تایهیۆنگ
«دەتکەم بە شاژن..»
ناوت
«چی..شاژن؟! بەڕاستتە»
تایهیۆنگ
«پێتوایە چی دەڵێی ئایا پادشا درۆ دەکا»
ناوت
«پادشا...یان ڤی؟!»
تایهیۆنگ
«لاساریت..بێگومان بەڕاستمە دەتکەم بە شاژن»
ناوت
«خوشکەکەمت کوشت ئەتەوێ بەم جۆرە پاداشتم بکەیتەوە؟»
تایهیۆنگ
«لەکاتێکا خوشکی ڕاستیت نەبوو بەم جۆرە بۆی بەداخیت؟!»
ناوت
«چۆن زانیوتە؟؟!»
تایهیۆنگ
«من پادشای ئەم شانشینەم»
ناوت
«کاتێک من لەدایک نەبوبوم خوشکمیان لەسەر شەقام
دۆزیوەتەوە..بۆیە من هەر لەوکاتەی لەدایک بووم لەگەڵی بووم..کەچی تۆ کوشتت»
تایهیۆنگ
«ناتەوێت ئەو کوشتنە دووبارە بێتەوە..کەواتە ئەوانە لەبیر بکە»
ناوت
«چۆن کوشتنی خوشکم لەبیر بکەم...چی ئەگەر منیش بکوژێ بەهۆی هەڵەیەکەوە»
تایهیۆنگ
«خوشکت سۆزانی بوو هەر خۆی لەڕاستیدا سۆزانی بوو...تۆش شاژنی هەر لەڕاستیشا دەبیتە شاژنی دڵم»
ناوت
«کەواتە تا ئەو کاتەی دەبمە شاژن دەتوانم سنور ببەزێنم؟!»
تایهیۆنگ
«سنور ببەزێنیت؟!»
ناوت
«بە ناوی خۆت بانگت بکەم»
تایهیۆنگ
«دڵخۆش دەبم بەو جۆرە دەتوانی»
ناوت
«کەواتە تایهیۆنگ...خۆشمدەوێی هیواداربووم کە نەمکەیت بە سۆزانی وە واش ناکەی»
تایهیۆنگ
«هەرگیز وا ناکەم»
تایهیۆنگ ناوتی لەسەر سنگی دانا
ناخۆشیەکانی ناوت دوای ساڵێک دەستپێ ئەکا
بەم جۆرە بەردەوام بوون تا ڕۆژێکیان
دووبارە ناوت لەنێو باوەشی پادشاکەی خەبەری بویەوە
تایهیۆنگ
«هێشتا زووە بۆچی بەخەبەر هاتیتەوە!؟»
ناوت
«بیرم کردبووی نەمویست لەنێو خەونەکەم زۆر بمێنمەوە و بتبینم»
تایهیۆنگ
«ئەمڕۆ دەبیتە ١٨ ساڵ ئایا کاریگەری ڕۆژی بونتە؟!»
ناوت
«نەخێر قسەکانم بەڕاستی بۆ پادشای دڵم بوو»
تایهیۆنگ
«بەڕاست دڵخۆش بووم»
ناوت ڕۆشتە سەر تایهیۆنگ
تایهیۆنگ
«شتێکت ئەوێ؟!»
ناوت
«ساڵێکە لەم کۆشکەم زۆر بێزار بووم»
تایهیۆنگ
«ئەتەوێ بڕۆیتە دەرەوە!؟»
ناوت
«ئهمم...تەنها من وتۆ»
تایهیۆنگ
«دەزانی ئەوە مەترسیدار دەبێ بۆ پادشاکەت؟»
ناوت
«تەنانەت ناتوانی لەگەڵیشم بە تەنیا بێییتە دەرەوە ئەی تۆ بەهێز نیت ئەبێ تۆ من بپارێزی چ پێویستت بە پاسەوان یان فیلیکس هەیە؟»
بەمەکرەوە پەنجەی لەسەر سینگی تایهیۆنگ ئەخشاند
تایهیۆنگ
«باشە دەڕۆین..»
ناوت زەردەخەنەیەکی کرد و ماچێکی بچوکی لێوی کرد و دوورەکوتەوە بەڵام تای ڕایکێشا بۆلای خۆی و بە توندی ماچی لێوی دەکرد ناوت ماچەکەی لەگەڵی گۆڕیەوە
لەکاتێکا ماچی یەکتریان دەکرد ناوت لەسەر تای بوو تایهیۆنگ هەستایەوە
دواتر لێک دوورکەوتنەوە
تایهیۆنگ
«بەڕادەی دۆزەخ خۆشمئەوێی..»
ناوت
«بەڕادەی بەهەشت خۆشمدەوێی...یاا بۆچی دۆزەخ»
تایهیۆنگ زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوی
هەستانەوە لەنێو جێگەکەیان جلێکیان لەبەر کرد
ناوت جلەکەی لەبەر کرد بەڵام پێویستی بەکەسێک بوو کە لە دواوە بۆی ببەستێ
ناوت
«تایهیۆنگ..وەرە تۆ ئەوە بکە»
تایهیۆنگ
«پادشا ئەمە کاری نیە»
ناوت
«من گوتم تایهینگ نەک پادشا..تۆ لە ژووری نوستنەکەم پادشا نیت دەزانی»
ناوت زمانی بە لێوی تایهیۆنگەوە خشاند
تایهیۆنگ
«باشە بابتبینم شاژنی بچووک»
تایهیۆنگ پەتەکەی بە توندی بەست
ناوت
«یاا ئازارم دەدەی..؟»
تایهیۆنگ
«زۆر قەڵەو بووی حەزم بەو ئافرەتانە نیە کە دوای هاوسەرگیری قەڵەو دەبن دەزانی..»
ناوت
«من هیچ قەڵەو نەبووم»
تایهیۆنگ
«سەیرێکی خۆت بکە کاتێک سەرەتا هاتیت بۆ ئێرە زۆر لاواز و ڕێک بووی بەڵام ئيستا ئایشش..چەند ناڕێک بووی»
ناوت بە خەمباریەوە لە ئاوێنەکە سەیری خۆی دەکرد تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و لە دواوە باوەشی پێدا کرد
تایهیۆنگ
«تەنها گاڵتە دەکەم..من بەهەموو جۆرێک تۆم ئەوێت..زۆر جوانی بەم جلانەوە»
ناوت
«ئحممم...بێگومان جوانم چونکە جلی دۆستی پادشایە..وە من یەکەم ئافرەتم کە بووم بە دۆستی پادشا تایهیۆنگ پێویستە ئەمە لە مێژوو بنوسرێتەوە..پادشا تایهیۆنگ بە یەکەم نیگا کەوتە داوی خۆشەویستی کچێکی هەژار»
تایهیۆنگ ماچێکی ڕوومەتی کرد و لێی دورکەتەوە
جلەکەی ناوت
جلەکەی تایهیۆنگ
تایهیۆنگ
«سەرەتا بابڕۆین و نانی نیوەڕۆ بخۆین»
ناوت
«بێگومان پادشاکەمە..ئەی دوای ئەوە»
تایهیۆنگ
«دوای ئەوە ئەسپ سواری دەکەین لەدەرەوەی کۆشک ئەوەت پێ چۆنە؟»
ناوت
«زۆر باش دەبێ»
ناوت و تایهیۆنگ ڕۆشتنە ژووری نانخواردن
ناوت و تایهیۆنگ دانیشتن
ناوت
«بەڵام بۆچی قاپی زیاتر دانراوە ئایا کەسێک لێرەیە!؟»
تایهیۆنگ
«سۆزانیەکان دێن»
ناوت بە ساردییەوە سەیری تایهیۆنگی دەکرد
تایهیۆنگ
«چیە؟!»
ناوت
«بۆچی پێویستە سۆازانیەکانت بێن بۆ ئێرە»
تایهیۆنگ
«ناوتت سێرکە منیش ئەوەم ناوێت دەزانی بەڵام...ئەوە داواکاری ڤیکتۆریایە..»
ناوت
«ڤیکتۆریا..مەبەستت پورە بێوەژنەکەتە..ئەو ئافرەتە پیرە کەی بڕیار دەدا وازمان لێ بهێنێ»
تایهیۆنگ
«ناوتت..سنور مەبەزێنە..بزانە پورم تاکە کەسە لە دایکم بۆم
مابێتەوە»
ناوت
«تایهیۆنگ باسی چ سنورێک دەکەی..من و تۆ بەتەنیا هیچ سنورێک لە نێوانماندا نیە من لەتەمەنی پێنەگەیشتودا ڕازی بووم لەگەڵت بم بۆ ماوەی ساڵێک ژیانم بۆتۆت تەرخانکردووە تەنها چونکە من وەک کەسێکی ئاسایی خۆشمدەوێی نەک بۆ دەسەڵاتە گەمژانەیەکە کە ئەو بەناو پورە تەنها دەسەڵاتەکەتی ئەوێ»
تایهیۆنگ
«لەمەو بەدوا سنورێک دەبێ ئازیزم»
ناوت
«تەنانەت ئێمە ١٠ ساڵ جیاوازی تەمەنمان هەیە من هەر خۆشمدەوێی...تۆ باسی سنورێک دەکەی»
تایهیۆنگ
«هەر ئەوەی کە وتم سنورەکان مەبەزێنە»
ناوت زەردەخەنەیەکی لاری کرد
ناوت
«باشە..پادشا...بمبورە ئەگەر ناڕەحەتم کردبی من مایەیی ئەوە نیم لێم خۆشبی..»
تایهیۆنگ
«بەم جۆرە خۆت شێت مەکە»
سۆزانیەکان هاتن (سۆزانیەکانی پادشا)
هاری،سونا،نینا
شلاویان لە تایهیۆنگ و ناوت کرد دانیشتن
نینا
«دڵخۆشبووین بەم شێوە تایبەتە ئێمەت بانگ کردووە بۆ خوانە تایبەتەکەت پادشاکەم»
تایهیۆنگ
«بەخێربێن»
ناوت هەستایەوە
ناوت
«تێر بووم»
هاری
«ئۆو بەڵام هیچت نەخواردووە»
ناوت
«بەبینینی ئێوە ئارەزووی خواردنم نەما»
تایهیۆنگ
«باشترە دانیشیت ئازیزم نامەوێ برسی بیت»
ناوت
«دەڕۆمە ژوورەکەی خۆم»
تایهیۆنگ
«گەر لێرە نانەکەت نەخۆیت دڵنیابە لە هوورەکوت نایخۆیت»
ناوت
«کەواتە هەر خواردنەکەم نەویست»
بە توڕەییەوە ڕۆشتە ژوورەکەی بانگی سارای کرد
سارا
«خاتوونەکەم..چی بووە؟!»
ناوت
«ڤیکتۆریا..لەکەیەوە لێرەیە..بۆ نەمزانیەوە کە لێرەیە؟!»
سارا
«ئاهـ..دوێنێ گەڕایەوە»
ناوت
«داوای کردووە سۆزانیەکانی پادشا لەگەڵمان نان بخوات..ئەیەوێ چی بکات»
سارا
«ئایا بەهۆی ئەوەوە نانت نەخواردووە..دەبێ پادشا لەم
کردەوە توڕە بوبێ»
ناوت
«ئایا ڤیکتۆریا لەمن گرنگترە..»
سارا
«خاتوون..بەم جۆرە مناڵانەیە هەڵسوکەوت مەکە...پێویستە ئامادەت بکەم بۆ چوونەدەرەوەکەی ئەمڕۆت..بەفر دەبارێ»
ناوت
«بەفر..باشتر حەزم لە بەفرە کاتێک ڕۆژی لەدایک بوونمە»
دوای کاتژمێرێک ناوت ئامادە بوو جلەکە:
سارا
«ئ.ئ جاتوونەکەم..پادشا و سۆزانیەکان لەدەرەوە چاوەڕێت دەکەن»
ناوت ڕووخساری گرژ کرد
ناوت
«سۆزانیەکان؟»
سارا
«بەڵێ سۆزانیەکانی پادشا»
ناوت ڕۆشتە دەرەوە سۆزانیەکانی بینی لەگەڵ تایهیۆنگ کە لەسەر ئەسپەکەی بوو نینا کاتێک ناوتی بینی زەردەخەنەیەکی کرد وتی
نینا
«لە کۆتاییا خاتوون هات..بەڕاستی دەبوو پێش ئەوەی بڕۆین سپاسی خاتوون ڤیکتۆریا بکەین بەهۆی ئەوەوە ئێمە ئەمڕۆ دەڕۆینە دەرەوە»
ناوت زەردەخەنەیە لاری کرد
ناوت
«ڤیکتۆریا؟!»
ناوت و تایهیۆنگ سەیری یەکیان دەکرد تایهیۆنگ چاوی لەسەر ناوت لادا
تایهیۆنگ
«تا درەنگی نەکردووە بابڕۆین»
سۆزانیەکان سواری ئەسپەکانیان بوو ناوتیش سوار ئەسپەکەی بوو ڕۆشتن بۆ دارستان
هاری
«ئاهـ..پادشا ئێمە تیر و کاەوانمان هێناوە بۆچی ڕاوی ئاسک نەکەین؟»
نینا
«بەڵێ..پادشا ئێمەی فێری تیروکەوان کردووە»
بە تالیقەوە سەیری ناوتی دەکرد چونکە دەیزانی ناوت تیروکەوان نازانێ
سونا
«لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە زۆر باشنین لە تیرو کەوان ئەوەندەی پادشا»
ناوت
«ئێوە شێت بوون ڕاوکردنی ئاسک مانای چیە؟!»
نینا
«ئۆوو ببورە خاتوونم بەڵام بڕیاری پادشامان زیاتر بەلاوە گرنگ ئەبێ»
چاوەڕێی وەڵامی تایهیۆنگ بوون
تایهیۆنگ
«بڕیارێکی باشتان داوا لە مێژە ڕاوم نەکردووە»
ناوت
«چاوەڕێی ئەو وەڵامە بووم...من ئەگەڕێمەوە نامەوێ ببینم چەند بە پیسی ڕاودەکەی»
سۆزانیەکانی بەشۆکەوە سەیری ناوتیان دەکرد
تایهیۆنگیش بەتوڕەییەوە
تایهیۆنگ
«بوێری بکە و بەتەنها بڕۆ منیش سەرەتا تۆ ڕاو دەکەم»
سۆزانیەکان لەگەڵ تایهیۆنگ دەڕۆشتن ناوتیش لەگەڵیان ڕۆشت یەکەم ڕاوکردن لەلاین تایهیۆنگەوە بوو ئەویش ئاسکێکی بچووک بوو بەڵام تیرەکە بەر چاوی ئاسکەکە کەوت نەمردبوو ناوت بەخێرایی لەسەر ئەسپەکە دابەزی ڕۆشتە لای ئاسکە بچوکەکە
نینا
«ئەو چی دەکا..ناشێ دڵی بۆ ئاسکێک بسوتێ»
هاری و سونا دەستیان بە پێکەنین کرد پەێکەنینەکەیان وەستا کاتێک تایهیۆنگ بە توڕەییەوە سەیری دەکردن
ئاسکەکە خوێنی لێ دەڕۆشت
ناوت
«تۆ نەمردووی..دڵنیابە ناهێڵم بمری»
تایهیۆنگ
«ناوتت هەر ئێستا بگەڕێوە»
بەهاوارەوە
ناوت
«ناهێڵم ئاسکەکە بمرێ»
بە هاوارەوە
ناوت ڕۆشتە لای تایهیۆنگ
ناوت
«تکایە ئەو ئاسکە بچوکە با بیگەڕێنینەوە بیبەینە لای دکتۆر»
تایهیۆنگ
«تۆ شێت بووی ئەتەوێ چی بکەی»
ناوت
«تەنها نامەوێ بمرێ ئەو بچوکە»
تایهیۆنگ
«وا باشترە بەبێدەنگی بڕۆیتە سەر ئەسپەکەت دەگەڕێینەوە»
ناوت
«چی دەربارەی ئاسکەکە بکوژی نەف»
ناوت قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک تایهیۆنگ بە خراپی زلەیەکی لێدا
ئەوانی تر زەردەخەیەکیان کرد ناوت دەستی بە ڕوومەتیەوە گرت چاوی پڕ فرميسک بوو تایهیۆنگ بە توندی قۆڵی گرت و لە گوێی نزیک بویەوە
تایهیۆنگ
«کاتێک سنور ئەبەزێنێ ئەمریت نەک زلەت لێ بدرێ بزانە لەگەڵ کێ ئەدوێی»
تایهیۆنگ ڕۆشتە سەر ئەسپەکەی
تایهیۆنگ
«با ئەمە ببێت بە وانەیک بۆت بە تەنها بگەڕێوە کۆشک »
تایهیۆنگ دوورکەوتەوە بەڵام سۆزانیەکان لای ناوت بوون زەردەخەیان دەکرد و دڵخۆش بوون بە ڕەفتارەکانی تایهیۆنگ
نینا
«ئاگەدار بە شیرینم ئێرە گورگی زۆری لێیە»
هاری
«وە ڕێگای کۆشک دوورە لەوانەیە تاکوو شەو نەگەڕێییتەوە ئەەگر بەم جۆرە لەناو شۆک خۆت نقوم کەی»
سونا
«وا باشترە بگەڕێیتەوە لەگەڵمان ناوت دڵنیابە درەنگ دەکەوی»
ڕۆشتن ناوت بەتەنها مایەوە
بەزۆر فرمێسکەکانی ڕاگرت سواری ئەسپەکەی بوو بەڵام
ناوت
«تا ئێستا نەهاتووم بۆ ئەم دارستانە چۆن ڕێگایی کۆشک بدۆزمەوە؟!»
بەڕێگایەک ڕۆشت بەڵامم لەناکاو پایوێک هاتە ڕێی کە دیار بوو خانەدانە بە زۆر هەناسەی ئەداا
ناوت
«تۆ کێی؟؟!»
بە ترسەوە
؟؟؟
«تکایە زۆر پەلەم ئەو ئەسپەم پێ بدە»
ناوت
«چی..ئەی خۆم!؟»
؟؟؟
«دوو ئەوەنوی پارەی ئەو ئەسپەت پێ ئەدەم تەنها ئەسپەکەم پێ بدە»
ناوت بە شڵەژاوییەوە سەیری دەکرد دەیویست بڕوا بەڵام پیاوەکە فڕێی دا لەسەر ئەسپەکە وای کرد ناوت ئازاری پێ بگا خۆی ڕۆشتە سەر ئەسپەکە
ناوت
«چۆن ئەوێری دەزانی من کێم»
؟؟؟
«ئایش ئەگەر دووبارە بتبینمەوە چاکەکەت بۆ ئەگەڕێنمەوە»
ناوت
«باشە تەنها ناتم پێ بڵێ»
؟؟؟
«ناوم جونگکووکە»