دڵته‌نگی.58

82 20 0
                                    


‎ئەو پەڕی دڵتەنگی .. نەبوونی کەسێکە
‎کە دەبوو لەو کاتەی پێویستت پێیەتی ئەو لە تەنیشتتەوە
‎بێت، بەڵام نییە ..!!
‎شەوێک دەبیت بە ئەستێرەیەکی غەمگین بە ئاسمانی
‎شارەوە، بەڵام ئەو حەوسەڵەی سەیرکردنی ئاسمانی نییە ..!!
‎ڕۆژێک دەبێت بەشووشە عەتری ناو جانتاکەی و دەشکێیت
‎بەڵام ئەو هەستت پێ ناکات ..
‎ئێوارانێک گوڵی بێ نازی تەنیشتی مێزی تیڤیەکەی
‎ماڵی ئەوانیت، بیری دەچێت ئاوت بدات ..
‎بیری دەچێت قوربانت بێت ..
‎ڕۆژێک برینی دونیا لە سەر دڵت کۆ دەبێتەوە، چاوت
‎وەکوو گوڵی ژێر باران تەڕ دەبێت ..
‎کەچی بە خەندەیەکی ئەو، بە سڵاوێکی ئەو هەموو شتێک
‎باش دەبێت ..
‎شەوێکی پایز ئەو دڵی تەنگە، تۆ گیانت دەربچێت
‎ناتوانیت دڵخۆشی بکەیت .. ناتوانیت ببیت بە دەرمان
‎بۆ نیگەرانیەکانی ئەو ..
‎لە کاتێکدا ئەو باش تێدەگات هیچ کەس وەکوو تۆی
‎بۆ ناکات .. خەمی ژەمە خواردنەکانی ئەوتە
‎خەمی ڕۆژە ساردەکانی زستانتە سەرمای نەبێت .. خەمی ڕووداوی
‎هاتوو چۆتە هەتا لە سەفەر دەگەڕێتەوە ..
‎هەمیشە رۆحت لەناو مشتتە نەک لە دەستی بدەیت
‎نەک خوا نەکردە شتێکی لێ بێت ..
‎بەڵام چار نییە هەموومان مەحکومین
‎بە نەبوونی کەسێک،
‎کە بەئەندازەی خۆت گەرم و گوڕبێ و باوەشت پیابکات
‎بەڵام چارت نییە، بە هەموو کەم و کوڕییەکانیەوە،
‎لەناو هەموواندا هەر قسەی ئەو
‎کلیلی ئاڵتونیە و دەتوانێت دەرگا داخراوەکانی ژیانت
‎لەسەر بکاتەوە .. دەتوانێت رۆحت پڕ بکات
‎لە پێکەنین .. بە تەنها ئەو بە چراوە دەگەڕێت
‎بە کۆڵانە تەنگ و تاریکەکانی ژیانتا ...
‎ئاخر ئەو لە بری هەموو مرۆڤەکانی دونیایە بۆ تۆ
‎بۆیە ناچاریت بۆ ئەبەدی لەناو رۆحی خۆتدا هەڵی بگری و
‎هەموو ڕۆژێک بە ئەندازەی لێدانی دڵی هەموو
‎مرۆڤەکانی دونیا قوربانی بیت .. "

Life advices Where stories live. Discover now