لە شوێنی خۆم وەستابوومڕەنگی سپی و پێستی ئەسمەری ئەو
منیان شێت دەکردهەرگیز بەو شێوەیە هەستم نەکردبوو ... تەنانەت کە دایکم خۆی دەگۆڕی و خۆی جوان دەکرد
دڵم هێندەی ئێستا بەو خێراییە لێی نەدابووبۆ ساتێک تەواوی کێشە و ڕووداوەکانم لەیاد کرد
وەک ئەوەی دوو کەسی ئاسایی بین
لە پاڕکێکدا بم و ئەو ببینم و بکەومە داوی خۆشەویستی لەگەڵیڤـیـۆلا
داچڵەکیم و ئەویش ئاوڕی دایەوە
سەیری لی چان'م کردلی چان ' داپیرە وتی کە بتبەمە سەرکار
سەیری مینگیو'م کردەوە ' پاشان چاوەکانم لەسەر ئەو لابرد
ڤیۆلا ' سوپاس ' با بڕۆین
تا نیوەی ڕێگاکە بێدەنگ بووم ... تاکە شت کە بیرم لێ دەکردەوە ئەوبوو بەوشێوازە دەرکەوتنە ' نێو سکم گرژ دەبوو کە بیرم لێ دەکردەوە ئەوەش دڵخۆشی دەکردم
لی چان' ڤیـۆلا
سەیرم کرد ' بەڵێ
لی چان ' سوپاس بۆ ئەمڕۆ ڤیۆلا دەمتوانی هەستی پێ بکەم کە دڵخۆشە
ڤیۆلا ' سوپاسم مەکە تاکە گۆڕانکاری ئەوەبوو کە ئەمساڵ بە ئاشکرا هەستەکانتان دەربڕی
لی چان ' هەمیشە خۆمان دەپاراست لەوەی باسی بکەین ' وامدەزانی بەو شێوەیە باشە و یارمەتی گیوو دەدەین
ڤیۆلا ' گیوو ؟
لی چان ' ئاهـ نازناوێکە بۆ مینگیو
ڤیۆلا پێکەنی پاشان شەرمی کرد نەیدەزانی چی لەودا ڕوودەدات
ڕۆشتە سەرکار هەر لە ڕێگەوە سەرۆک بەشەکە هاواری کرد
' بۆچی هێندە درەنگ هاتیت
ڤیۆلا ' درەنگ ؟ من لە کاتی خۆیدا هاتووم
وا دەزانیت دەوام لەو کاتە دەستپێدەکات کە لەسەر پەڕەکە نووسراوە ؟
ڤیۆلا ' بەڵێ
هەڵە (هاواری کرد ) لەو کاتە دەست پێدەکات کە من دەیڵێم
تۆ دەبێت کاتژمێر شەشی بەیانی لێرە بیت
بۆچی ؟
دەنگی لە دواوە هات و هەمووان سەیریان کرد
ڤیۆلا چاوەکانی لەسەر ئەولادا
چونکە دەیویست خۆی لە ناو ئەودا بشارێتەوە
تۆ کێی ؟
ئۆهـ ببورە گەورەم من کارمەندە نوێیەکەم
سان جۆنهۆ
ئاهـ تۆ هاتیت ' کەمێک سەرسام بووم سەرۆک داوای دامەزراندنی تۆی کردوە دەیناسی ؟مینگیو ' ئاهـ ئەوە
ڤیۆلا ' بیستم خزمەتکارە
سەیری کرد و سەری بادا
ئۆو ' بەزەیی پێدا هاتوەتەوە ' باشە لەبیری مەکە تۆ خزمەتکاری
مینگیو بە چاوە شۆکەکانی سەیری کرد ڤیۆلاش قاقایەکی لە دەم دەرچوو
ڤیۆلا ' ببورن ببورن ' تەنها خودا زۆر بەخشندەیە
من ' هوان'م بەڕێوبەری ئێرە
تۆقە لەگەڵ شتە نزمەکان ناکەمدووبارە بە جدیەوە سەیری کرد
ڤیۆلا هەستی دەکرد توڕە دەبێت '
بەڵام داخ لە دڵ بوو هیچی نەوتهوان ' بڕۆ قاوەیەکم بۆ بهێنە ' یەکەم ڕۆژی کارتە لەسەر حسابی خۆت بیهێنە
ڤیۆلا ' هممم ... گەورەم بۆ منیش با بهێنێت تکایە
(خۆی کیووت کرد )هوان ' بێگومان بێگومان چیت دەوێ پێی بڵێ وە فێری کارەکانی بکە
ڤیۆلا لە جێگاکەی دانیشت قاچی کردە سەر قاچ
قاوەیەکی کەم شەکر تکایە
وتی و کارتە بانکیەکەی فڕێدا بۆ سەر مێزەکە
مینگیو لە خەیاڵی خۆیدا هەزارەها جار قژی ڕاکێشابوو زلەی لێدابوو بێزاری کردبوس ' بەڵام لە ڕاستیدا تەنها بە بێزاری وتی ' بەڵێ
ڤیۆلا ڕزگاری ببوو بەهۆی هاتنی کوڕەکە بۆ کارە تازەکەی ' ڕەنگە ئەمڕۆ دوازدە جار ڕۆشتبێتە دەرەوە بۆ کڕینی ئەو شتانەی داوایان دەکرد
مینگیو ' ڤیۆلا واز بهێنە ماندووم
ڤیۆلا بە داماوی سەیری کرد ' ماندوویت ؟
بەڵام ساتێکی نەبرد هاواری کرد
گەورەمـــ کاخەزەکانمان تەواوبووە