ئــیــرەیــی♡

121 17 38
                                    

No one's pov

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

No one's pov

جۆنکووک زمانی بە لێوی خۆی دا دەهێنا و چاویان لەنێو چاوەکانی یەک دا بوو ، لیسا دەستی کرد بە پێکەنین ، جۆنکووک بە هەمان شێوە ، کەمێک لە یەک دوورکەوتنەوە

جۆنکووک / پێت وابوو ماچت دەکەم ؟

لیسا / کەمێک ....

جۆنکووک / نــەخــێــر ، من کەس ماچ ناکەم ، تەنیا ئەو کەسەیە کە خۆشم دەوێت ، نامەوێت یەکەم ماچم بڕوات

لیسا / بەڕێز جۆنکووک ئێمەش نامانەوێت یەکەم ماچمان بڕوات ، وە منیش کەس ماچ ناکەم ، هەر نازانم لە کاتی ماچ کردندا چی دەکرێت ، تەنیا لە فیلم و درامادا بینیومە

جۆنکووک / دەتەوێت بزانیت ، واتا باسی بکەم ؟

لیسا / ئــھـم

جۆنکووک / سەیر بکە ، بۆ نموونە ماچی کەسێک دەکەیت ، تۆ ماچی لێوی سەرەوەی دەکەیت ، ئەو ماچی لێوی خوارەوەت دەکات ، بەو شێوەیە هەردوو کەسەکە ماچی یەک دەکەن ، هەندێک جار زمانیش بەکاردێنن ، منیش لە فیلم و درامادا بینیومە ، گەر نا تاقیم نەکردووەتەوە

لیسا / باشە ، گەر تاقیت کردەوە پێم بڵێ

جۆنکووک / بێگوومان

لیسا / ئەمڕۆ نزیک بوونەوەی زۆر ڕوویدا ، دڵم بە ناڕێکی لێی دەدا بەهۆی تۆوە !

جۆنکووک / لیسا ، خەڵک لە پێش ئەو کەسەدا وای لێدێت کە بە نھێنی خۆشی دەوێت ، تۆ بە نھێنی منت خۆشدەوێت ؟

لیسا / نەخێر ، بە نھێنی خۆشم ناوێیت بە ئاشکرایە

لیسا وای ووت و پێکەنی

جۆنکووک / گەر نھێنی بوو ، تکایە بیڵێ با منیش هەستەکانم نەشارمەوە لێت

جۆنکووک قسەکانی بە دراماتیکی ووت

لیسا / گەمژە مەبە ، من کەسم خۆشناوێت ، باوەڕم پێی نییە زۆر

جۆنکووک / ئەها لە چیرۆک و فیلمەکاندا کەسە دڵ ڕەقەکان ئاشق دەبن ، کە باوەڕیان بە خۆشەویستی نییە ، من و تۆ وامان لێدێت لە کۆتایی دا لەگەڵ بێگانەیەک دا

لیسا پەنجەی بە لێوی جۆنکووک دا دەخشاند

جۆنکووک / لیسا دەزانیت ، ئەڵقەی لێوم هەیە ؟

You'll also like

          

لیسا / بەڕاستی ؟

جۆنکووک / بەڵێ ، بەڵام زۆر کەم بەکاری دەهێنم

لیسا / دەمەوێت بیبینم ، زۆر جوان دەبێت

جۆنکووک / ئــم

لیسا / بیربکەوە کەسێک ماچت بکات لە کاتێک دا بە لێوتەوەیە ، قوتی دەدات دواتر دەخنکێت

هەردووکیان پێکەنین

جۆنکووک / بابەتەکەت بردەوە کوێ ، بەڕاستی دەتەوێت ئەو کەسە بخنکێت ؟ خراپەکار

لیسا / بە جۆرێک بەڵێ ، نامەوێت کەس لێت نزیک ببێتەوە ، دەیکووژم

لیسا لە کاتی کردنی قسەکەدا چاوەکانی بچوک کردەوە

جۆنکووک / ئیرەیی دەبەیت ؟

لیسا / وات لێکردووم هەست بکەم تۆ هی منیت !

جۆنکووک / من وام کردووە ؟ .......بەڵام چۆن ؟

لیسا / نازانم ، بەڵام نامەوێت ببیت بە هی کەسێکی تر ، لەوانەیە خۆ پەرستانە بێت ، بەڵام نامەوێت کەسێکی تر تۆی هەبێت و لەگەڵ کەسێکی تر دا هەمان ڕەفتار بکەیت کە لەگەڵ من دا دەیکەیت

جۆنکووک / منیش نامەوێت تۆ بەش بکەم ، وەک ئەو منداڵەی کە یارییەکانی خۆی خۆشدەوێت و نایدات بە کەس

لیسا لە جۆنکووک نزیک بووەوە و لێوی لەسەر ڕوومەتی دانا و ماچێکی نەرمی لەسەر جێھێشت

جۆنکووک / دڵم بە ناڕێکی لێ دەدات، کەمێک پێش ئێستا ویستت ماچت بکەم .....ئێستا تۆ ماچم دەکەیت ....ئــاهــ

جۆنکووک بە دراماتیکی وای ووت

لیسا / زۆر بڵێیت قەپت لێ دەگرم هــا !

جۆنکووک / با لە نێوان خۆمان بمێنێتەوە ، بیری قەپەکانتم دەکرد

لیسا / منیش

لیسا دوای قسەکەی لێوی لەسەر ملی جۆنکووک دانا و قەپی لێی دەگرت

جۆنکووک / هەستێکی سەیرە

لیسا / ئــھـم ، خۆشە ؟

جۆنکووک پێکەنی

جۆنکووک / بە جۆرێک بەڵێ

لیسا توند تر قەپی لێی دەگرت و ملی جۆنکووک لەنێو ددانەکانی دا بوو

لیسا / پێستت تامی خۆشە

جۆنکووک / لیسا ، خوێنمژ نیت ؟

لیسا / لەوانەیە

جۆنکووک / مەمترسێنە

لیسا / با ، تۆ گەمژەی چەندێکە هەستت پێی نەکردووە ، بەڵام من خوێن مژم ، مرۆڤت بینیوە قەپ لە ملی مرۆڤێکی دیکە بگرێت ؟

Toxic love √Where stories live. Discover now