بەڕێز کیم : کچم بۆچی ؟؟ئەمە کاتێک وتی کە سێری بێلای کرد بێلاش سەری داخست وچاوەکانی پڕ فرمێسک بوو بوون شەرمەزار بوو زۆریش
بێلا : ئەوم خۆش ئەوێت
بە هێمنی وتی کاتێ دەیویست لەوێ نەمێنێت روومەتەکانی گەرم داهاتبوون لەگەڵ ئەوەشی شەرمی دەکرد بەڵام نەیتوانی قسە نەکات
بەڕێز کیم ئاهێکی هەڵکێشاو سێری بێلای کرد
بەڕێز کیم : ئەمەوێت ئەو ببینم
بێلا سەری بەرز کردەوەو زەردەخەنەی کرد بەراست ئەو رازی بوو کە جۆنگکوک ببینێ زەردەخەنەیەکی کرد دەستی باوکی ماچ کرد زۆر دڵخۆش بوو
بەڕێز کیم : بەڵام ئێستا .....
بەرێز کیم باوکی بێلا هیوای دەخواست کە ئەو کوڕە باش بێت بێلا نامەیەکی بۆ جۆنگکوک نارد کاتێ جۆنگکوک بینی کەمێ ترسا دەترسا لەوەی باوکی بێلا کەمێ سەر شێت بێت و رازی نەبێت بۆیە دوای چەند خولەکێک هاتە ئەوێ چوونکە زۆر دوور نەبوو
Σ>―(〃°ω°〃)♡→Σ>―(〃°ω°〃)♡→
بێدەنگی بەسەر ئەو خێزانە هەڵی کێشرابوو بێلا کەمێ دەترسا جۆنگکوک لەوێ بوو هاروون زۆری رق لێی دەبۆیەوە لەو ساتەدا دەشی ویست کە بێلا بکوژێت بەڵام خۆی گرتبوو
بەڕێز کیم : چ کارێک دەکەیت ؟
پرسی بە بێ هەستیوە حەزی بەم حاڵە نەدەکرد شتێک هەبوو کە تێیدا جۆنگکوکی تیا بەدڵ نەبوو
جۆنگکوک : مارکێتم هەیە ...
بێلا شۆک بوو ئەو تا ئیستا ئەو پرسیارەی لە جۆنگکوک نەکردووە سەری داخست
بەڕێز کیم : گرنگی بە پارە نایەم کچەکەم خۆشی ژیانی ئەو بە بەرز دەنرخێنم تێ دەگەیت مەبەستم چییە
جۆنگکوک سەری بە بەڵێ جوڵاند
بەڕێز کیم : دەتوانیت بڕۆیت
جۆنگکوک بە بێدەنگی ڕۆشت بێلا پێی سەیر بوو باوکی توند بوو تەنانەت پێشی نەووت کە مێ لیرە بمێنێتەوە
هاروون : باوکە خۆ بەتەما نیت خوشکەکەم رادەستی ئەو هەتیوە بێ دایک و باوکە کەیتەوە ئەو سەرسەریەکی مەشروب خۆرە
بێلا هاواری کرد فرمێسکەکانی کەوتن
بێلا : ئەو ناخواتەوە درۆ مەکە
هاروون : بێلا باسیان کردووە ئەو لە مەیخانە بینراوە تۆ چۆن
بێلا زلەیەکی لە هاروون دا پێش ئەوەی هاروون قسەکەی تەواو کات هاروون خاو بۆیەوە باوکی بێلا توڕە بوو بەمە بەڵام هیچی نەووت
بێلا : بەخراپە باسی ئەو مەکە
چاوی سوور بوو بۆیەوە
هاروون بە ساردی لێی دەروانی
هاروون : باش هەر شتێکت بەسەر هات خۆت چارەسەری بکە
رۆشت بێلا زەمبار بوو
بەڕێز کیم : بڕۆ هاوسەرگیری لەگەڵ بکە
بە ساردیەوە وتی و رۆشت
خاتوو کیم : کچم بۆ گوێ ناگری ئەوەتا دەڵێن ئەو کوڕە خراپە بۆچی هێندە کەلەرەقیت
بێلا : با واش بێت من خۆم دەیناسم وانیە قسەی خەڵک بۆم گرنگ نیە
خاتوو کیم : ئێستا لە کچێکی هەرزەکار دەچیت نەک پێ گەیشتوو
(*˘︶˘*).。.:*♡(*˘︶˘*).。.:*♡(*˘︶˘*).。.:*♡
After 7 months
(*˘︶˘*).。.:*♡(*˘︶˘*).。.:*♡(*˘︶˘*).。.:*♡
بێلا سێری جۆنگکوکی کردبوو کە خەوتبوو زەردەخەنەی کرد بیری لەوە دەکردەوە کە ئیتر بە خۆشی دەژین زۆر شت ڕوویدا تەنانەت هاروون بۆ کۆتا جار داوای کرد کە ئەم هاوسەرگیریە نەکات بەڵام ئەو رەتی کردەوە باوەشم لە جۆنگکوک دا هەفتەیەکە هاوسەرگیریان کردووە کێشەیان نیە هیچ شتێ جۆنگکوک چاوی کردەوە زەردەخەنەی کرد کە بێلای بینی
جۆنگکوک : بەیانیت باش
باوێشکی دا
( دەمێکەیە وشەی رۆمانسیم بەکار نەهێناوە بەدەما نایەت بڵێم گیانم ئازیزم بەقوربان 😂😂 )
بێلا : بەیانی تۆش باش
زەردەخەنەیکی بۆ جۆنگکوک کرد
جۆنگکوک هەستایە سەرپێ چووە گەرماوەکەو دوای ماوەیەک هاتە دەرەوە
تۆ ئەزانی نزیکەی مانگێ دەبێت کارت لەگەڵمان نەکردووە