Back to the present:
POVE HEWN:
بەڵێ ئەوە ڕابردووی منە وە کێشەکان ئەوکاتە سەری هەڵدا کە..ـــــــــــ
قسەکەم بڕا کاتێک گوێم لەدەنگی دەرگا بوو
وادیارە تایهیۆنگ هاتەوە دەرگاکەم کردەوە بەڵێ خۆی بوو ئێستا کاتی هاتنەوەیەتی بێگومان ئاگام لەکات نەما بوو هاتە ژوورەوە بەڕووخساریە ماندوو ساردەکەی تایهیۆنگ پیاوێکە گرنگ ترین شت لای ئەو پارەو سامانەکەیەتی هەموو شتێکی ژیانێتی
من چاکەتەکەم لێی وەرگرت"بەخێر بێیتەوە"
من بەسەوتە هێمن و خۆشەکەم وتم من و تایهیۆنگ وا بۆ 2 ساڵ ئەچێت هاوسەرین بەڵام چۆن هاوسەرگیریەک،، هەموو ڕۆژێک لاێدان بەهۆکار بێت یان نا هەموو ڕۆژێک سوکایەتی و قسەی نەشیاو لەپای چی لەپای ئەوەی من ئافرەتم!!
ئەو بەڕووخسارە ساردەکەی بێ ئەوەی وەڵامم داتەوە ڕۆیشتە سەرەوە من خوانی ئێوارەم ئامادەکرد و ڕۆیشتمە سەرەوە جلەکانم بۆ تایهیۆنگ داناو هاتمە خوارەوە خواردنەکانم تێکرد دوای ماوەیەک تایهیۆنگ هاتە خوارەوە بەڕووخسارێکی سارد و بێ هەست ئای خوایە دڵەداماوەکەم چۆن لێ ئەدا بۆچی هێندە قۆز و کەشخەو پیاوانەیە من چاوم لەسەری لادا
بەبێدەنگی دەستمان کرد بەنانخواردا
خۆشم ئەوێت تایهیۆنگ
بەڵام ئەگەر بیری لێبكەیتەوە، دەبینیت و تێدەگەیت كە لە هەر حاڵەتێكدابێت، پێویستە كەسێك هەبێت خۆشت بوێت. گرنگ نیە ئەو خۆشیبوێیت یاخود نا، گرنگ نیە بزانێت یاخود نا. گرنگ ئەوەیە تۆ خۆشتبوێت. لانیكەم بۆئەوەی هەندێك شت لەتۆدا نەمرن. بۆئەوەی بتوانیت جوانی ببینیت. بتوانیت ڕەنگەكان لێك جیابكەیتەوە. تا شتێكت هەبێت بۆی بژیت. ئەگەر وانەبێت، ئەگەر نەتوانیت كەست خۆشبوێت، زۆر شت لە تۆدا دەمرن. ئیتر نە دەتوانیت ڕەنگەكان لێك جیابكەیتەوە. نەدەتوانی جوانی ببینیت. نە شتێكیشت هەیە بۆی بژیت. كەوتنی ئینسانێك لێرەوە دەست پێدەكات.
YOU ARE READING
مافەڪانی ئافرەت||🔚
Action"بۆچی ناتوانم وەک ئافرەتێک بەئاسودەی هەناسەبدەم بۆچی ئافرەتان هێندە ماف خوراون" هیۆن ئەوکچەیە دەیەوێت مافی ئافرەت بگەڕێنتەوە ئایا بەڕاستی دەتوانێ ئەوەبکات لەوە سەرکەوتو دەبێت خەونی دایکی و خەونی خۆی بەدی بهێنێت؟. نوسەر:لارا.