ئەو لە پێشم دەڕۆشت ... پشت و قۆلەکانی
با هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژین
کراسێکی بێجی لەبەربوو لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەش قایشەکەی کەمەری دەرخستبوو شانەکانی و پشتی وەک شاخێک دەرەکەوتن کاتێک لە پێش مندا دەڕۆشت قژە ڕێکەکەی وەک چاوەکانی تۆخ و ڕەش بوون و زۆر سەیر لێی دەهات ! کاتێک جانتا دەستیەکەی پێ بوو کە کتێبەکانی تێ کردبوو وە دەنگی پێڵاوە پیاوانەکانی لە هەر هەنگاوێکیدا دەنگی دەدایەوە نازانم بۆچی بەڵام بە شێوەیەکی نائاسایی لێی ورد دەبوومەوە
لەناکاو وەستا تەنها کەمێکی مابوو بەسەریدا بکەوم و لەیەکەم ڕۆژمەوە خۆم شەرمەزاربکەم سەیرم کرد و پێکەنی
دڵم •••••
پێکەنی و منیش وەک ئەوەی شتێکی سەیرم بینینی دووبارە لێی ورد بوومەوە ئەو لەگەڵ هەرسەیرکردنێکدا و زیاتر پێدەکەنی
جۆنکووک ' سەیرکە چاوشین یەکەم جارتە بڕۆیتە خوێندنگا
لیڤیا 'هی تایبەتی بەڵێ
جۆنکووک ' تایبەتی و ئاسایی جیاوازیان هەی وایە .. بەڵام گەر هەوڵبدەیت تەنها خۆت بیت ئەوا زۆر باش دەبێت بۆت تەنها خوێندنگەکە گۆڕاوە خۆت هەروەک جارانیت
هەستم کرد من زیاد لە پێویست خۆم نیگەران کردوە بوێرییەک گرتمی و لەسەر خۆ وتم ' فەرموو مامۆستا
دووبارە پێکەنی بەڵام ئەمجارە لە کۆتایدا وتی ' ئای خوایە ' دووبارە لەلام نامۆ بوو بەڵام ئەو چەندین هەنگاو ڕۆشت بۆیە دەبوو وەک کچێکی ئاقڵ بەدوایدا بڕۆم کاتم نەبوو تاکو بیربکەمەوە
جۆنکووک ' بەیانیتان باش خوێندکاران ... هاوپۆلێکی تازە هاتووە یۆن لیڤیا هاوکاربن
تەنها ئەوەنەی وت و خەریک بوو جانتاکەی دەکردەوە وە هەمووان بێ ئەوەی هیچ بڵێن چاوەڕێی مامۆستاکەیان بوو کاتێک من هێشتا لە شوێنی خۆم وەستابووم بێ ئەوەی سەیرم بکات وتی
جۆنکووک ' لێرە دانیشە ... لێرەوە ئاگام لێتە و دەتوانی تۆش ئاگات لێم بێت
قسەکانی ئەو زۆر ئاسایی بوون شتە نائاساییەکە من بووم کە هەموو قسەکانی بە ڕێگایەک دەهاتە مێشکم کە خۆشم نەمدەزانی چییە ئایا دەکرێ لەبەرئەوە بێت کە جوانە ؟ نازانم ! ئەگەری هەیە .....
تەواوی ڕۆژەکە بۆم وەک کابووسێکی بێدەنگ بوو ئەوانەی ئەوێ زۆر جدی بوون بە شێوەیەک وەک ڕۆبۆت دەهاتنە بەرچاوم هەستم نەدەکرد لە ژوورێک بم کە هاوتەمەنی خۆمی لێ بێت نەفرەتی ! بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لەوێ بووم نەمتوانی گوێبیستی قاقایەکی پێکەنین بم تەنانەت لە پشوەکانیشدا دەیان خوێند و کتێبیان بە دەستەوە بوو
لە کۆتایدا باوکم هات بە شوێنمدا و پرسیاری کرد تەنها پێم وت باشە ئاساییە ' دڵنیام ئەو پارەی زۆری داوە تاکو ناوم لەوێ بنووسێت و بتوانم بخوێنم وە بابەتی هاوڕێکەی کردەوە
یۆن ' کچم جۆنکووک هاوکاری کردیت ؟
لیڤیا ' باوکە ئەو یەکێکە لە مامۆستاکانی من ئەو دەرسی کیمیا دەڵێتەوە
یۆن ' کارێکی باشم کرد ژمارەکەیم وەرگرت ! من لەبەرتۆ هەوڵدەدەم وەک جاران لێی نزیک ببمەوە بەو شێوەیە ڕەنگە بەسۆزتر بێت لە کاتی وانە وتنەوەدا
لیڤیا ' باوکە هێشتا بڕوا ناکەم ئەو چۆن هاوڕێی تۆیە !
یۆن ' کاتێک لەگەڵ باوکم دەڕۆشتم بۆ چاک کردنی باخی خێزانە دۆڵەمەندەکان ... ڕۆژێک کوڕێکی منداڵ ... زۆر لە خۆم بچووکتر خەریک بوو بەهۆی تۆپەکەیەوە سەیارە لێی بات بڵێ کێ ڕزگاری کرد ؟ بێگومان باوکت وە ئەوەی ڕزگارم کرد جۆنکووک بوو
باوکی لەو ڕۆژەوە منی خۆشویست و کارێکی بەردەوامی بۆ باوکم دۆزیەوە وە منیشی نارد بۆ خوێندن و خەرجیەکانی دەدام وە لەهەمان کاتدا ئاگەداری کوڕەکەی دەبووم
بەڵام ماوەیەکی زۆربوو نەمبینیبوو پێم سەیربوو کاتێک ئەمڕۆ بینیم
گەیشتین دڵنیام ئێستا دایکت خۆی بۆ هەزارەها پرسیار ئامادەکردوە بۆیە ئامادەبە بڕۆ ( پێکەنین )
باوکم ڕاستی وت دایکم هەزارەها پرسیاری لێ کردم بەڵام باوکە ئازاکەم ڕزگاری کردم بە باس کردنی مامۆستا تازەکەم ... نازانم بۆچی کاتێک باسی دەکەن گوێچکەکانم شل دەبن و بە جوانی دەبیستن لیڤیا گەمژە ئەو لە تەمەنی باوکتە !!
ڕۆژەکان تێدەپەڕین نزیکەی سێزدە ڕۆژ بوو دەڕۆشتمە ئەوێ
وردە وردە لە خوێندنگە تازەکەم و هاوپۆلە تازەکانیشتم ڕاهاتبووم تەواوی ڕۆژەکان ژەمەکانم بە تەنها دەخوارد و تاکە کەس بووم کە لە پشوەکاندا کتێبم بە دەستەوە نەبوو هەندێک جار وەک ئەوەی شتێکی نامۆ ببینن سەیریان دەکردم بێزارببووم لەو هەموو کتێبە بۆیە ڕۆشتمە یەکێک لە ڕێڕەوەکان کە دەگەیشتەوە پشتی خوێندنگاکەم یەکەم جارمبوو بیبینم بەڵام دڵی داگیرکردم ... سێبەری دارە گەورەکە ئەوێی تاریک کردبوو وەک پەناگەیەکی هێمن دەردەکەوت بەڵام هەرکە هەنگاوم نا ئەوم بینی .....
جگەرەی دەکێشا
مامۆستا جیۆن جۆنکووک جگەرەی دەکێشا کاتێک قژە ڕەشەکەی بەرچاوەکانی گرتبوو
باوکم هەرگیز نەبینیوە جگەرە بکێشێت وە یەکەم جارمبوو لە خوێندنگە ببینم کە مامۆستایەک جگەرە دەکێشێت بەڵام لێی دەهات ! ئەو ئێستا ڕێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکان دەچوو
ویستم بێ ئەوەی هەست بکات بگەڕێمەوە پێیەکم لە زەوییەکە هەڵگرت و سەری بەرزکردەوە
جۆنکووک / دێیت یان دەڕۆیت ؟
خۆشم نازانم ! دەبێت بێم یان بڕۆم ؟
لیڤیا / ببورە بە ڕێکەوت هاتمە ئێرە
جۆنکووک ' کەوایە تۆش لە هەمووان بێزاری بۆیە ڕێت کەوتە ئەم شوێنە بێ دەنگە
' ئەو بەردەوام بوو لە کێشانی جگەرەکەی '
لیڤیـا ' ئەوان بەبەردەوامی دەخوێنن من ناتوانم وەک ئەوان بکەم
جۆنکووک ' وەرە ئێرە
وتی و گوێڕایەڵ بووم و بەرەو شوێنەکەی ئەو ڕۆشتم کەمێک نزیک ئەو دانیشتم و چاوەڕێ بووم قسەیەک بکات
جۆنکووک ' لێرەدا ڕووناکی لە چاوەکانت نادات .. چاوەکانت توڕە دەرەکەون ' ناوی هێنام ' لـیـڤـیــا
بەڵێ
جۆنکووک ' تۆ ژیکەڵەیت کاتێک گوێڕایەڵ دەبیت ... تۆ بە شوێنی نهێنی منت زانی وە جگەرەکەشت بینی وەک کچێکی ئاقڵ ئەم نهێنیە دەپارێزیت ؟
لیڤیا / دەبێت بیپارێزم ؟
جۆنکووک / ئهم من دەڵێم بیپارێزە
لیڤیا ' باشە
جۆنکووک ' کەوایە هەموو ڕۆژێک لێرە یەک دەبینین ڤـیــا
لیڤیا ' ڤیا ؟
جۆنکووک ' حەز دەکەم وا بانگت بکەم ... بەڵام گەر کەسێکی تر وا بانگت بکا ئەوا ناوێکی تر دەدۆزمەوە وە باوکت پەیوەندی کرد ئێوارە لە ماڵی ئێوە دەتبینمەوە
ئێوارە ! لە ماڵی ئێمە ؟
Darosh__
Love you ❥