ترساو.7.

76 11 21
                                    

""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""
""""""""""""""""
















کووک:نازەنینم من هەرجارێک کە ئەتبینم بێ وشە ئەبم چاوەکانم وەک بیابان تینو ئەبن بەڵام بۆ باران نا بۆ دیدەنەت
ئاخر من وشەکان لەکوێ بێنمەوە وەسفی نازداریو شۆخیەکەتی پێ بکەم دڵم ئەوەندە لاوازە بەرگە ناگرێت چیتر  لە دورم بیت هەفتەی ڕۆژێک دیدەنم بێت ئاخر خۆ من زیندانی زیندانەکان نیم من ئاشق و دێوانەو سەرگەردانم

کەوتە سەر چۆک لەبەردەم خاتونەکەی

من ئەمەوێت بەیانیان لەناو ئامێزما بیت یەکەم شت کە چاوەکانم کردوە تۆ ببینم نەک وێنەی سەر مۆبایلەکەم دەنگت بۆم ببێت بە ئاوازی جریوەی چۆلەکەکان کاتێک ئەڵێیت بەیانی باش منیش بڵێم بەیانیم بە تۆوە هەر باش ئەبێت،  ژیانت لەگەڵ من تێکەڵ ئەکەیت ئەبیت بە هاوژینم و هاو سەفەرو هاو خەم و هاو دەرد و دڵخۆشیەکانم  ژیانم لەگەڵدا تەواو ئەکەیت ئەبیت بە خانمی ماڵەکەم نامەوێت چیتر تەنها لە دڵتا بم ئەمەوێت ئەڵقەی ژیانیشم لە پەنجەتا بێ هاوسەرگیریم لەگەڵ ئەکەیت ڕێگای نیوە ڕێگاکەمانم لەگەڵ تەواو ئەکەیت

ئەگەر پیاو ئاشقی ڕوحی ئافرەتێک بوو  هەموو شتێکی خۆی پێ ئەبەخشێ  ڕێز،متمانە،گرنگی پێدان،میهرەبانی، هەموو شتێکی موڵکی مەعشوقی ئەبێت ڕیگا نادات ببێت بە کەسێکی بێگانە بۆی لە هەموو ڕێگاکانی دەرچوندا سنوری خۆی داناوە ڕگای لێ ئەگرێ پێی ئەڵێت ئەمە ڕاستە ئەمە هەڵەیە وابکە وا مەکە شتەکان بەدڵی خۆی ناکات بەڵکو بەدڵی مەعشوقەکەی ئەکات گەر ڕۆژێک هاتو دەستیان بۆت ڕاگرت ڕاستەوخۆ دەس مەخەرە دەستیەوە لەوەیە ئەو پیاوە نەبێت کە پڕ بە دڵی تۆیە هەمیشە ئاشقەکان پڕ بەدڵی مەعشوقەکانیانن یان خۆیان پڕ بە دڵی ئەوان ئەکەن

دان: ئەمەوێت لەناو دڵتا  ئەشقکەم هەڵبگری لە ژیانیشتا ناوم ، من ئامادەم ببم بە خاتونی ماڵەکەت بەڵام ئەو خاتونەی خۆت دروستت کردوە ناتوانم کەمتر بم بەڵام بەڵێن بێ زیاتر بم
من ڕازیم بەوەی ناوم بچێتە پاڵ ناوەکەت هەڵگری ناوی خێزانیت بمم بە جلی سپی بوکێنی یەکەم هانگاو بنێم بۆ ماڵەکەت بە کفنی سپیش دەر بچم بەڵێ ڕازیم بەوەی هەموو ناخۆشی و ئازرەکانت لێ وەر بگرم بە کۆڵی خۆمیان دا بەم دڵخۆشیەکانیشت بخمە بەردەم با بەیەکەوە پیربین بە دەستە لەرزۆکەکانمان دەستی یەک بگرین بەناو ئەو باخە پیاسە بکەین کە دروستی ئەکەین

هەڵسایەوە سەرەتا لێوەکانی چەسپاند لەسەر نێوچەوانی مۆری لەسەر جێهێشت پاشان  دەسی گرت و سەرە پەنجەکانی ماچ کردو ئەڵقە لە گوڵ نەخشاوەکەی تێکەڵ بە پەنجەی کرد

بەیانیەکی شیرینە خەندە لەسەر لێوە تەنکە سمیوەکەیەتی وەک ئەوەی هەموو دنیا هی ئەو بێت  هەموان بەم دڵخۆشیەی سەرسام بوون ئەوان بە عەجولیو ئینێرجیە زۆرەکەی ڕاهاتون بەڵام ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژەکان جیاواز ترە تەنانەت هەموان هەوڵیان یا کە تورەی بکەن بەڵام نەیان توانی لە هۆکارەکەشی تێناگەنن

You'll also like

          

تا لە سەر مێزی باخچەی کۆمپانیاکە دانیشتوە لەپر دەستێک خرایە سەر شانەکانی

نام: برا ناتەوێ باسی بکەیت

کووک: ئهم دابنیشە.... لەگەڵ دان بڕیارمان دا هاوسەرگیری بکەین وە بە شاراوەی ئەی هێڵینەوە تا ئەو کارانەی کە بە گروپ بۆ ئەلبومە تازەکەمانوو ئەلبومە تاکەکەسیەکەم تەواو ئەبن خۆشت ئەزانی تەنها یەک ساڵی ئەوێتت

نام: کووک چۆن ئەو بڕیارە خێرایە ئەدەیت ئەوە تەنها خۆشەویستی نییە نا ئەوە بڕیاری ژیان کردنە لەگەڵ ئەو ئەوە شتێکی ئەوەنە ئاسان نییە کە بیشاریتەوە پێویستە ئاشکرای بکەیت تۆ نابێت ئەو بارە قورسە بخەیتە سەر شانەی دان تۆ ئازاری ئەدەیت ئەگەر وا بێت کە من بیری لێ ئەکەمەوە

کووک: ئێمە هەموو شتێکمان باسکردوە خۆت ئەزانی کە چەن باش لێک تێ ئەگەین وە ئەوەش کاتێکی زۆر نابا تەنها دوای ئەوەی کە کارەکان جێگیر بوون دووەم ئەلبومی تاکە کەسیم وە ئەلبومە کەمان تەواو کرد ئەو کاتە ئاشکرای ئەکەین ئەویش کە ساڵی داهاتوە خۆت ئەزانن تەنها یەک ساڵ

نام :من ناتوانم بڕیار بدەم لەسەر ژیانتان تەنها ڕێگاکانت پیشان ئەیەم بڕیارەکانیش بۆخۆت جێ ئەهێڵم ، بەڵام بەڕای من گونجاو نیە چون ئەو ئەبێتە هاوسەرت ئێوە لە سەرەتای ژیان کردنتان ئەبن پێویستان بە یەکتر ئەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر لە هەموو کاتێک زیاتر دەتانەوێ بەیەکەوە بن چێژ لە ساتەکانتان وەر بگرن

کووک: ئەزانم کاکە ئێمە تەنها دەسگیرانیەک ئەکەین تا من کاتێکی گونجاوم دەبێت هەم ئەویش کاتی گونجاوی ئەبێت خۆت ئەزانی کە لە ئێستادا خەریکی بەرهەم هێنانێکی فیلمێکی نوێیە

نام: خۆتان باشتر ئەزانن ، ئەی پێندیمت ئاگادار کردۆتەوە لەو بارەیەوە خۆت ئەزانی چەند بەسەختی ڕازی بوو بە پەیوەندئەکەتان لەو بڕوایەدای قبوڵی بکات

کووک: بێگومان خۆت ئەزانی کاتێک دان خۆی قسەی لەگەڵ کرد کاتی پەیوەندیەکەمان ئەو بە ئاسانی توانی ڕازی بکات ئەم جارە بەیەکەوە قسەی لەگەڵ ئەکەین و ڕازی ئەکەین لە ئێستادا تەنها تۆ لەم بابەتە ئاگاداری ئێوارە کە گەڕامەوە هەموان ئاگادار دەکەمەوە، ئێستا پێویستە بگەڕێمەوە ژوری ڕیکۆردد کارەکان زوو تەواو بکەم .....

دەنگی زەنگی مۆبایلەکە لە قسەکانی وەستانی لەلایەن ئازیزەکەیەوە بوو شیرینتر لە ڕوحیی

تەلەفۆن📲

خاتونەکەم

کووک: بەڵێ ئەزیزم

؟؟؟؟: سڵاو بەڕێز خاتوو دان توشی ڕوداوی هاتووچۆ بووە کۆتا پەیوەندی کە ئەنجامی داوە لەگەڵ تۆ بوو  کە بە (بەڕێزەکەم)تۆمار کرابوو باری تەندروست ناجێگیرەر ئەگەر تۆ کەسی نزیکی ئەویت تکایە سەردانی نەخۆشخانە بکە یاخود نزیکەکانی ئاگادار بکەرەوە

بە.نهـێنی^jkWhere stories live. Discover now