ᴱᴾᴸᴬˁᴼᴰᴱ | ⊱ ⁴⊱

106 21 46
                                    

1+1=1

1+1=1

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

╔═*.·:·.✧ ✦ ✧.·:·.*═╗

.・。.・゜✭・.・✫・゜・。.

" وەرە ژوورەوە" ن/ت قسەی کرد و کەسی دەرەوە هێواش هێواش دەرگاکەی کردەوە هاتە ژوورەوە،

ئەوە جونگکوک بوو، ڕۆیشت بۆ ژوورەوە و لەسەر کورسییەکەی بەرامبەر ن/ت دانیشت، وای لێکرد برۆکانی بەرزبکاتەوە،

" چی بوە بۆچی لێرەیت؟" ن/ت پرسی و جۆنگکوک سەیری کرد،

" دەزانیت ئێستا کاتژمێر چەندە؟" جونگکوک پرسی کە ن/‏ت ئەوەندە تێکەڵ بووە لەگەڵ کاردا کەوای لێهاتبوو گرنگی بە کات نەدا،

ن‏/ت سەیری مۆبایلەکەی کرد و کاتەکەی بینی، کاتژمێر ٩ی شەو بوو و هێشتا کار دەکات، وای لێکرد بە سوکی هەناسەبڕکێ بدات، ن/ت سەری بەرز کردەوە و سەیری ‏جۆنگکوکی کرد

" ئایە هەمووان چوونەتە ماڵەوە؟" ی/ن پرسی و جونگکوک سەری لە بە ئەرێنی لەقاند، پێش ئەوەی دەمی بکاتەوە و قسە بکات

"تەنها چەند کەسێک ماوە، بەڵام تا کەی کار دەکەیت، وەرە شتەکانت کۆبکەرەوە و با بچینە چێشتخانەی لیلی ڕاستە دەزانی من ئارەزووی خواردنەکەی دەکەم"‏جۆنگکوک وتی باشە،

ن/ت لیلی بە جۆنگکوکی ناساند نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر

"تەنها چرکەیەکم پێ بدە، شتەکانم کۆدەکەمەوە و دواتر پێکەوە دەڕۆین...‏" ن/ت لەکاتی داخستنی لاپتۆپەکەیدا قسەی کرد، و ‏جۆنگکوک لە بەرامبەردا وەستا

ن/ت بە خێرایی شتەکانی خستە ناو جانتاکەیەوە و چاوێکی دیکەی بەسەر ژورەکەدا خشاند و کاغەز و فایلەکانی بە باشی ڕێکخست

"با ئێستا بڕوین کوکی " ن/ت وتی و هەردووکیان لە ئۆفیسەکە هاتنە دەرەوە کاتێک ڕێگایان بەرەو وەستانی ئۆتۆمبێلەکە گرتەبەر، هەستێکی پێشبینیکردن لەناویاندا کۆبووەوە.

شوێنی مەبەستیان ئۆتۆمبێلی جونگکوک بوو، ئۆتۆمبێلێکی بریقەدار و شیک بوو کە هەوایەکی وردبینی لێدەدا. ڕووی دەرەوەی بریقەدارەکەی بە گەشاوەیی دەدرەوشایەوە،،لەگەڵ جێگیربوونیان لە کورسییە ئارامەکاندا، کەشوهەوای ناو ئۆتۆمبێلەکە گۆڕا بۆ شوێنێکی پیرۆز دوور لە ئاژاوەی ئۆفیسەکە. بزوێنەرەکە و کاری کرد، ئامادە بوو بیانباتە چێشتخانەی لیلی کە نزیکەی بیست و پێنج خولەک لە بینای ئۆفیسەکەوە دوورە،

خۆشەویستی نەویستراو||⏸️Where stories live. Discover now