ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ
بە هێواشی لێوەی نزیک کەوتەوە و تۆزێک وەستا و دوبارە بە حەپەساویەوە سەیری کردنەوە ئاخر خاتوو جیۆن بە ئارامیێک دەستی بەسەر میشادا دەهێنا کەوا پێشتر هەرگیز کیارا ئەو ئارامیەی لێوە نەدیبوو
تاوەکو خاتوو جیۆن هەستی بە بوونی کیارا کرد و بە ساردیەوە سەیری کرد کیاراش بە خێرای بزەیەکی بۆ کرد خاتوو جیۆن هەر بەو ساردیەیەوە چاوەکانی لەسەر کیارا لابرد و دوبارە گواستیەوە بۆسەر میشا کیارا کە ویستی بڕوات لەوێ..."دابنیشە!"...خاتوو جیۆن وتی و وای لە کیارا کرد جارێکی تر بحەپەسێت بەڵام دانیشت خۆشبەختانە جۆلانێکە گەورە بوو بۆیە جێگای هەردوکیانی تیادا بۆوە کیارا بە بێدەنگیەوە سەیری دەستە چر و ئەسمەرەکانی خاتوو جیۆنی ئەکرد کەوا چۆن بە نەرمی بەسەر میشادا هاتوو چۆ ئەکەن خەندەیکی کرد بۆ ئەو ڕووە هێمنەی خاتوو جیۆن کە پێشتر نەیبینی بوو هەرگیز..."من زۆر دڵخۆشم کیارا تۆ ئەوە دەزانی؟"...خاتوو جیۆن وتی کە وای کرد کیارا چاوەکانی بکرێتەوە لە حەپەساویدا! یەکەم بار بۆ ئەوەی ناوی کیارای هێنا بۆ یەکەم جار! دووەم بۆ ئەوەی وتی کەوا زۆر دڵخۆشە! ئەم شتانە هەر زۆر سەیر و نامۆ دێنە بەر گوێی کیارا...."گەر ڕاستی بڵێم نەخێر دەکرێ بپرسم بۆ؟"...کیارا وتی بە پرسەوە و سەیری خاتوو جیۆنی کرد ئەو'یش بزەیەکی کرد و سەیری کیارای کردەوە..."ئاساییە هەر خۆی کەس گرینگی بە دڵخۆشی و غەمباری من نادات من لە زوەوە ئەوەم زانیوە کەس لێرە منی ناوێت بەڵام ئەوە منم هێشتا مانەوەم لێرە هەڵبژاردووە کیارا"...خاتوو جیۆن وتی وای لە کیارا کرد برۆکانی بە توندی گرژ بکات ناتوانێت لە قسەکانی بگات هەرگیز ..."بەڵام بۆچی بۆ ئەوە دڵخۆشی؟"...کیارا وتی بە پرسەوە سەیری قاچەکانی کرد لەسەر باخچەکە کەوا زۆر نەرم دەردەکەوێت..."من بۆ ئەوە دڵخۆشم کیارا ئەوە سروشتی منە لە منداڵیدا دوور کەوتنەوە لە کەسەکان وخۆ بە گەورە زانی و ڕەقی ئێمە وا پەروەردە کراین هەر ئاواش ماینەوە سروشتی خۆمان نەگۆڕی بۆ کەس وە ئاواش دڵخۆشم هەرچەندە دەزانم کەس بەوە منی خۆش ناوێت"...خاتوو جیۆن وتی و دوبارە سەرنجی خستەوە سەر کیارا ئەویش دوبارە و دوبارە برۆکانی گرژ کرد هەر بە ڕاست بۆچی ناتوانێت تێ بگات؟ ئاخر کێ هەیە دڵخۆش بێت بەوەی کەس ئەوی خۆش ناوێت؟ ئەو پرسیارە و چەندانی دیکە مێشکی کیارایان زاخاوت بوو.
..."بەڵام گەر ئەوە سروشتی تۆش بێت هێشتا پێویستە لەگەڵ کەسانی دەور و بەر خۆت بگونجێنی گەر ئەوە ویستی خۆشت نەبێت خاتوو جیۆن پێویست ناکات ئاوا لە خۆت بکەیت"...کیارا وتی..."ئەزانم پێویست بوو خۆم بگونجێنم بەڵام نەمکرد چونکە کەللە ڕەق بووم چونکە خۆ ویستانە بووم چونکە غرورم ئەوەی قبوڵ نەدەکرد هەرگیز کیارا ژیانی من هیچ بەو شێوەیە باش نە ڕۆشت کە داپیرەم باسی لێوە دەکرد ئاوا خۆشەویست نەبووم لای هاوسەرەکەم کە دایکم باسی دەکرد ئاوا دڵخۆش نەبووم کە بووم بە بوکی پیاوێکی بەهێز و دەسەڵات و پارەدار کەوا باوکم قسەی لێوە دەکرد ژیانی من تەنیا شانۆیێک بوو بۆ خەڵک هەمووکات لە هەموو شوێنێک وا خۆم نیشان ئەدا کەوا زۆر دڵخۆشم وام نیشان ئەدا لە خۆشەویستی هاوسەرەکەم نقوم بووم وام نیشان ئەدا بە بەختم لە کاتێکدا هیچ شەوێکم بێ قسەی ناشرین و سوکایەتی بە خۆم و خێزانەکەم ئەکرا هەمووکات گەر بڕۆشتماوە ماڵی باوکم لێدانم ئەخوارد بە بەهانەی ئەوەی من بێ ڕێزیم کردووە لە قسەی ئەو دەرچووم خەزور و خەسوم تاکە کەس بووم لە پشتی من بوون بەڵام ئەوان'یش چیان بۆ ئەکرا کاتێ هیچ شتێک لە دەسەڵاتی ئەوان دا نەبوو"...ئاهێکی پڕ لە حەسرەت وای لە خاتوو جیۆن کرد لە قسەکردن بوەستێت کیارا تاساو بووم نەیدەزانی چی بڵێت بۆیە تەنیا گوێی ڕادێرا بۆ خاتوو جیۆن.
..."ئەو کاتەی من هاوسەرگیرم لەگەڵ بەڕێز جیۆنی شەشەم کرد هیچ شتێک وەکو ئێستا نەبوو ئێمە لە چینی ناوەند بووین هەندێک جار باری گوزەرانمان باش بوو هەندێک جاریش زۆر خراپ خێزانێکی بچوک و سادە بەڵام دڵێکی خۆش هەرچەندە من زۆر توند پەروەردە کرا بووم بەڵام هێشتا دڵم خۆش بوو لە خێزانەکەمدا کاتێ خەزورم هات بۆ داوای من تەواوی ماڵەکەمان ژاکا باوکم زۆر دڵخۆش بوو چونکە کەسێک لە چینی دەوڵەمەند هاتبوو بۆ داوای کچەکەی! لە هەموو شوێنێک باسی ئەوە ئەکرد و شانازی پێوە ئەکرد منێکی ١٦ ساڵان بە پیاوێکی ٣٣ ساڵان ڕازی بووم
لە تەواوی ناوچەکەمان ئاهەنگێکی گەوڕە ڕێکخرا خەڵک لە چینی دەوڵەمەند و ناوەند بانگهێشت کران ئاهەنگەکەی ئێمە دەنگی دایەوە لە هەموو شوێنێک بۆ ساتێک دڵخۆش بووم بەوەی ئیدی ئەبم بە خانمی ماڵێکی گەورە ئیدی ناخۆشی نابینم بە چاوەکانی خۆم و هەمووکات دڵخۆش و خەندە بار ئەبم هەرگیز لێوەکانم خەندەیان لێ نابڕێ هەرگیز چاوەکانم شتانێکی ناخۆش و نابەجێ نابینن هەرگیز گوێیەکانم گوێ بیستی وشەی ناخۆش و سوکایەتی نابێت ئیدی ژیانم شەشنێک ئەبێت لە بەهەشت چونکە هاوسەرەکەم زەنگین و خانەدان و بە ناوە بەڵام تەنیا هەفتەی یەکەمی ژیانم لەو چەشنە بوو دوای ئەوە هەموو شتێک پێچەوانە بویەوە بۆم دەرکەوت ژیانم لە ناو چووم هەرگیز پێشبینم ئەوەم نە ئەکرد هەرگیز"...خاتوو جیۆن وتی و چاوەکانی توند داخست کیارا تێگەیشت کەوا ئەیەوێت ڕێگری لە فرمێسکەکانی بکات بۆیە ئەو'یش هەر بەردەوام بوو لەوەی گوێی بۆ بگرێت...."هەموو شتێک لە خراپ بووندا بوو هیوای ڕوناکیم نەبوو لە ژیان،ژیانم بە تاریکی دەورە دراو بوو هیچ ئەمەل و هیوایێکم لە ژیانی هاوسەردارێتی خۆمدا نەما ٥ ساڵ دوای سکم بوو هەر کە زانیم سکم هەیە دونیا لە بەر چاوەکانم بوونی نەما ئاخر من زۆر بچوک بووم باشم لە هاوسەرەکەم نەخوارد بوو تاوەکو لە منداڵەکەی بخۆم زۆر ڕقم لە سکەکەم هەڵسا بە شێوەیەک هەر جارێک لە ئاوێنەوە خۆم و سکەکەم ئەبینی بە مشت ئەکەوتمە سەری تەنیا ئەمویست لە بار بچێت بەڵام هەرکە ئەو بەوەی زانی لە خۆشیدا خەریک بوو باڵ بگرێت یەکەم جار بوو ئاوا بیبینم ئەوەندە دڵخۆش بێت بۆ ساتێک هەموو شتێکم لەبیر کرد بۆ ساتێک وام زانی ئیدی چاک بۆتەوە ئیدی وەکو جاران بووە بەڵام لە بەد بەختی منیش ئەوەندەی نەخایاند وەکو جارانی لێ هاتەوە بگرە خراپتریش بوو ئیدی شەوان درەنگ ئەگەڕایەوە قسەی نەشیا و سوکایەتی ئیدی وەکو خوێیکی لێهاتبوو بۆ ئەو تێنەدەگەیشتم بۆچی ئاوایە؟ گەر منی خۆش نەئەویست بۆچی منی ئەهێنا؟ جیاوازی تەمەنمان و بیرکردنەوەمان حەز و ئارەزوەکانمان کێشەی گەورەی نێوانمان بوو جیا لەوەی ئەو خیانەتی ئەکرد"...خاتوو جیۆن وتی لە کۆتایدا بزەیەکی کرد و وەستا.
..."هەموو ڕقەکەم بەسەر جۆنگکوکدا تەقاندەوە ئەو یەکەم مناڵی ئێمە بوو ئەو بەرهەمی ڕق و سوکایەتی و جنێودان بوو ئەزانم ئەو هیچ خەتایێکی نەبوو بەڵام چی بکەم ڕقم لێی بوو ئەوم بە هۆکاری حاڵی خۆم ئەزانی ئەموت گەر مناڵم نەبێت و نەزۆک بم ئەوا ئەوکات ناچارە وازم لێ بهێنێت بەڵام کە جۆنگکوک لە دایک بوو هەموو شتێک پێچەوانە بوو ڕقەکەم بۆ جۆنگکوک لە لوتکە بوو هەمووکات لێم ئەدا و قسەم پێ ئەوت نەم هێشت وەکو مناڵەکانی تر بژیت ڕێگام نەدا مناڵی خۆی بژیت هەموو ڕقێکم بۆ ئەو بووم بۆیە بەخێویشم نەکرد دامە دەستی مامۆژنی بۆ ئەوەی بەخێو بکات ئەوەندەم ڕق لێی ئەبۆوە دوای ئەو هەموو ڕوداوە دوای ٣ ساڵ کچێکم بوو هیوای ژیانم لە دایک بوو ڕوناکی ژینم بوو ئەوەندە دڵخۆش بووم هەموو ناخۆشیێکیم لەیاد کرد هەموو ڕۆژێک بە هیوای ئەوە ئەژیام و خەیاڵم ئەکرد تاوەکو لە دایک بوو بەڵام نەمزانی لە خۆم چارە ڕەش تر ئەو بوو"...گریانی خاتوو جیۆن بۆ تاکە کچەکەی وای لە کیاراش کرد بگریت خاتوو جیۆن توند میشای گرتە باوەش لەگەڵ فرمێسکەکانی کیارا تێنەدەگیشت کەوا بۆچی ئاوا ئەکات؟.