esmeray9597

سڵاو ئازیزم تەنها پرسیارێکم هەیە کە دەمەوێت هۆکاری شتێک بزانم.
          
           هەموو کەسێک هۆکارێکی مەعقولی هەیە بۆ ئەنجامدانی کارێک، ڕاستە؟  بۆ نموونە کەسێک کار بۆ پەیداکردنی پارە یان دەخوێنێت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی، هەر هۆکارێک بێت بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو، بەڵام کاتێک چیرۆکێکی هاوڕەگەزبازی دەنووسیت هۆکارەکەی و ئامۆژگاریت چییە؟  دەمەوێت بزانم، هەرچەندە بیرم کردبێتەوە، هیچ شتێک نەهاتە مێشکمەوە کە ببێتە هۆکارێکی قەناعەت پێکەر.
          
          ئایا ئەمە بۆ ڤۆوت و فۆڵۆ دەکەیت؟ بەڵام ئەمە بە هۆکار نازانرێت.  زۆر پەیج هەن چیرۆکی باش و ئامۆژگاری و زۆر شتی تریان تێدا داناوە بەدەر لە چیرۆکی گەی، بەڵام زۆرێکیان لە تۆ سەرکەوتووترن.  بۆچی بەو وا دەکەیت کە خەڵک قسەت پێ بڵێن؟  گوناهێک بۆ خۆت و خوێنەرانت نوسراوە  پێت ناخۆشە کاتێک کەسانی ناو بۆردەکەت پێت دەڵێن قێزەون یاخود دەڵێن خوا هیدایەتت بات؟  بۆ دوو چیرۆک دوور لە گەی نانوسیت و دوو ئامۆژگاری تێدا بەکار بهێنیت ئەو کاتە دەبینیت چۆن پشت گیریت دەکەن.
          
          ئایا ئەمە لەبەر خوێنەرەکانت دەکەیت؟ بەڵام ئەوەش هیچ قایل کەر نییە دەزانیت؟ هەر دوور لە دینی ئیسلام ئەی ئاینەکانی دیکە نین کە نەفرەت لە هاوڕەگەزبازی دەکەن ها؟ چونکە شتێکی قێزەونە مرۆڤ لە بەشەری دوور دەخاتەوە ئەی مەگەر وا نییە؟ هیچ سودێکت بینی لە نوسینی چیرۆکی گەی ها نەخێر ئادەی پێم بڵێ چ سودێکە؟ خوێنەر؟ ڤۆت؟ فۆڵۆ؟ کۆمێنت؟ بەڵام خۆ دەتوانیت ئەوانە بەدەست بهێنیت دەتوانی دوو ئەوەندە بەدەست بهێنیت ئەگەر چیرۆکێکی باش و پڕ ئامۆژگاری دابنێیت. کەمێک بیر بکەرەوە ئەو کاتە بزانە کامە بڕیارە ڕاستەکەیە، تا کەی بەردەوام دەبیت لەسەر شتێک کە هیچ سودێکی بۆ تۆو خوێنەر نییە ئایا ئامۆژگاری چیرۆکەکەت لەوەدایە کە پشت گیریان دەکەیت وە پێیان دەڵێیت کە گوێ بە قسەی کەس نەدەن ها؟ بەڵام ئەمە کەی ئامۆژگاریە ها؟ تەنها کەمێک بیر بکەرەوە ئەو کاتە دەزانیت چی باشە و چی هەڵەیە.