنگکووک: دایکەەەەە ئەو جێی هێشتمممم «بە کوڵ دەگریا»
هەموویان دەگریان
ئیتر لەو ڕۆژەوە جۆنگکووک حاڵی زۆر خراپ بوە و وە توشی نەخۆشی دەروونی بوبو ماوەیەک چارەسەری وەردەگرت
.................
گەڕانەوە بۆ ئێستا
دوو ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە تێپەڕیوە جۆنگکووک هەموو ڕۆژێک دەرمانی هێور کەرەوە دەخوا
.....................
لای ن/ت
خ.کیم: کچەکەم باوکت بانگت دەکا لە ژوورەوە
ن/ت: باشە «ڕۆیشت»
........
ن/ت: باوکە بانگت کردبووم؟؟
کیم: کچەکەم وەرە دانیشە
ن/ت دانیشت
کیم: کچەکەم من داوای شتێکت لێ دەکەم تکایە ڕازیبە و توڕە مەبە لەبەر بەرژەوەندی کۆمپانیا
ن/ت: باشە توڕە نابم
کیم: سبەی شەو ماڵی بەڕێز جیۆن دێنە داوای تۆ بۆ کوڕەکەیان
ن/ت : چی «توڕە نەبوو چونکە هەستی هەیە بۆ جۆنگکووک»
کیم: خۆت دەزانی جۆنگکووک هاوسەری
یەکەمی لەدەست داوە بۆیە تکایە ڕازیبە
ن/ت: باشە من ڕازیم
کیم زۆر دلخۆش بوو
کیم: کەواتە من ئێستا هەواڵیان پێ دەدەم سبەی شەو بێن «بەدڵخۆشی هەستایەوە و ڕۆیشتە سەرەوە»
...............
جیۆن: بەڕاست؟ زۆر باشە بەڕێز کیم کەواتە سبەی شەو دێین «بەدڵخۆشیەوە»
پەیوەندیەکەی داخست
خ.جیۆن: چی بوو؟
جیۆن: بەڕێز کیم کچەکەی ڕازی بوو سبەی شەو دەچینە داوای ن/ت
خ.جیۆن: پێم خۆشبوو بەڵام ئەی جۆنگکووک کوڕەکەمان حاڵی باش نیە گەر ئێمە ئەو هاوسەرگیریە ئەنجام بدەین کوڕەکەم ژیانی لەناو دەچێت ئەو هێشتا ناری لە بیرە
هانا: باوکە براکەم حاڵی زۆر خراپە
جیۆن: خەمتان نەبێ ئیتر دەبێت ئەو هاوسەرگیریە قبوڵ بکات و بەپێی کات ئەوی خۆش دەوێت و ناری لەبیر دەکات
............
جۆنگکووک لە ژوورەکەی بوو هەموو شتێکی ژوورەکەی شکاند بوو
هەستایەوە و ڕۆیشتە لای وێنەی خۆی و ناری کە لە سەر سیسەمەکە هەڵواسرابوو
جۆنگکووک: خۆشەویستم دڵنیابە کە هەرگیز تۆ لەبیر ناکەم گەر بەو هاوسەرگیریەش ڕازی بووم ئەوا دەبێت ژیانی ئەو کچە بکەمە دۆزەخ دەبێت هەموو ڕۆژێک ئازاری بدەم و مردنی نیشان بدەم
...................
ئێستا هەمووان لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتوون
نانی ئێوارە دەخۆن لەپڕ جۆنگکووک وتی
جۆنگکووک: من بەو هاوسەرگیریە ڕازیم
هەمووان پێیان سەیر بوو
جیۆن: ئافەرین کوڕەکەم بڕیارێکی زۆر باشت داوە
جۆنگکووک: من تێربووم «هەستایەوە و ڕۆیشت»
خ.جیۆن: ئەو چۆن ئاوا لە پڕ بەو هاوسەرگیریە ڕازی بوو؟!
.....................
بەیانی
......
بەردەوامە..
کچینە ڵایک لەبیر مەکەن ...زۆر پێوەی ماندوو دەبم
777 words