ئامی زۆر شتی ئامادە کردبوو بۆ وتن بە ھۆسیۆک بۆ بەرگریکردن لە خۆی ئەو کارەکەی بە دڵ بوو لەگەڵ شوێنەکە و کەسەکانیش ئاسودە بوو ھۆسیۆک گەڕایەوە ماڵەوە و ژنە تەمەن مامناوەندەکە ئامی بانگکرد بۆ خواردن و پێی ڕاگەیاند کە ھۆسیۆک چاوەڕوانیەتی ئامی بە توڕەییەوە ڕۆشتە خوارەوە لە پلیکانەکان و قسەکانی ئامادە دەکرد بۆ وتن و ئارامی لەدەست دابوو ھەناسەکانی قوڵ بوون و گرێیەک لە نێوان برۆکانی دروست ببون و لە تەنیشت ھۆسیۆک لە دەستی ڕاست دانیشت و لە ژێرەوە کورسییەکەت گرتبو بە توندی بۆ خۆڕاگرتن لە توڕەییەکەی و
پێکەوە وتیان:من دەمەوێت...
ھۆسیۆک:سەرەتا من دەمەوێت قسە بکەم پێش ئەوەی ھەرچییەک بڵێیت ھیوام وایە گوێم بۆ بگریت
ئامی:فەرموو
"چەند بێ ڕەوشتە دەبێت قسەی خۆی پێش من بخات پیاوی مێشک وشک"
ھۆسیۆک:من داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا بەڕاستی بە تەواوەتی مێشکم لەسەر خۆم نەبوو ھەرگیز من بەو شێوەیە نیم بەڵام زۆرم ڕق لە شێواوی و پیسییە بەڕاستی توڕەم دەکات بۆیە پێشەکی من داوای لێبوردن دەکەم بۆ ھەموو ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا وە ھیوام وایە لێم ببوریت
کاتێک ئەو قسانەی کرد ھەموو ئەو قسانەی ئامادەم کردبوو بۆ وتنی لەیادم کردن نەمدەزانی بڵێم چی دەبوو ڕازی ببم بە داوای لێبوردنەکەی ھیچ ھەلێکی ڕەتکردنەوەم بۆ نەمابوویەوە چونکە بە شێوەیەک داوای لێبوردنی کرد کە ھیچ نەھێڵێتەوە لەدوای ماوەیەک لە بێدەنگی من بۆ ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی وشەیەک
ھۆسیۆک:کەواتە ئێستا لێم خۆش دەبیت خاتوو ئامی؟
ئامی:منیش داوای لێبوردن دەکەم کە فایلەکەم پیس کردبوو بەڵام دڵنیابە کە بە مەبەست نەبووە و پێم نەزانیبوو وە دڵنیابە دووبارە نابێتەوە
ھۆسیۆک:زۆر باشە خاتوون ھەندێ شت ھەیە کە قسەمان تێیدا نەکردووە من و تۆ دەتوانیت لە باخچەکەی پشتەوە کاتژمێر ١٠ ی شەو بێیت و کەمێک قسە بکەین ؟
ئامی:ئەمشەو؟
ھۆسیۆک:بەڵێ
ئامی:ئەی بۆ ئێستا نایکەین !
ھۆسیۆک:چونکە من ماندووم و کەمێک کارم ھەیە
ئامی:زۆر باشە
ھۆسیۆک:پورێ زەحمەت نەبێت دەتوانیت ئێستا خواردنەکەمان بۆ بھێنیت
ژنەکە کەمێک چەمایەوە و ڕۆشت بۆ ھێنانی خواردنەکە و ژەمێکی خۆشیان پێکەوە بە ھێمنی خوارد ڕاستە ھیچ قسەی تێدا نەکرا بەڵام پڕ بوو لە دەنگ وەکو دەنگی خواردنەکان کە دەیانخوارد و قاپەکان و خواردنەوەکان وە گرنگترینیان دەنگی دوو ھەناسە ھەبوو کە ھەردووکیان ماوەیەکی زۆر بوو لە کاتی نانخواردن گوێیان لە دەنگی ھەناسەیەکی تر نەبوبوو لە کەسێکی ترەوە~