یو جین....
بەیانەکی زوو کە لەخەو هەستام بینیم
تاقانە کچەکەم لەباوەشم خەوتووە ماچێکی گۆنایم کردو بەخێرا هەستام
ئەمرۆ سێیەم ساڵیادی مردنی باوکمە
لەبەر ئەوە بەخێرای خۆم گۆری و بەرەو گۆرستان
بەرێ کەوتم
چەند دەسکە گوڵێکم کری و چومە سەر گۆرەکەی
دەستم کرد بە قسە وتن
بەڵام ئەوە زۆر بەردەوام نەبوو
گوێم لە دەنگی گولە بوو
لەو خانوەی کەنزیکی گۆرستانەکە بوو
بەدزیەوە نزیک بومەوە لە یەکێک لە پەنجەرەکان
بینیم کورێکی گەنج ی باڵا بەرز
چەکێکی پێیە و بەسەر پیاوێکدا بەرزی کردۆتەوە
کە جەستەی هەمووی خوێنە
" بەرێز جۆنگکوک دەبێ برۆین لێرە ! "
گوێم لەناوی بوو منیش بەزوترین
کات بەرلەوەی هەستم پێ بکەن رامکرد بەرەو
ئۆتۆمبێلەکەم بەرەو بنکەی پۆلیس
و داوام لەسەری تۆمار کرد
دوای ئەوە گەرامەوە ماڵەوە
" بەخێر بێیتەوە خاتونم ، هاورێکەت خاتون
سۆنا لێریە "
خزمەتکارەکە بەو پەری ڕیزەوە وتی
منیش دڵخۆشبووم بە هاتنی بەڵام هێشتا ترس
لە دڵم دایە
ئەی ئەگەر ئەو کورە زانی کەمن داوام لەسەری
تۆمارکردوو من دەزانم تەنها داوا کردن لەسەری
دەستگیری ناکەن بەڵام لێپرسینەوەی لەسەر دەکەن
تا دڵنیا بنەوە
بەڵام ئەو نهێنیە پارێزراوە
لەکوێ بزانن
چومە ژورەوە دوای ئەوەی هەموو نیشانەیەکی
ترسم لەسەر دەموچاوم شاردەوە
سۆنا ی هاوڕێم زۆر کچێکی زیرەکە یەکسەر
پێم دەزانێ و هەستم پێ دەکا
" سۆنا !! "
بەدڵخۆشیەو ڕامکرد و باوەشم پیای کرد
زۆر بیریم کردوە ماوەیەکی
زۆر نەمبینیوە
" کچێ لەکوێ بوی ئەو هەموو کاتە ؟! "
" لەگۆرستان لەسەر گۆری باوکم ! "
" ٲها ئێ باشە کەوایە جیمین لەکوێیە ؟! "
" لە بەریتانیایە لەبەر کار چەند ڕۆژێکی تر دە
گەرێتەو ! "
دەستمان کرد بەگفتوگۆ کردن
بێ ئەوەی ئاگامان لە کات بێ
.
.
.
" کورەکەم تۆ لەکوێ بوی ؟! "
دایکی بەدڵخۆشیەوا باوەشی پیاکرد
" دایکە جیان خۆ من بۆ هیچ کوێ نەرۆشتم
تەنها بۆ ماوەی رۆژێک منت نەدیوە ! "
" بەڵام من بیرم کردووی ! "
دەنگی جەرسی ماڵ هات خەزمەت کارەکە
چوو کردیەوە
" ماڵی جیۆن جۆنگکوکە ؟! "
کە دەرگاکەی کردەو بینی دوو پیاوی
پۆلیس لەبەر دەرگەن
" بەڵێ بەرێزم شتێک بووە ؟! "
" بەرێز جونگکوکمان دەوێ ! "
یەکێکیان قسەی کرد
" هەر ئێستا پێی دەڵێم بەرێزم ! "
خزمەتکارە چووە لای جۆنگکوک کە لەگەڵ دایکی
دانیشتبوو خەریکی چا خواردنەو بوو
کەپێی وت خوێیو دایکی خێرا چونە لایان
پۆلیسەکان سەیرێکی جۆنگکوکیان کردو
ئەویش بەگومانە سەیریانی کرد
چۆن گومان ناکا هەمووى کاتژمێرێ نابێ
مرۆڤێکی کوشتووە
" بەرێز جیۆن جۆنگکوک تۆمەتبار کراوی
بە کوشتنی کەسێک ، داوات لەسەر تۆمارکرواوە
تکایە لەگەڵمان وەرە بۆ بنکە ! "
جۆنگکوک توشی شۆک بوو تەنها بیر لەو دەکاتە
وە کە کێ داوای لەسەری تۆمار کردووە
لەکاتێکدا دایکی دەستەکانی خستە
سەر دەمی و شۆک پێیوە دیار بوو هاواری کرد
بەسەر پۆلیسەکان
" ئەوە ئێوە چی دەڵێن هاە ؟ جۆنگکوک کەس
ناکوژێ ! "
" دایکە گیان هێمن بەوە هەڵەیەک هەیە
لێرە وە چاوەروانی من بە زووی
دەگەرێمەوە تۆ خەمت نەبێ ! "
وەبەم شێوەیە دوای پۆلیسەکان کەوت و دایکی هەر
دەگریا لەکاتێدا جۆنگکوک زۆر هێمن بوو
لەناو دڵی خۆیدا تەنها بیری لەو کەسە دەکردوەو
کە کێیەو بەچی شێوەیەک بیکوژێ
دوای مانەوە لە بنکە بۆماوە زیاتر لە دە کاتژمێر
هاتە دەرەوە هێشتا گومان لەسەریەتی
چونکە لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبوون
" بەزووترین کات ئەو کەسەم بۆ بدۆزنەوە
کە داوای لەسەرم تۆمار کردووە
بەزیندوویەتی دەمە وێ ، خێرا بجوڵێن !! "
چاوەکانی گڕکانی لێ دەردەهاتە دەرەوە
کەسێک بوێری ئەوەی کردوە داوا لەسەر جیۆن جۆنکگوک تۆمار بکا دیارە
ئەو کەسە توشی زەهایمەر هاتووە بۆیە
.
.
.
" چییی ، دووبارەی کەوە تکایە باش گوێم لێ
نەبوو داوات لەسەر کێ تۆمارکردووا ؟! "
سۆنا هاواری کرد بەسەر یوجین دوای
ئەوەی هەموو شتێکی بۆ باس کرد
" ئۆف سۆنا پەشیمانم مەکەوە لەوەی
کەپێم وتی تکایە دەڵێم ئەو کورە گولەی چەکەکەی بەسەر پیاوەکەدا بەتاڵ کردەوە
چی بکەم ، بەجێم بهێشتبا ؟! "
" بەڵام ئەوە جۆنگکوکە ئەو کورێکی باش
نییە ، دەترسم شتێکت لێ بکا
کە جیمین هاتەوە هەموو شتێکی بۆ باس بکە
با ئەو ئاگادار بێ ! "
" هەر خۆی منیش چاوەروانی هاتنەوەی
ئەوم هەموو شتێکی پێ دەڵێم ! "
هەر چەندە دەزانێ کە هەرگیز لە بنکە
ناوی ئەو کەسە ناهێنن کەداوا تۆمار دەکات بەڵام
هێشتا یوجین زۆر دەترسێ
.
.
.
دوای بەسەر چوونی ئەو رۆژە بەسەلامتی
جۆنگکوک لەناو ئۆفیسەکەی لە کۆمپانیا دانیشتبوو
چاوەرێی هەواڵێک بوو لە پیاوەکانی
لەناکاو گوێی لە دەنگی دەرگە لێی گەرا و هاتە
ژوورەوا
" گەورەم ئەوە زانیاری تەواوی ئەو ئافرەتەیە
کە داوای لەسەرت تۆمار کردووە ! "
" ئافرەت ؟ ئەو ئافرەت بوو ؟! "
" بەڵێ ئافرەتە ! "
پیاوەکە زانیارییەکانی داناو یەکسەر
رۆشتە دەرەوە ، ئەویش دەستی بۆی بردو
کە دەستی کرد بە خوێندنەو
گازێکی لە لێوی گرت
چاوەکانی بەتوەاوەتی کردەوە
" لی یوجین دوای هاوسەرگیری کردن لەگەڵ
پارک جیمین بوە بە پارک یوجین ! "
دەمی لەقسەکردن وەستا نەیزانی چی
بڵێ دڵی بەخێرایی لێی با
خێرا زانیارییەکی کێشا بەسەر مێزەکە
نەی ویست لەوە زیاتر بخوێنێ
خۆی دەزانێ ئەو ئافرەتە کێییە
" یوجین لی یوجین کەواتە تۆ بووی ! "
موبایلەکەی دەرهێناو پەیوەندی
بە کەسێکەوە کرد
" بزانەهەر ئێستا دەمەوێ کەسێکم بۆ
بهێنی...بەڵێ ئەو...! "
وە موبایلەکەی داخست و لەسەر کورسیەکەی
سوڕێکی خوارد و خەنەدەیەک هاتە سەر
لێوەکەی
" لی یوجین یارییەکە دەستی پێ کرد ! "
.
.
.
شەو کاتی خەوە خۆیو کچەکەی دانیشتون
سەیری فیلم دەکەن بینی کچەکەی
خەوی لێ کەوتوە هەڵی گرتو بردیە ژوورەکەی
کەدەنگی دەرگا هات سەیرێکی کاتژمێرەکەی
کرت و بینی 11:30 ی شەوە
" ئای خوایە دەبێ کێ بێ بەم کاتە ؟
کێ یە ؟ "
بەڵام هیج کەسێ وەڵامی نەبوو
بۆیە ناچار چوو دەرگەی کردەوە پیاوێکی لەبەر دەرگە
بینی
" تو کێ.."
خێرا ئەو پیاوە پارچەیەکی خستە سەر
دەمی و لەوشوێنە بێهۆش کەوت
" تۆ برۆ ئۆتۆمبێلەکە بێنە خێرا وەتۆش
خەزمەتکارەکان لێرە نین خێرا بچۆ تۆماری کامیرەکان بسرەوە ! "
یوجینی خستە سەرشانی وکە ئۆتۆمبێلەکە هات
لە دواوە دای نێ و کەوتنەرێ بۆ ئەو شوێنەی
کە جۆنگکوک وتی بیبەنە ئەوێ
.
.
.
زۆر بە سەختی هەوڵی دا تا توانی چاوەکانی
بکاتەوە ، سەری بەرز کردەوە
خۆی لەشوێنێکی نەناسراو بینیەو چەند
ساتێکی پێویست بوو تا هەموو شتێکی بیر
کەوتەوە
دڵی بە هێواشی لێی دەدا دەبێ ئێرە کوێ بێ و چی
دەکا لێرە و بۆچی هێناویانە
کەسەیرێکی ئەو ناوەی کرد بینی کە پیاوێک
دانیشتووە بەڵام چ پیاوێک
پیاوێکی باڵا بەرزی کەپرچێکی ڕەش و درێژی هەیە
و ناوشانی پان و جەستەیەکی بەهێزی هەیە
کە وەکو جەستەی وەرزش وانانە
بەڵام ئەوە هیچ پیاوێک نییە ئەوە
ئەو پیاوەیە کە داوای لەسەری تۆمار کرد
بەچاوێکی پر ترسەوە سەیری کرد
ئەویش زۆر بەشێوەیەک سەیروەوە
تەماشای دەکرد کەمێک چوە دواو
" لەکۆتایدا شازادە نوستوەکە هەستایەوە ! "
بە دەنگێکی پڕ گاڵتە جاریەوە قسەی کردو
دوای ئەوە هەستا لەشوێنی خۆیو
زیاتر لێی نزیک بوویەوە ئەویش لەترسا پێییەکانی
جوڵەیان نەدەکرد
" تۆ..تۆکێی و..چیت لەمن دەوێ ؟! "
" ئای تۆ باش دەزانی من چیم دەوێ ، ئیتر
ئەوە هەڵەی خۆتە کە لەگەڵ من خۆتت توش کرد بچکۆڵ ! "
" نزیک..مەبەوە تکایە... ! "
گوێی پێ نەدوا هەر لێی نزیک بویەوە تاوەکو
لەپێشی دانیشت ، چاوە دۆزەخیەکانی
خۆی پیشانیدا
" من ئەوەم نەویس تۆ ویستن لەبیری
نەکەی ! "
هەر کە ئەوەی وت هێرشی کردە سەری و
جل و بەرگەکانی دراند لەکاتێکدا ئەو بەهەموو شێوەیەک هاوار دەکات و لێی دەدات تا وازی
لێبهێنێ بەڵام هەرگیز وازی لێ نەهێنا
زۆر بە خراپی دەستدرێژی کردە سەری و
دوای ئەوە لە ژورەکە بەجێی هێشت و رۆشت
.
.
.
" گەورەم وتی کە ئەو جلە لەبەر بکەی ! "
خزمەتکارە خاتونەکە جلوبەرگێکی
بۆ هێنابوو بۆ ئەوەی لەبەری بکات ، وەبەراسی
بەچاوێکی پر بەزەیەوە
سەیری دەکرد کاتێک بینی زۆر بە کپی
دایشتوە و بەقورسی هەناسە دەدات و چاوەکانی
سور بونەتەوە فرمێسکەکانی لەسەر دەموچاوی
وشکبوونە
جەستەی نیشانەی توندو تیژی لەسەر دیارە
" خاتون تکایە ئەگەر لەبەری نەکەی ئەوا
گەورەم ...! "
" بەگەورەت بڵێ بابروا بۆ دۆزەخ ئەو چەپەڵی
بکوژە هیج شتێکم لێی ناوێ ! "
بەتورەیەوە قسەی کردو لەسەر جێگاکە راکشا
خزمەتکارەکەش چوو بە جۆنگکوکی وت
کەدانیشتبوو خەریکی جگەرە کێشان بوو
بەتورەیەوە جگەرەکەی خستە ژێر پێی و
کردیە جلەکەی دەستی خزمەتکارەکە و بەرەو ژورەوە
بەرێ کەوت
دەرگاکەی بە توندی کردەوە کەوای لە یوجین کرد داچڵەکێ خێرا هەستا و جلەکەی کێشا پێی دا
" خێرا ئەو جلە لەبەر ئەگەر نا دیارە تۆ ئەوەت
بەدڵ بوو بەهیوای دووبارە کردنەوەی ! "
لەشیوازی گفتوگۆکردنی دیارە
زۆر بە جدیەتی کەسێک کە جارێک کردی لاری نییە
دەتوانێ چەند جارێکی تر بیکاتەوە
فرمێسکەکانی دیسانەوە لە چاوەکانی
کەوتنە خوارەوە ، جلەکەی لە زەوێکە هەڵگرت و
سەیرێکی ئەوی کرد
" برۆ دەرەوە کەوایە ! "
" هەر چۆنێ بێ خێرا کە ! "
چوەدەروەو دەستی کرد بە جگەرە کێشان
لەکاتێکدا ئەو جلوبەرگەکانی دەگۆری
کە جلێکی زۆر جوانی درێژ و ڕەنگ شین و تەسک بوو لە ناوقەی و پان بوو لە خوارەوە
لەبەری کردو دانیشت
دوای ماەوەیەکی کەم بێ پرسیار کردن دەرگەی
کردەوە و بینی کە لەبەریەتی
خەندەیەک هاتە لەسەر لێویو خێرا لای برد
" وەرە دەرەوە ! "
بە سەری ئیشارەتی برد بۆ لای دەرگاکە
بە هێواشی هەستاو چووە دەرەوە توشی شۆک بوو
کەبینی لە ناوەراستی دارستانن
وە خەریکە بەیانی دەبێتەوە
بەیانی...
بیری کەوتەوە کە کچەکەی بەتەنها لەماڵەویە
خزمەت کارەکانیش لەوێ نین
لەناکاو هەستی کرد کە کەسێک
دەموچاوی بە توندی کرت کێ بوو جگە لە
جۆنگکوک
" ئەوەی روی دا ئەگەر دەتەوێ لای کەسێ
باسی کەی ئەوا باسی کە زۆرت لێ ناکەم ، ئەگەر دەتەوێ هاوسەرە خۆشەویستەکەت و کچە شیرینە خرپنەکەت لە ژیان بمێنن ! "
چاوەکانی هەتا ئەو پەری کردەوە کە خەریک بوو
گلێنەی دەهاتە دەرەوە
" نەخێر لای هیچ کەسێ باسی ناکەم
تکایە لەوان دوورکەوە ! "
دەنگی بە سەختی دەردەچوو بەهۆی هێزی
دەستی لەسەر دەموچاوی دوای ئەوە بەری یاو
ماچێکی گۆنای کرد
" ئافەرم..دەتوانی کەمێ مێشکت بەکار
بێنی ! "
هەر بە خێرایی یوجین شوێنی ماچەکەی
سریەوە و ئوتۆمبێلێک لەتەنیشتیان وەستا
" سەر کەوە دەتگەیەنێتە ماڵەوە ! "
ئەویش بەبێ ئەوەی هیج بڵێ سەرکەوت
و گەیاندییە ماڵەەوە
هەرکەهاتەو گوێی لە گریانی کچەکەی بوو
دڵی بەر بویە خوارەوە هەر بە راکردا
چوە سەرەوە بۆلای
باوەشی پیا کرت و دەستی کرد بە ماچکردنی
هەموو دەموچاوی و دەستی پێی
" هششش دایە لێرەیە تاقانەکەی دایە مەگری
دڵەکەم ! "
گوێی لە دەنگی موبایلەکەی بوو
کە شاشەکەی بەناوی " ئەشقم " رۆشنا بوویەو
فرمێسک بە چاوەکانی هاتە خوارەوە
دڵی خۆی بەتوندی گرت و دەنگی گریانی بەرز بوویەوە
" ئااخ خوایە من هەستەکەم خیانەتم لێی
کردووە، من چی بە ئەو بڵێم دوای ؟! "
کە دەنگەکە نەما دیسانەوە لێی دایەوە
گرتی هەوڵی دا دەنگی ئاسایی دەرکەوێ
" جیمیناە گیانەکەم ! "
" گیانەکەم تۆلەکوێی لەبەر چی وڵام نادەیتەوە
دەزانی من لە شەوە پەیوەندی دەکەم
خەریک بوو دڵم بەر بێتەو ! "
" ببوره گیانەکەم موبایلەکەم بەدەستی یوسینەوە
بوو دیارە بێدەنگی کردووە ! "
" ههه دڵەکەی من زۆر بیریم کردووە
هەوڵ دەدەم کارەکانم زوو تەواو بکەم و بگەرێمەوە
بێ ئێوەی زۆر ناخۆشە دەبوو بتانبەم ! "
" زۆر باش دەکەی ئەگەر زوو بگەرێیەوە ! "
" باشە دڵم دواتر پەیوەندی دەکەم ! "
" خوات لەگەڵ ! "
پەیوەندییەکەی داخست و سەیری یوسینی
کچی کرد کچە تەمەن دوو ساڵەکەی
" بۆچی زوو هەستاوێ وەرە بخەوین
جیانم ! "
لەباوەشی گرت و کردیە سەر جێگەکەی
لای وەستا تا خەوی لێ کەوت
خۆی چوە دەرەوە دەستی کرد بەگریان
" ئەگەر جیمین ..بەوە بزانێ لەمن خۆشنابێ
ئەو تاکە بەختی منە لەم ژیانە
من بێ ئەو هیچ نیم خوایە جیان من
چی بکەم ئێستا ؟! "
چووە بەفر گرەکەی کردەوەو بەفری دەر
هێناتاوەکو بیخاتە سەر نیشانەکانی جەستەی
کەدەڵێی ئاژەڵ دروستیانی کردووە نە مرۆڤ
بۆ ئەەی زوو نەمێینن
.
.
.
لە ژوورەکەی دانیشتبوو سەری خستبووە
سەر مێزەکەی بەدڵتەنگی
کەسێک لە دەرگەی ژورەکەی داو ڕێگەی پێ یا
بێتە ژورەوە
بینی جینە
" چییە هاوڕێ باش ناتبینم ؟! "
جۆنگکوک هیچی نەوت تەنها هەناسەیەکی
قوڵی هەڵ مژی
جین چاوی کەوتە سەر وێنەیەک لەسەر
مێزەکە لێی نزیک بویەوە وێنەی کچێک بوو
" هەم دیسانەوە ئەو کچە ؟! "
" چیتر ئەو کچ نییە هاوسەرگیری کردەو
کچێکیشی هەیە ! "
قسەیکرد لەو کاتەی کە دەستی بەر
وێنەکەکەوت و دڕاندی و خستیەنێو سەلەی زبڵەکەوە
" هەر ئەویش بووە کە داوای لەسەرم
تۆمار کردووە ! ٚ"
" چۆن ، ئێستا چی دەکەی ؟! "
" وای لێ دەکەم لە داواکەی پاشگەز
بێتەوە ..بەڵام وانەزانێ دوای ئەوەش هەر
وازی لێ دێنم ! "
.
.
.