✔️ چاو شینەكەم |KTH

By itzmissn

82.6K 11.9K 11K

عاشقی ئەو چاوانەت بووم كە وام لێ ئەكا تیایدا نقوم بم ∞ چاو شینەكەم ∞ Writer: N Started: Oct.9, 20... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part 25
Part 26
Part 27
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36
Part 37
Part 38
Part 39
Part 40 {End}
New Story
New Story

Part 28

1.9K 292 159
By itzmissn

Welcome

تكایە ڤۆت

وە هاوڕێیان ئەم پارتە زۆرم نوسیووە
تا ماوەیەك خەتم نابێ كە هاتمەوە خەت پارت تازەتان بۆ دا ئەنێم
وە توخوا ببورن كە وەڵامی كۆمێنتم نەداوەتەوە كە هاتمەوە وەڵامی گشتی ئەدەمەوە خۆشم ئەوێن

Plz Vote

Plz Vote

———•••———

بەیانی

P.o.v نیلا

وردە وردە چاوەكانم كردەوە كاتێ گوێم لە چەن دەنگێك بوو
لەسەر بێدەكە هەڵسامەوە چومە لای دەرگا شووشەكەی كە ئەتباتە بەڵەكۆنی ژوورەكە كە لەسەر باخچە گەورەكەی ئەم كۆشكەیە

تەماشام كرد كە خەڵكی زۆر لێیە كە خەریكی ڕازاندنەوەی باخچەكەن تۆ بڵێی چ بۆنەیەك بێت ، دواتر لە دەرگا شووشەكە دووركەوتمەوە تەماشای سەعاتەكەم كرد

چاوم تا دوا ئاست كرایەوە واتە تا ئەم كاتە خەوتووم
كاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆیە باشە بۆ كەس بە ئاگای نەهێناونم
ئۆف منیش پرسیاری بێمانا لە خۆم ئەكەم دڵنیام بەهۆی ئەو ئامادەكارییەی خوارەوە منیان هەر لە بیر نیە

بڕیارم دا واز لەو جۆرە بیر كردنەوانە بهێنم و بچم خۆم بشۆم ئەوەنە خەوتم ترشام لەناو جێگایە

...

تەواو بووم لە خۆشۆردن و بە ڕۆبێكەوە هاتمە دەرەوە و ڕێم كرد بۆ ژووری خۆگۆڕینەكەی تای جلەكانی منیشی لێرە داناوە
تاكی جلەكانم كردەوە پڕیەتی لە جل بەڕێز تای هەموو جۆرە جلێكی بۆ كڕیوم وە بەڕاستی سەلیقەی جوانە بۆ درۆ بكەم، خۆی هەمووی هەڵبژاردووە بۆم

چاوم چووە سەر عەزیەك بەلامەوە جوان و سادە بوو بۆیە بڕیاڕم دا ئەمڕۆ ئەوە لەبەر بكەم دەرم هێناو دەستم كرد بە لەبەركردنی

دوای ئەوەی تەواو بووم لە خۆگۆڕین چووم تا قژم وشك بكەمەوە
ویستم ئامێری قژ وشككەرەوەكە دابگیرسێنم گوێم لە دەنگی كردنەوەی دەرگا بوو بۆیە بڕیار دا بوەستم تا بزانم كێیە

دەرگا كرایەوە خزمەتكارەێك بوو هاتە ژوورەوە سینیەك خواردنی بەدەستەوە بوو پێش ئەوەی نزیك بێتەوە دەرگاكەی لە دوای خۆی بە كلیل داخست ، تشش گەمژە چاوم لێسوڕان

دوای ئەوە هاتە نزیك مێزی لای بێدەكە سینیەكەی داناو
ڕێزی خۆی نیشاندا ویستی بڕوا بەڵام بە قسەكەم ئەوم وەستان

نیلا : هێی تۆ

بانگم كرد وەستا و سەیری منی كرد
خزمەتكار : خانمەكەم پێویستت بە شتێكە؟



End P.o.v نیلا 

نیلا : نەخێر تەنها ئەمەوێ بزانم چی ڕووئەدا بۆچی ئامادەكاری ئەكرێ لە دەرەوە؟

خزمەتكار: ببورە خانمەكەم من تەنها ئەوەم لەسەر بوو خواردنەكەت بۆبهێنم ئەتوانی لە گەورەم بپرسی

نیلا لە دڵی خۆیا
" نەفرەت لە خۆت و گەورەكەشت "

نیلا : باشە كێشە نیە خۆم لەو ئەپرسم ئێستا ئەتوانی بڕۆی

خزمەتكارەكە ویستی بڕوا بەڵام نیلا وەستانی دوبارە
نیلا : باشە تای لە كوێیە ؟

خزمەتكار : ئەو لە كۆمپانیایە ئەگەر ئەتەوێ ......ە

نیلا : نا نا كێشە نیە چاورڕێ ئەكەم تا یەتەوە

خزمەتكارەكە : باشە خانمەكەم كە خواردنەكەت تەواو كرد دێم سینیەكە ئەبەمەوە

نیلا زەردەخەنەی ساختەی بۆ كرد و خزمەتكارەكە ڕۆی
نیلا ئۆفێكی كرد و دەستی كرد بە قژ وشككردنەوە دوای پێنج خولەك تەواو بوو

نیلا گوێی لە قۆرەی سكی بوو نیلا دەستی خستە سەر سكی
نیلا: گیانەكەم خواردنت دەرخواد ئەیەم بەرگە بگرە

لەگەڵ مەعیدەی خۆیا قسەی ئەكرد

نیلا چوو بەرەو سینیە خواردنەكەو هەڵیگرت و خۆشی لەسەر بێدەكە دانیشت و سینیەكەی خستە سەرقاچی دەستی لە یەك ئەخشان نیلا: باشە لە كامەوە دەست پێ بكەم

...

نیلا تەواو بوو لە نان خواردن و سینیەكەی لەسەر مێزەكەی تەنیشت بێدەكە داینایەوە

لەسەر بێدەكە ڕاكشاو خۆی كشانەوە
نیلا: ئایش تەنانەت نان خواردنیش هیلاكیت ئەكا

نیلا: بەڕاستی بێزار بووم ئەمەوێ بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە بیری دایك و باوكم ئەكەم بیری ئۆپا ئەكەم
پێویستە شتێ بكەم ئەگینا هەتا سەر لێرە بم
كۆتاییەكەی بە بۆڵەوە وت

دواتر نیلا زەردەخەنەی كرد چونكە بیرۆكەی بۆهات
نیلا دەستی بەسەر خۆیدا ئەهێنا: ئۆه مێشكە جوانەكەم هەمیشە ئاوا جوان كار بكە

...

P.o.v تای

بەیانی زوو خەبەرم بوویەوە ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكی زۆر گرنگم هەبوو كە وا لە كۆمپانیاكەم ئەكا بەرەو پێشتر بچێ
بۆیە پێویست بوو زوو بڕۆم تەماشام كرد نیلا هێشتا لەناو قۆڵەكانما بوو
زەردەخەنەیەكم كرد هەر بە بینینی ڕۆژەكەم جوان تر بوو

نزیك بوومەوە لێی ماچێكی ڕوومەتیم كرد بە لێفەكە جوان دامپۆشی و لە جێگاكە هەڵسام

...

لە كۆبوونەوە بووم وە بەسەركەوتووی تەواو بووم بۆیە بڕیار درا كە لەماڵەكەی من ئاهەنگ بگێڕین بۆیە ستافی ئامادەكردنی بۆنەكانم بۆ ماڵەوە نارد تا بە باشترین شێوە بیڕازێننەوە وە جۆنگکووكیشم ناردەوە تا ئاگای لە ئامادەكارییەكان بێ

وە هێشتا كاری زۆرم ماوە پێویستە تەواوی بكەم ئەمڕۆ
تێلێكم بۆ ماڵەوە كرد خزمەتكارێك هەڵی گرت پێم وت كە بچێ خواردن بۆ نیلا بەرێ و قسەی لەگەڵ نەكا و تەنها چی پێویست بوو بۆی بەرێ و وە كە چووە ژوورەوە خێرا دەرگاكە لە دوای خۆی دابخا نەوەك ڕابكا دوای ئەوە تێلەكەم داخستەوە

...

خەریكی واژوو كردنی هەنێ وەرەقە بووم تێلێكم بۆ هاتەوە لە ماڵەوە هەڵم گرت خزمەتكارەكە بوو وتی هێشتا خاتوون خەوتووە گەورەم
منیش وتم كێشە نیە وازی لێبێنە تا خۆی بە ئاگا دێ تێلەكەم داخستەوە

ئایش پشیلە تەمەڵەكەم

دواتر كارەكانم تەواو كرد سەیری سەعاتەكەی دەستم كرد سەعات ٢ی دوانیوەڕۆیە مۆڵەتم دا بە هەموو كارمەندەكان بۆ ئەوەی بڕۆنەوە پشوو بەن و خۆیان ئامادەبكەن بۆ ئێوارە گشتیانم بانگكردووە چونكە هەموویان ئەم ماوەیە زۆر ماندوو بوون

وە خۆشم گەڕامەوە

End P.o.v تای

...

نیلا خواردنەكەی تەواو كرد و لەسەر بێدەكەی دانیشتبوو چاوەڕێی خزمتكارەكە بوو بۆ ئەوەی بێت سینیەكە بباتەوە نیلا بێزار بوو لە چاوەڕوانی ، بۆیە بە شتا لەسەر بێدەكە ڕاكشاو ئەمدیو و ئەودیوی ئەكرد

تا لە كۆتاییا هەستی كرد كە یەكێ خەریكە دەرگاكە ئەكاتەوە بۆیە بڕیاری دا خۆی بشارێته‌‌وە لە پشت دەرگاكەوە
دەرگاكە كرایەوە خزمەتكارەكەی دوایی بوو هاتە ژوورەوە وەكو گێژێك سەیری ئەملاو ئەولای ئەكرد بۆ دۆزینەوەی نیلا

دوای سەیری دەرگای دەستشۆرەكەی كرد داخراوە
خزمەتكارەكە: لەوانەیە لەوێ بێ
خزمەتكار وردە وردە نزیكی سینیەكە بوویەوە بۆ ئەوەی بیبات

نیلا بەهێواشی لێی نزیك بوویەوە لە دواوەوە یەك شتی ڕەقی كێشا بەسەر ئەو داماوەیا وایلێكرد ببورێتەوە
نیلا سەرەتا ترسا كە مرد بێ چونكە بەڕاستی ئەو شتە ڕەقەی دەستی بە ڕادەی خۆی ئازارت ئەدا

نیلا دەستی لە لوتی خزمەتكارەكە نزیك كردەوە بۆ ئەوەی بزانێ زیندووە ، دوای ئەوەی هەستی كرد هەناسە ئەیا خۆشی هەناسەیەكی ئاسوودەیی دایەوە

نیلا: منیش زۆر سەیرم من بۆ ئەوە ئەخوێنم كە ژیانی خەڵك ڕزگار بكەم و وە ....... ئایش ،دانەیەكی كێشا بەسەریا دوای ئەوەی بیری كەوتەوە ئێستا كاتی قسە نیە

نیلا ئەیتوانی بە دزییەوە بڕواتە دەرەوە بێ ئەوەی ئەو خزمەتكارە پێی بزانێ بەڵام لە مێشكی خۆیا ئەیوت لەوانەیە بچێ سەیری دەستشۆرەكە بكات بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە كە لەوێیە

نیلا بە پێوە وەستاو بوو سەیری ئەو خزمەتكارەی ئەكرد كە لە سەر زەوییەكە بوورانیوەتەوە بڕیاری دا بیشارێتەوە بۆیە قۆڵی خزمەتكارەكەی گرت و ڕای ئەكێشا

نیلا: ئ. ئۆف زۆر قورسیشی هاه
نیلا ئەو قسانەی بە هەناسە تەنگیەوە ئەوت

نیلا خزمەتكارەكەی بردە ژووری خۆگۆڕینەكە و داینا ویستی بڕوا بەڵام وەستا

نیلا: ئەگەر ئاوا بە جێی بهێڵم دڵنیام كەمێكی تر هۆشی بێتەوە هاوار ئەكا ئاشكرام ئەكا

نیلا چاوی بە ژوور خۆگۆڕینەكە ئەخشان بۆ ئەوەی شتێكی گونجاوی دەست بكەوێ تا دەست و قاچی خزمەتكارەكەی پێ ببەستێتەوەو لەگەڵ دەمی

نیلا چاوی چووە سەر بۆینباخەكانی تای
نیلا : نچ نچ بەتەما نەبی بەو بۆینباخە بوو بەستمەوە
تش ئێستا ئاروینی لێ بوایە ئەیوت غیرە لە بۆینباخەكانیشی ئەكەی

دواتر نیلا هەرچۆنێك بێت شتێكی دەست كەوت تا دەست و قاچ و دەمی خزمەتكارەكەی پێ ببەستێ تەواو بوو
نیلا: ئۆه ئێستا تەواوە با بڕۆم تا یەكێكی تر نەهاتووە دوای ناچارم واش لە ئەو بكەم

نیلا ویستی بڕوا خزمەتكارەكە هۆشی هاتەوە نیلا سەیری ئەكرد دواتر خزمەتكارەكە هەموو شتێكی بیر كەوتەوە سەیری نیلای  ئەكرد و ئەجوڵا و بەردەوام ئەیوت ئممممم ئممممم

نیلا: بەخۆڕایی خۆت ماندوو مەكە كەس گوێی لێت نیە
وە من ئەڕۆم بای كاتێكی خۆش وە ببورە وام لێ كردی

خزمەتكارەكە هەر ئەیوت ئممممم ئمممممم
نیلا ژووری خۆگۆڕینەكەی جێهێشت و دەرگاكەی داخست چووە لای دەرگای ژوورەكە كە ئەتباتە دەرەوە لە ژوورەكە
دەرگاكەی كردەوە سەری كەمێ لە دەرگاكە بردە دەرەوە بۆ ئەوەی بزانێ كەسی لێ نیە دوای ئەوەی زانی كەسی لێ نیە چووە دەرەوە
و دەرگاكەی لە دوای خۆی داخست

نیلا بەهێواشی ئەڕۆشت و لە ژوورەكەی تای كە نیلا لێی ئەمێنێتەوە دووركەوتەوە نزیك بوویەوە لە پلیكانەكان
بەڵام خزمەتكارێكی بینی كە یەتە سەرەوە خێرا ڕای كرد خۆی شاردەوە لە سوچێكا ، دوای ئەوەی خزمەتكارەكە هاتە سەرەوە

ڕۆیشت بۆ یەكێ لە ژوورەكان كە لەو ق نیلا كە زانی دیار نەماوە دەستی كردەوە بە جوڵەی خۆی بە هێواشی و ئاگادارییەوە بە پلیكانەكانە هاتە خوارەوە

نیلا هاتە خوارەوە بینی لای دەرگای چوونە دەرەوە سەرەكیەكە كراوەتەوە بەڵام لە شانسەكەی ئەم پڕیەتی لە پاسەوان
بۆیە بڕیاری دا بە بێدەنگی شوێنێكی تر بدۆزێتەوە تا بچێتە دەرەوە
نیلا بە هێواشی ئەڕۆی لە پڕێكا وەستا كاتێ خ.كیمی بینی كە لەگەڵ خزمەتكارێكا قسە ئەكا و خەریكە لە نیلا  نزیك ئەبنەوە بەڵام ئاگایان لە نیلا نیە كە لێیەتی

نیلا سەیری ئەملای لای دەستە ڕاستی خۆی كرد دەرگایەكی بینی كردییەوە و خۆی كرد بە ژوورا و بینی دەستشۆورە لە دوای خۆی دەرگاكەی داخست

تا ماوەیەكی كەم نیلا وا مایەوە دواتر بڕیاری دا سەیر بكات بزانێ ڕۆشتوون سەری بە هێواشی لە دەرگاكەوە دەركرد
كەسی نەبینی بۆیە بڕیاری دا دەست بكاتەوە بە ڕۆیشتن

نیلا نزیكی دەرگای باخچە گەورەكە بوویەوە چووە ناو باخچەكە وەكو دزێك ئەڕۆیشت بۆ ئەوەی نەیگرن تۆزێك ئەڕۆشت و خۆی ئەشاردەوە

گەیشتە لایەك نیلا خۆی شاردەوە نیلا كەمێ سەری دەركرد بۆ ئەوەی بزانێ كێی لێیە بەڵام چاوی زەق بوو كاتێ تای و جۆنگكووكی بینی كە بەیەكەوە قسە ئەكەن نیلا دەموچاوی جۆنگكووكی ئەبینی بەڵام تای نا تای پشتی لێی بوو

نیلا ئەوەنەی زانی كە جۆنگكووك چاوی چووە سەری و چاوی زەق كردەوە

نیلا: نەفرەت

جۆنگكووك: هیۆنگ نیلا خەریكە ڕا ئەكا
هەر كە جۆنگکووك وای وت تای خێرا ئاوڕی دایەوە نیلای بینی
نیلا كە تای سەیری كرد ڕای كرد
تای: نەفرەت

تای بە ڕاكردن دوای نیلا كەوت
نیلا بەناو باخچەكە ڕای ئەكرد تایش لەدوایەوە بوو
تای: نیلا بۆستە ئەڵێم بۆستە!

نیلا نە ئەوەستا هەر ڕای ئەكرد
تایش بە دوایەوە
نیلا نزیك بوو لە دەرگای چوونە دەرەوەیەكی تر بەڵام

لە كۆتاییا تای نیلای  گرت بەڵام گرتنەكە بووە هۆی ئەوەی نیلا  بكەوێ و تایش بەسەریا
نیلا: دووركەوە لێم دووركەوە
نیلا هەر ئەجوڵا تا تای هەڵبستێنێ لەسەر خۆی

تای بە دەستێكی هەردوو دەستی گرتوو لە سەرەوە زیندانی كرد
نیلا لە جوڵە وەستا كاتێ بینی كە تای بە قوڵی تەماشای ناو چاوەكانی ئەكا
دواتر ئاڕاستەی چاوی گۆڕی بۆ سەر لێوی نزیك بوویەوە ویستی ماچێكی نەرم پێشكەشی لێوەكانی نیلا بكات بەڵام نیلا قبوڵی نەكرد ڕووی وەرگێڕا بۆ لایەكی تر

نیلا: بیریشی لێنەكەیتەوە
مەبەستی ماچكردنەكە بوو
نیلا: بەتەمای تا كەی ئاوا لەسەرم بمێنیتەوە ئەو هەمووە سەیرمان ئەكا نیلا شەرمی كرد كە ئەو هەموو پاسەوان و خزمەتكارەی بینی كە تەماشایان ئەكەن لە كاتێكا ئاوان

تای سەری هەڵبڕی تەماشای چواردەوری خۆیانی كرد بینی كە نیلا ڕاست ئەكا مۆڕەی لە هەموویان كرد كە وای كرد هەمووی لە ترسا بگەڕێتەوە سەر كاری خۆی

دواتر چاوەكانی گەڕاندەوە سەر نیلا و هەڵسایەوە لەسەری و نیلاشی هەڵسانەوەو دەستی گرت و بەڕێ كەوتن بۆ ژوورەوە
تای نیلای بردەوە بۆ ژوورەكەی خۆی دەستی بەردا و نیلا بەبێ هیچ قسەیەك چوو لەسەر بێدەكە دانیشت

تای بە توڕەیی : كێ دەرگاكەی بۆ كردیەوە ؟
نیلا بە دەستی ئاماژەی بە ژووری خۆ گۆڕینەكە دا
تای تێنەگەیشت سەرەتا بەڵام كە گوێی لە ئممممم ئمممممێك بوو چوو تەماشا بكا بزانێ چیە كە دەرگاكەی كردووە بینی یەكێ لە خزمەتكارەكانی قاچ و دەست و دەمی بەستراوەتەوە

بەبێ هیواییەوە تەماشای نیلای كرد
چووە نزیك خزمەتكارەكەو كردییەوە خزمەتكارەكە ڕێزی نواند دوای ئەوەی تای پێی وت كە بچێتە دەرەوە

تای لە نیلا نزیك بوویەوە و لە تەنیشتی دا نیشت دەستی لە قژی نیلا نزیك كردەوە بۆئەوەی دەستی لێبات بەڵام نیلا خۆی لا دا تایش دەستی گەڕاندەوە هەڵستا تا ژوورەكە بەجێ بهێڵێ بەڵام پێش ئەوەی بڕوا نیلا پرسیاری لێكرد و تای سەیری نیلا كردەوە

نیلا : بۆچی تووڕە نەبووی لێم؟

تای برۆیەكی بەرز كردەوە: ئەتەوێ تووڕە بم لێو؟

نیلا بێدەنگ بوو

نیلا: ئ. ئێ ئەو ئامادەكارییانە بۆچیە؟
ئەگەر نەیزانییایە ئەتەقی

تای:ئاهەنگێكە بەهۆی سەركەوتنی كۆمپانیا
دوای ئەوەی قسەكەی كرد ژوورەكەی جێهێشت و دەرگاكەی بە كلیل دایخستەوە

نیلا: ئۆف ئۆف ئۆف

لە بێزارییا لەسەر بێدەكە ڕاكشا

...

شەو

نیلا لە پەنجەرەیەكەوە تەماشای باخچەكەی ئەكرد تای نیلای برد بۆ ژوورێكی كە تا بتوانێ تەماشای تیڤی بكات وە دەرگای ئەوێشی لەسەر داخستبوو ڕێگەی نەدا نیلا بەژداری بكات بۆ ئەوەی كەس نەیبینێ و نەزانێ نیلا لای تایە

نیلا لە پەنجەرەكەوە تەماشای ئەو خەڵكەی ئەكرد كە چۆن پێئەكەنن و خواردنەوە ئەخۆن وە دواتر چاوی كەوتە سەر تای
بینی چەند قۆز دەر ئەكەوێ لەنێو ئەو قاتە ڕەساسیە تۆخە
وە چەن هۆت دەر ئەكەوێ

سەیری ڕوخساری ئەكرد كە چۆن پێ ئەكەنێ لەگەڵ ئەو كەسانەی لە لایەتی خ.كیم و جۆنگكووكیشی لە لاوە بوو
وە پەرداخێ خواردنەوەی بە دەستەوەیە زوو زوو قومێكی لێ ئەخوا

دواتر تای سەیری ئەملاو ئەولای كرد چاوی چووە سەر نیلا
تەماشای نیلای ئەكرد كە چۆن سەیری ئەكا ئەمیش سەیری ئەكردەوە دواتر یەكێ بانگی تای كرد
وای لە تای كرد چاوی لەسەر نیلا  لا ببات و تەماشای ئەو كەسە بكات كە بانگی كرد

دواتر تای چاوی هەڵبرییەوە بۆ ئەوەی تەماشای نیلا بكات ب نیلای لێنەما بوو








*لە كەموو كورتیم ببورن*







👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻

* دەستی ئەوە نەڕزێ كە ڤۆت و كۆمێنت و فۆڵۆو ئەكا*

👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻👆🏻

Cut

Plz vote

2026 وشە

Miss Ⓝ

Good Bye

Continue Reading

You'll Also Like

8.7K 240 31
မိုးဖြစ်စေတဲ့ တိမ်တချို့ကို ကျွန်တော်အားကျပါတယ် ကျွန်တော်ကတော့ ပြယ်လွင့်ရမယ့် တိမ်တစ်စပါပဲ ( သူမဆိုတဲ့ စကားလုံးဟာ မြန်မာအဘိဓာန်...
30.2K 4.2K 18
تەواو کراوە~ [ڕۆمانێکت لەسەر دەنوسم هەر کەسێک خوێندیەوە نەفرەتت لێ بکات..]~Ophelia [لەم ڕۆژانە زۆر بیرم کردووی]~Kim Taehyung
28.5K 4.4K 46
جولیەت: بەڵام من کچی بریکارێکی نهێنیم جۆنگکووک: من هێشتان تۆم دەوێت
19.9K 2.6K 13
بەشی دووەم// بیرۆکەی ئەم چیڕۆکە جیاوازترە لە هەر چیڕۆکێک کە خوێندۆتەوە..* بێنیکای بچوک چۆن ڕووبەڕی خۆشەویستەکەی دایکی دەبێتەوە پیاوێکی شێتی ئاڵودەبوو...