٠بــەشــیـ یـــەکــەم٠

4.1K 289 119
                                    


«دەست پێدەکات»

ئـــــانـــی^

لەسەر مێزەکەم دانیشتبووم، پشتەوەی کتێبەکەم کردەوە کە تێیدا نووسرابوو 'فـیزیا و ژیـان'
هایش تێناگەم یانی باشتر نەبوو کە بنووسن 'فـیزیا و مـردن'؟
وا کاتژمێر دوازدەی شەو لایداوە و من تازە تەواو بووم لە سەعیکردن بۆ تاقیکردنەوەی بەیانی و بۆ هەشت کاتژمێر دەچێت!
کەوایە ئەمە مردن نەبێت چییە؟

دەستم بە قژم هێنا و کەمێک خۆم لار کردەوە تا لە ئاوێنەکە خۆم ببینم ..ڕەنگی مردووم لێ نیشتووە ..
ئەمساڵیش تەواوکەم تەنها ساڵێکم دەمێنێت بۆ قوتابخانە!
هایش ناتوانم خەون ببینم کە زانکۆ چۆن بێت ..بۆ قوتابییەکی ئامادەیی وەک من کاتێک لە قوتابخانە ڕزگاری دەبێت زانکۆ بەهەشتێکە بۆی ..
هەرچەند هەندێک قسەی پڕو پوچ و بێمانام گوێ لێدەبێت کە دەڵێن زانکۆ زۆر خراپترە لە قوتابخانە بەڵام وانییە!
بەڕای من هەموو شتێک لە قوتابخانە خۆشترە ..بەس نییە کاتێک لە زانکۆیت داهاتووت دیاریکراوە ..

لەبیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک گوێم لە تەقەی پەنجەرەکەم بوو کەلەلای جێگا تاکە کەسییەکەمە ..
پێش ئەوەی پەنجەرەکە بکەمەوە چوومە لای دەرگای ژوورەکەم تا بزانم کەس لەو ناوە نییە
کەسی لێنەبوو ..دەرگاکەم داخستەوە و چوومە سەر جێگاکەم

هایش چەندجار پێیم گووت بەم کاتانە مەیە لای پەنجەرەکەمەوە!

پەنجەرەکەم کردەوە ..ڕاستەخۆ بزەم کرد
"چی دەکەیت لێرە کوڕی سەرکێش، هم؟"برۆیەکم بەرز کرد

پێکەنی"کچی جوان سوپاست دەکەم باشم ئەی تۆ؟"

پێکەنیم و چاوم سوڕاند"مینگیوو! چەند جارم پێت گووت مەیە بەر پەنجەرەکەم بەتایبەتیش لەم کاتانە چی گەر دایکم یان باوکم ئێمەیان بینی؟ هەر خۆی لە بیانوون"بە دەنگێکی نزیک لە چپە وتم

"ئێ چیبکەم ..بەخوا زۆر بیرم ئەکردی"وتی کاتێک پشتە سەری خووراند

هایش بۆچی تەنانەت بەم قژە شێواوەشییەوە زۆر شیک و قۆز دەردەکەوێت ..؟

سەرم نا بە دیوارەکەی تەنیشتم و بزەم دەکرد"دەزانیت گەر قوتابخانە تەواو بکەم و بێیە داوام چیتر بیرم ناکەیت؟ هەمووکات لای یەک دەبین!"

ئەویش سەری نا بە پەنجەرەکەوە"ئمم، دەی تۆ زووکە و تەواویکە"بزە جوانەکەی لەسەر لێو بوو ..

هووفێکم کرد"باشە من هەوڵ دەدەم بەڵام کات ناڕوات ئێ ئیتر چیبکەم خۆ ناتوانم کات بپەڕێنم ..بۆچی هەمیشە کات بەخێرایی تێدەپەڕێت بەڵام بۆ ئەم جۆرە شتانە زۆر بەخاوی دەڕوات"

          

پێکەنی و نزیک بۆوە ..دەستی خستە سەر ڕوومەتم کە هاوکات بوو لەگەڵ گەرم داهاتنی ڕوومەتەکانم کە وای لێکردم هەست بە کەشە ساردەکەی دەرەوە نەکەم
"خۆشەویستە بێ سەبرەکەم .."پێکەنی"باوەڕ بکە منیش وەک تۆم"

"خۆشەویست؟"برۆیەکم بەرز کرد"ئێستا ئێمە لەکەیەوە خۆشەویست بووین؟"

چاوی سوڕاند"هایش ئانی ئیتر ئێمە یەکمان خۆشدەوێت و هەردووکیشمان ئەوە دەزانین ئیتر ئەمە چ واتایەک دەگەیەنێت؟"

"باشە بەڵام، نازانم حەزم لێنییە بڵێم کە خۆشەویستم هەیە لەم تەمەنە ..هێشتا تەنها حەڤدە ساڵم ئەوە دەزانی .."

"ئێ گێژە گیان خەڵک لە تەمەنی تۆ خۆشەویستی دەکات"دەستی لابرد لەسەر ڕوومەتم و سەیری لایەکی تری کرد و سەیری کردمەوە

هیچم نەوت و هەردووکمان بۆ چەند چرکەیەک بێدەنگ بووین

"بێم؟"مینگیوو بێدەنگییەکەی شکاند لەنێوانمان

"بۆ کوێ؟"برۆکانم گرژ کرد بە تێنەگەشتنەوە

ئەویش برۆکانی بەرز کردەوە و ئاماژەی کرد بۆ ژوورەکەم

"هاا؟!! بۆچی دەتەوێت بێیتە ژوورەکەم بەو کاتە! یاا مینگیوو تکایە بڕۆ من دەترسم ئاشکرا بم و تۆش دەڵێیت کە بێیتە ژوورەکەم!"

"ئانیی"بەبێزاری گووتی"بووەستە لەوەی هێندە ترسنۆک بیت خۆ خێزانەکەت من دەناسن!"

"ئێ دەتناسن بەس خۆ پێت ڕازی نین!"

"هەرچۆنێک بێت ..من ڕازییان دەکەم ..با بیریشم نەچێت ماچێکم بدەرێ و دەڕۆم"

کەمێک سەیرم کرد، نا بەڕاستی من شەرم دەکەم!
هایش تەنانەت بە قسەکردنێکی ئاسایش من شەرمی لێدەکەم ئێستا بگات بەوەی ماچم بکات ..؟

"نا، نابێت دەی بڕۆ"

"تڕحێو! من دڵم خۆشە لای خەڵکی دەڵێم کە خۆشەویستێکی جوانم هەیە کەچی تا ئێستا یەکەم ماچمان نەکردووە .."پێکەنی بەبێزاری

دەستم لە ڕووخسارم دا کە گەرم گەرم ببوو"باشە گەر ئێمە ئەوە نەکەین تۆ لە من سارد دەبییەوە ..؟"

سەیری کردم وەک ئەوەی سەرسام بووبێت بەوەی کە هەر ئێستا گووتم
"حەدم نەبێت! ئەوە بەجدیتە؟ گەر تا سەد ساڵی تریش نەهێڵیت پەنجەشت لێبدەم ئەوە هەرگیز پەشیمان نابمەوە گووڵەکەم"

پەنجەم خستە ژێر ددانەکانم لە دڵخۆشی ..

نزیک بۆوە و ماچێکی ڕوومەتە گەرمەکانی کردم"شەرمنە نازەنینەکەم شەوت شاد ..ئەمشەویش بە خەیاڵی کردنی یەکەم ماچمان دەخەوم"بە چپەوە لەسەر ڕوومەتم گووتی و دوورکەوتەوە"بایی"دەستی ڕاوەشاند

دەستم بۆی ڕاوەشاند ..خۆی هەڵدا بەسەر دیوارەکەوە و ڕۆشت ..

پەنجەرەکەم داخست و پاڵکەوتم لەسەر جێگەکەم و پشتییەکەم خستە باوەشم، خۆم دەسووڕاندەوە لە دڵخۆشی

هەر بەڕاست ماندوویەتی خوێندنی نەهێشتم!
دەستم بە ڕوومەتمەوە گرت بە دڵخۆشی ..
ئەو ماچی ڕوومەتمی کرد ..هیهی بەخوا کردی ..کڕەشە کۆنەکەم ماچی ڕوومەتمی کرد! باشە یەکەمجاری نییە بەڵام ئەمە زۆر ڕوونادات
و بەڵێ، مینگیوو کڕەشی من بوو ..ئەو برای بەڕێوبەری قوتابخانەکەمانە و من زوزو دەمبینی ..زۆر سەرسامی بووم و وا بۆ شەش مانگ دەچێت کە دەیناسم ..
بەڵام لە هەمووی سەرسامکەرتر ئەوەبوو کە ئەویش منی بەدڵ بوو ..زۆر شۆک بووم کاتێک ئەوەی پێم وت چونکە ئەو زۆر ساردبوو لەسەرەتادا و بە ساردی سەیری دەکردم هەمیشە
هێشتا لە کاریگەری ئەو کاتانە ماوم کە دەیبینم دڵم لەسەر هەزار لێدەدا ..

گڵۆپەکەم کوژاندەوە کاتژمێری مۆبایلەکەم تەوقید کرد و بەتانییەکەم بە خۆمدادا
چاوەکانم داخست تا بخەوم.

---------------------

سڵاوتان لێبێت خوێنەرە ئازیزەکانی من

فــــریـــشــتــە ئـــاســـا کــتێبە نوێیەکەمە و یەکەم کاری تاکە کەسی منە

ئەم کتێبە خۆم ئەینوسم و هیچ هاوبەشییەکی تێدا نییە و هەموو مافێکی بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە هەر بیرۆکەیەکیشتان تێیدا بینی کە لە کتێبێکی تری واتپاد هەبوو ئەوە من ئاگاداری نیم

هیوادارم خۆشەویستییەکی زۆری پێببەخشن، ببورن لە هەر کەم و کورتییەک هەر وەک وتم یەکەم کاری تاکە کەسییمە.

خۆشمەوێن.

---
"دیلــی چــاوەکـانــت بــووم"

---"دیلــی چــاوەکـانــت بــووم"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Instagram&TikTok:ja.frv7

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now