واز لەجیهانە بێزار کەرەکەی دەوروپشتت بێنە
هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و هەموو سەرنجت
لەسەر وشە بەوشە دانە و پاشان ......چـێـژبـبـیـنـە!!
"ڪاتی واژووڪردنی ڕێڪەوتنی نێوان ئەم دوو ڪۆمپانیایەیە"هەموان کۆبوونەوە بۆ ئەوەو نامجون و یۆنگی و چانتۆ ڕۆیشتنە سەر ستەیجەکە
چانتۆ بەخێرای واژووی کرد و چاوەڕێی نامجون بوون بۆ ئەوەی واژووی بکات و پاشان دوای ئەو
یۆنگی واژووی بکات بەڵام ئەو دوو پیاوە قۆزە
دەستیان لە گیرفانیان بوو بە ڕووخسارێکی سارد.چانتۆ بەتێنەگەشتوی سەیریانی کرد"ئێ بەڕێزان
چاوەڕێی چین واژووی بکەن"چانتۆ بەشڵەژاو وتی."ئەتوانم مایکەکە وەر بگرم"یۆنگی وتی و پیاوی سەر ستەیجەکە بەتێنەگەشتوی و ڕێزەوە مایکەکەی
پێدا یۆنگی ڕۆیشتە ناوەڕاستی ستەیجەکە."ئحم،ئحم"یۆنگی بۆدڵنیابوونەوە لەکار پێکردنی مایکەکە قوڕگی پاکردەوەو هەموو سەرنجەکان و چاوەکان ڕۆیشتنە سەر یۆنگی.
"بەڵێ هاوڕێیان ئەم پیاوە چاکەی بەردەمتان کە ناسراوە بە چانتۆ کۆمپانیایەکی دانەوە بەناوی میسا
وادەرەکەوێت بۆ کەرەستەی ناوماڵ و پێداویستیە کانی ماڵەوەو گواستنەوەیە بەڵام لەڕاستیدا وانیە!!"
یۆنگی لەگەڵ کردنی قسەکانی وای لەهەموان کرد دەست بکەن بە چپە چپ لەنێوان خۆیان جانتۆیش
ڕەنگی ڕووخساری پەڕی.
YOU ARE READING
خۆشەویستی ڕاستەقەینە||🔚
Action"جیمین ئەتوانی بۆستی لەخۆش ویستنی ئەو وەمنت خۆش بووێت و متمانەم پێ بکەی یانیش تۆیش جێم دێڵێ!!من تەنها بێڕەگەکان لەژیانم دان" لینی وتی. "من بێڕەگم ، ئێمە بێڕەگین!!" نوسەر:لارا چیرۆکێکی خەیاڵیە بەڵام تەنها کەمێک وە زۆرینەی بابەتەکان لەڕاستی وەرگیراوە...