ᶜᴴᴬᴾᵀᴱᴿ ¹³ ❆

572 104 165
                                    

~ ஐ ~









ڤۆددد♥️









کۆمێنت 💓




~ ஐ ~

ba dast pe bkain

دوای چەند خولەکێک سەیرکردنی یەکتر
کۆکە ساختەکانی جین ئەوانی وەستاند لە سەیرکردنی یەکتر

ن/ت: ئۆهـ بەرێز جین فەرموو قاوەکەت

جین: سوپاس ن/ت

ن/ت قاوەکە لەسەر مێزەکا داناو گەرایەوە چێشخانە

تای: ئەمە کێیە؟؟
[وا خۆی نیشاندا کە یەکەم جارە ن/ت ئەبینی باسی ئەو رۆژە نەکرد کە ن/ت ی تێدا بینی]

جین: خزمەتکارە نوێیەکە..
[خەریکی خواردنەوە قاوەکە بوو]

تای: هاااا باشە من ئەرۆمە سەرەوە ..

جین: کەی شتەکان دێن؟؟
[تای وەستاند لە رۆشتن ]

تای: نازانم بەیانی یاخود دوو بەیانی
رۆشتە سەرەوە بێ گوێ گرتن بۆ هیچ قسەیەکی تری جین ..

~~

POV taehyong

ئەم کچە چۆن جین ئەناسێ ؟؟چۆن زانی کە براکەم داوا خزمەتکاری کردووە بۆ ماڵەکەی من ؟؟ یاخود ئەو بە دوای من کەوتوە هااا؟؟ لەوانەیە بە دووام کەوتبێ هەر خۆی من پیاوێکی قۆزم هەموو کەسێک بە دووام ئەکەوێ

بەهەر حاڵ واز لەو قسانە بێنە تای

لەم بیر کردنەوانە هاتمە دەرەوە چووم بۆ گەرماو دواتر هاتمە دەرەوە دەستم کرد بە قژ وشک کردنەوە دوای تەواو بوون کەمێ پاڵ کەوتم و پشووم دا نازانم خەوم ئەهات یاخود چیی هەر کە چوومە سەر سیسەمەکەم خەوم لێ کەوت کاتێک بەخەبەر هاتم کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارە بوو بۆنێکی زۆر خۆش لە نێو ماڵەکە ئەهات چوومە خوارەوە بۆنەکە لە چێشخانەوە ئەهات بەرەو چێشخانەکە رۆشتم بەڵام چیم بینی جۆرەها خواردن لەسەر مێزەکە داندرا بوو لە نێو خۆمدا سەرسامم ببوم بە خواردنەکان ئەو خزمەتکارە دەنگی گۆرانی بەرز کردووە خەریکی دروست کردنی شتێکە نازانم چییە ئاگاداری من نیە کە هاتووم بۆ چێشخانەکە دەستم دا چەتاڵێک و یەک یەک خواردنەکانم تام ئەکرد بە راستی تامیان زۆر تایبەت بوو لە خواردنی دایکم ئەچوون وەک بڵی بە خۆشەویستیەوە ئامادە کراون لە ناکاوێک قیژەیەک بەرز بوویەوە لە خزمەتکارەکە هەر کە رووی سووراند هەر کە دەنگەکە بەرز بوویەوە من لە شوێنی خۆم راچەڵەکیم ههه مافیایەک بە دەنگی ئافرەتێک راچەڵەکی

~~

POV auther

هەر کە ن/ت رووی سوراند و تای بینی قیژە بەرز بوویەوە دەنگی دایەوە لە نێو ماڵەکە جین لە هۆڵەکە لە سەر قەنەفەکان پاڵ کەوتبوو لە ترسی قیژەکە کەوتە خوارەوە لەسەر قەنەفەکان هەڵسایەوە بە خێرای بەرەو چێشخانەکە بەرێ کەوت

جین: ن/ت تۆ باشی؟؟ چی روویدا..

ن/ت دەستی لەسەر سینگی داناوە سینگی بەرز و نزم ئەبێتەوە دیارە زۆر ترساوە

ن/ت: ئاااای خودایە بۆچی وەک تارماییەک لە دوواوەم وەستاوی دەنگت
لێوە نایە خۆ خەریک بوو رووحم دەر بچێ

تای: بۆچی قسە بکەم؟؟ من لە نێو ماڵی خۆم هاتوو چۆ ئەکەم

ن/ت: باشە پیاوی لوت بەرز وەرن دانیشن نان ئامادەیە ..

جین سەیرێکی مێزەکە کرد و چاوەکانی فراوان بوون

جین: تۆ هەموویت ئامادە کردووە ن/ت؟؟
[دانیشت لەسەر مێزەکە و وتی]

ن/ت: بەڵی بێگوومان پێت وایە کێ ئامادەی کردووە برا لەخۆ باییەکەت؟؟
[برۆکانی بەرز کردەوە پرسیاری کرد]

تای: ئاگاداری قسەکانت بە
[لە قسەکانیەوە هەرەشە دیار بوو ]

جین: برا لە خۆۆبایەکەم نازانێ هێلکەیەکیش ئامادە بکات ..

تای: ئەو رۆژە کە جیمین لێرە بوو پێت وایە کێ خواردنی ئامادە کردبوو ؟؟ هەر خۆم ئامادەم کردبوو گەمژە
[شەقێکی لە سەری جین دا]

جین:ئااای ئازاری هەبوو پێت وایە بوەستە با بیر بکەمەوە  ئمممم دڵنیام سەیری یوتوبت کردووە
[بە دەمی پڕەوە وتی ]

تای سەیری دەور و بەری خۆی ئەکرد هیچ قسەیەکی نەئەکرد  چونکە قسەکەی جین راستبوو سەیری یوتوبی کردبوو بۆ ئەوە خواردنەکان ئامادە بکات

ن/ت کەوتە پێکەنین ... هههههه بە راست ؟؟ ئااای لە تۆ مناڵێکی ساوا ئەزانێ بەم شێوەیە خواردن ئامادە بکات
[پێئەکەنی و شەقی لە شانی تای ئەدا.. ]

تای بە ساردیەوە سەیرێ ن/ت کرد و هەرەشە لە چاوەکانی دەباری ن/ت وەستا لە پێکەنین و دەستی هێنا خوارەوە ...

جین: بۆچی دانانیشن؟؟ ئەگەر کەمێکی تر بە پێوە بن من هەموو تەواو ئەکەم ..

تای دانیشت و دەستی کرد بە خواردن جین داوای لە ن/ت کرد ئەویش دابنیشی لەگەڵیان بەڵام تای داواکەی رەت کردەوە وتی کە ئەو تەنها خزمەتکارێکە بۆیە فەرمانی پێ کرد کە ئەرزی هەموو ماڵەکە پاک بکاتەوە ..

ئیتر ن/ت رۆشت تای و جین بە تەنها مانەوە ..

~ ஐ ~

سڵاو هاورێیان ئەمەش پارتی نوێ جا هیوادارم بە دڵتان بوبێ ڤۆۆد لە بیر مەکەن کۆمێنت بنوسسن

سوپاستان ئەکەم

خواتان لەگەڵ تا پارتی داهاتوو

شـڪاندن | ᴷ • ᵀᴴ « 🔚 » Where stories live. Discover now