دوو'

581 94 134
                                    

_______________

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

_______________

"ئارا؟"

ئاوڕم دایەوە و زەردەخەنەم کرد  کاتێک باوکمم بینی. ئەو وەستابوو لە گەڵ دە پیاو لە پیاوەکانی ، کە ھەموویان چەکیان بە دەستەوە بوو .دوای ئەوەی ئیشارەتێکی بۆ کردن پیاوەکان دەسیان کرد بە پشکنینی ماڵەکە و گەڕان بە دوای ھەر مەترسیەک.
بەرەو لای ئەو ڕۆشتم ، و باوەشێکی گەرمم پیاکرد. هەستم بە ئاسنە ساردەکەی (چەکەکەی) کرد لە بەرامبەر لەشم ، کە لە کیفی دەمانچەکەیدا بوو لە سەر قایشەکەی.

"تۆ باشی؟!" چاوەکانی باوکم فراوان بوون  کاتێک کراسەکەی بەری خۆی بینی سوور ببو بە هۆی خوێنی برینەکەی سکم .ڕاستە، یوونگی منی پێکا.

"بەڵێ  من باشم، ئەوە قوڵ نیە" بە خێرای دڵنیام کردەوە . ئەو هەمیشە زۆر نیگەرانە دەربارەی من. چونکە  تاکە  منداڵی ئەوم، وە هەموو شتێکی . لەو کاتەوەی دایکم مردووە ئەو پاراستومی هەموو شتێکی پێ بەخشیوم. تەنانەت پاسەوانێکی تایبەتی بۆ گرتم ، بەڵام ئەو پاسەوانە بە شێوەیەکی تراژیدی مرد . بۆیە ،ئێستا من خۆم ، خۆم دەپارێزم.

"بڕۆ و جلەکانت بگۆڕە"  ئەو بە خۆشەویستیەوە دەستی لە ڕوومەتم دا " کوڕەکان خانووەکە پاکدەکەنەوە تۆ ئەتوانی پشوو بدەیت" سەرم جوڵاند بە واتای ئەرێ بەرەو قادرمەکان ڕۆشتم ، بە ھێواشی پیایاندا سەرکەوتم.

کاتێک گەیشتمە سەرەوە ، بە درێژای ڕاڕەوە درێژەکە ڕۆشتم تا لە کۆتاییەکەیدا وەستام لە بەردەم دەرگای ژوورەکەم . کاتێک چوومە ژوورەوە ڕاستەوخۆ خۆم هەڵدایە سەر سیسەمەکەم ، هەستم بە ماندوویەتیەکی زۆر ئەکرد بە هۆی ئەو هەموو ڕاکردن و شەڕکردنەوە ، ئۆھ  بەڵێ وە لە دەستدانی خوێنیش .ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی ، ھەڵسام  و چاکەتە ڕەشە چەرمەکەی بەرم دانا . پاشان بە ھێواشی بۆدیەکەم لە جەستم کردەوە کە بە ھۆی خوێنەوە بە لەشما نووسابوو دواتر لە ئاوێنەکەدا لە برینەکەمم ڕوانی , ئەوە جوان نەبوو ، بەڵام خۆشبەختانە تەنھا بڕینێکی کەم بوو لە نزیک ناوکم.

دوای ئەوەی ھەموو جلە خوێناوی پیسەکانم کردە زەمیلەی جل شۆردنەکە بەرەو لای دۆڵابی جلەکان ڕۆشتم و جلە خەوەکەم دەرهێنا.  پێشئەوەی بیانپۆشم ئەو برینەکەمم پێچا . بلوسێکی خۆڵەمێشی و شۆرتێکی کورت هەموو ئەوان بوون کە پۆشیم بەسەر جەستە بریندارەکەمدا.

نیلے/Indigo حيث تعيش القصص. اكتشف الآن