"Chapter 8"

479 74 10
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
جونگکوک POV:

٣ ڕۆژ بە خێرایی بۆ جونگکوک ڕۆیشت ، وە ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێتەوە ماڵەوە و نەخۆشخانە جێبهێڵێت.... دایکی پێشتر شتەکانی کۆکردبووەوە تاوەکو بیبەنەوە ماڵەوە،جونگکوک دڵخۆش بوو کە لە کۆتاییدا دەتوانێت بگەڕێتەوە ماڵەوە. لە ژوورەکەی خۆی و جێگای خۆی بەڵام هێشتا شوێنێک چۆڵ بوو لەناو دڵی...

هەروەها جونگکوک هەستی بە کەمێک بێتاقەتی کرد کە دەبێت لەم ٢ هەفتەیەدا بچێتەوە قوتابخانە...بەڵام بۆ ئێستا ئەمە باش بوو بۆ مێشکی تاوەکو هەموو شتێک بە هێواشی وەربگرێت و فشارێکی زۆری لەسەر نەکات... هەموومان دەزانین کە چەندە سترێسمان لەسەرە لە قوتابخانە.

کوڕەکە کۆتا شتەکانی لە ژوورەکەوە کۆدەکردەوە تا دایکی هاتە ژوورەوە.
خ. جیون:"زۆر دڵخۆشم کە دەتوانیت لەگەڵ مندا بچیتە ماڵەوە ئازیزەکەم". خاتوو جیۆن زەردەخەنەیەکی گەورەی بە کوڕەکەیدا، بچووکەکە هەستی بە کەمێک تەنیایی دەکرد لەکاتێکدا جونگکوک لە ژوورەوە بوو

جونگکووک :"منیش دڵخۆشم دایکە" کوڕە بچووکەکە وەڵامی دایەوە لەکاتێکدا گەڕایەوە بۆ کۆکردنەوەی شتەکانی،زۆر دواتر نەبوو پەرستارێکی جوان هاتە ژوورەوە.

ئێمیلی :"بەیانی باش جونگکوک هەموو شتێک چۆن دەڕوات؟" پێش ئەوەی وەڵامی بدەمەوە کەمێک زەردەخەنەم کرد.

جونگکووک :"من باشم ئێمیلی تەنها خۆم ئامادە
دەکەم" پەرستارەکە بەو قسەیە ئاهێکی هەڵکێشا.

ئێمیلی :"بەڵێ من هاتوومەتەلات بۆ ماڵئاوایی کردن لە تۆ دوای یەک کاتژمێر نەشتەرگەرییەکم بۆ دانراوە بۆیە کاتێکی زۆرم نییە بۆ ماڵئاوایی کردن"

جونگکوک هەستی بە کەمێک نائومێدی کرد بەڵام بە تەواوی لە دۆخەکە تێگەیشت ئەمە کاری ئێمیلی بوو. بێگومان نەیتوانی ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک هەڵبوەشێنێتەوە تەنها بۆ ئەوەی ماڵئاوایی لێبکات.

جونگکووک :"تێدەگەم هیوادارم هەموو شتێک بە باشی بڕوات... بێگومان هیچ گومانێکم نییە مەبەستم ئەوەیە تۆ لەوێیت بۆیە هەموو شتێک بە باشی تێدەپەڕێت" پەرستارەکە زەردەخەنەی کرد و ڕوومەتەکانی وەک گێلاس سوور بوون.
ئێمیلی : "سوپاس جونگکوک ئەوە مانای زۆرە بۆ من"

خ. جیون:"هەنگوینەکەم کاتی ئەوە هاتووە بچینە ماڵەوە،من ئۆتۆمبێلەکە ئامادە دەکەم و لە خوارەوە چاوەڕێت ئەکەم "خاتوو جیون وتی و پاشان جانتای پشتەوەی جونگکوکی بە دەستەوە گرت و ژوورەکەی بەجێهێشت تا هەندێک کات بەو دووانە بدات.

جونگکووک :"پێموایە ئەمە ماڵئاواییە، ئێمیلی
من..من....... هیچ تەنها دەمەوێت سوپاست بکەم بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بۆت کردم ئێمیلی تۆ ژیانی منت رزگار کرد" پەرستارەکە شانی جونگکوکی گرت و وتی.

You'll also like

          

ئێمیلی :"واز لە وتنی ئەمانە بێنە تۆ من تووشی ناڕەحەتی دەکەیت وە جگە لەوەش من کاری خۆمم دەکرد جونگکوک بەڵام سوپاس." وتی و زەردەخەنەیەکی پێدا.

ئێستا کاتی ئەوە هاتبوو کە جونگکوک نەخۆشخانە جێبهێڵێت ئەو دووانە جارێکی تر ماڵئاوایییان کرد و ئەویش پرسیاری لە ئێمیلی کرد کە ئایا دەتوانێت سوپاسی یوری و ساکی بکات..کاتێک جونگکوک نەما ئێمیلی هەستی بە شتی ناخۆش و نائومێدی دەکرد لە دڵی... دوای ئەوەی جونگکوک دەرگاکە داخست دوای خۆی ئێمیلی سەیری ژوورەکەی کرد و بەپەرۆش بوو ئایا هەرگیز کوڕە بچووکەکە دەبینێتەوە یاخود نا!

جونگکوک لە خوارەوە بوو لە دەرگاکە هاتە دەرەوە و چەند هەنگاوی یەکەمی خۆی لە نەخۆشخانە دەرهێنا. کوڕەکە پرسیاری ئەوەی لە خۆی دەکرد کە ئایا بەڕاستی ئێمیلی ئێستا لەبیری دەکات.

خاتوو جیون لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا چاوەڕێی کوڕەکەی دەکرد... کاتێک جونگکوک چوە پاڵ دایکی دانیشت و پشتێنی سەلامەتی بەست و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە بچێتەوە مالەوە.

خ. جیون:"جونگکوک"
سوڕامەوە بۆ ئەوەی سەیری دایکم بکەم کە سەیری ڕێگاکەی دەکرد.
جونگکووک :"بەڵێ دایکە ؟" پرسیارم کرد.
خ. جیون:"ئەگەر ئێمیلیت بە دڵە بۆچی داوای ژوانی لێ ناکەیت."

شۆک بووم بەم قسە و هەستم دەکرد خوێنی جەستەم بەسەر هەموو دەموچاومادا بڵاوبووەوە بەهۆی شەرم.
جونگکووک :"دایکە باسی چی دەکەیت!" خ. جیون کەمێک پێکەنی.
خ. جیون:"جۆنگکوک ڕەنگە من پیر ببێتم بەڵام گەمژە نابم کوڕم ! دەبینم کە تۆ ئەوت بە دڵە و هەڵە نییە گەر داوای دەرچوونی لێبکەیت".

جونگکووک :"من ئەوم بە دڵ نییە دایکە ! تەنها پێموایە کەسێکی رووخۆش و میهرەبانە ئەوە هەموو شتێکە" خاتوو جیون چاوەکانی بەو قسەیە وەرگێڕا. خ. جیون:" من باشتر ئەتناسم شیرینەکەم." جونگکوک هیچی تری نەوت تەنها لە جامی سەیارەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد.
.
.
.
.
.
.
دوای هەفتەیەک....

ئێمیلیPOV:

بە هۆکارێک هەیە کە هەستم بە کەمێک دڵتەنگی دەکرد لەوەی پێشتر وابووم... بەڵام هۆکارەکەیم نەدەزانی نەخۆشەکان هێشتا دەهاتنە ژوورەوە وە من بە نەخۆشەکانەوە سەرقاڵ بووم بەڵام دڵم لە شوێنێکی تر بوو... .

یوری:"ئێمیلی تکایە دەرمانەکان ببە بۆ بەڕێز چۆی"

ئێمیلی :"بێگومان یوری چەند خولەکێکی تر دەگەڕێمەوە". یوری سەری بەمانای باشە جوڵاند وە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی هەندێک کار لەسەر کۆمپیوتەر.

لە هۆڵی سەرەکیدا ڕۆیشتم تا سەیری یەکێک لە دەرگاکانم کرد و وەستام.
ئێمیلی :"ئەمە ژووری جونگکووک بوو" هەفتەیەک تێپەڕیوە کە دواجار بینیومە و ئەگەر ڕاستگۆ بم بیری دەکەم،دەرگاکەم کردەوە ژوورەکە هێشتا چۆڵ بوو وەک ئەو ڕۆژەی جونگکوک ڕۆیشتبوو.

ئێمیلی :"گەمژە ئەو کوڕە لە مێشکت دەربکە کارت هەیە دەبێت بیکەیت" ، ژوورەکەم بەجێهێشت و ئاوڕم لێ نەدایەوە و ئەو دەرمانانەم برد کە یوری داوای لێکردم وەریبگرم."

.
.

دوای چەند کاتژمێرێکی تر لە کارکردن دواجار کاتی ئەوە هات کە بگەڕێمەوە ماڵەوە. شتەکانم کۆکردەوە و خواحافیزیم لە یوری کرد و چوومە بەرزکەرەوە...پێش ئەوەی لە دەرگای سەرەکی دەربچم سڵاوم لە هۆسۆک و یۆنگی کرد.

چوومە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل تا خێراییەکەم کەمکردەوە ئایا بەڕاستی ئەوەندە بیری دەکەم کە دەست دەکەم بە خەوبینین بە جونگکوک ؟

هێشتا لە هەمان شوێن بەستوو و وەستابووم و کەسەکە بە هێواشی بەرەو من دەهات.

ئێمیلی :"ئایا من خەون دەبینم یان ئەوە بەڕاستی تۆی جونگکوک؟" جونگکوک پێکەنی بەو قسەیە.

جونگکووک : "سڵاو ئێمیلی چۆنیت؟" دیسانەوە بۆ چەند چرکەیەک سەیری کوڕەکەم کردەوە پێش ئەوەی وەڵامی بدەمەوە.
ئێمیلی : "من باشم تەنها ئێستا لە کارەکەم تەواو بووم..ئایە هەست بە باشتربوون دەکەیت جونگکوک ؟ هیوادارم بەباشی چارەسەرم کردبیتی"

جونگکوک دیسانەوە پێکەنی بەو گاڵتەیەی ئێمیلی.

جونگکووک :"ناه من بە تەواوی باشم ڕۆژانە باشتر دەبم بەهۆی تۆوە"

ئێمیلی :" دڵخۆش بووم کە بیستم کە باشیت"
*بەڵام تێناگەم کە لێرە چی دەکات. بۆچی لەناکاو لە گەراجی نەخۆشخانەکەدا خۆی نیشان دا؟(لەدڵی خۆیدا ئەمانەی ئەوت)

ئێمیلی :"جۆنگکوک تکایە بە هەڵە تێمەگە لە پرسیارەکەم... بەڵام بۆچی لێرەیت؟ "
بۆچی کوڕەکە لکەلکە بوو.
جونگکووک : "من.. من بەس ویستم شتێکت لێ بپرسم." بەو قسەیەی جونگکوک برۆم بەرز کردەوە.
ئێمیلی :"وە دەتەوێت بە تەواوی چیم لێ بپرسیت؟"

جونگکوک سەیری زەوی دەکرد و زۆر دەمارگیر دەردەکەوێت.
جونگکووک :" باشە ویستم بپرسم ئایا ڕەنگە حەز بکەیت بێیت لەگەڵم قاوەیەک بخۆیتەوە"
بەو قسانە دڵخۆشیەکی زۆر هەست پێدەکرێ لە چاوەکانم ڕاستیەکەی منیش ئەوەم دەوێت.

"بێگومان حەزم بەوەیە لەگەڵت بچمە دەرەوە جونگکوک...وەک دوو هاوڕێیەک یان مەبەستت شتێکی ترە؟" وتم کاتێک لە وشەی کۆتایی سەرم نزم کردەوە ئاستی چاوەکانی کە ئەو سەیری زەویەکەی ئەکرد... جونگکوکیش بەم قسەیە سەری بەرز کردەوە و سەیری چاوەکانی کردم.
جونگکووک :"هەرچییەک تۆ بتەوێت ئێمیلی من لەگەڵ هەر یەکێکیان باشم." وتی کاتێک ددانە کەروێشکیەکانی دەرخست، بەڕاستی ئەو زۆر دڵخۆش دەردەکەوێت منیش بەمە دڵخۆشم لەڕاستیدا قۆزیشە......





بەردەوامە...
________________________________________

هاتمەوە لاتان 🥲
هیچ تاقەتی پارتم نەبووە چونکە هیچ ئاکتیڤ نیە ئەڵێی بۆخۆمی ئەنووسم 😂💔

چێژی لێ ببینن درە مۆرەکان 💜

چێژی لێ ببینن درە مۆرەکان 💜

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بایییییی🪐

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now