chapter 3

258 46 17
                                    

من کاتێکی زۆرم هەیە بۆ سەیرکردنی فیلم و
زنجیرە وە زۆریش کتێب بخوێنمەوە و چاوم لە سەقفی ژوورەکەم بێت، بەڵام بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ مرۆڤێک خوا نەکا بە هیچ شێوەیەک کاتم نییە 🍂🌿




࿎୨∙∙*∙∙ꪉ∙∙*୨࿎




دوای ئەوەی مادلین گەیشتە شوێنی مەشقەكان
مایكڵ جێی هێشت تا بگەڕێتەوە بۆ سەر كارەكەی
دەبوو لەم شوێنە بەهێمنی چاوەڕێ بكات تاوەكو
ئەو كەسە بەناوە جاگ دەگاتە لای و دەست بە
ڕاهێنانەكانی دەكات .


" كەی ئەو كەسە كەمتەرخەمە دەگاتە
لام ؟" مادلین لە ژێر دەمی چرپاندی بەبێزاریەوە
سەیری كاتژمێرەكەی دەستی دەكرد بینی
كورسیەكی لە گۆشەیەكی شوێنەكە دانرابوو
كە كەمێك لە زەویەكە بەرزبوو لەسەری
دانیشت وەك منداڵێكی بچووك یاری بە قاچەكانی دەكرد .



" ماوەیەك لەمەوبەر گەیشتم بەڵام
پێدەچێت ئاستی چاودێریكردنت سفر بێت
ئەمە جگە لە نەبوونی ئەزموونی تۆ
لە شەڕكردندا ". بە دەنگێكی سارد قسەكانی
دەربڕی ، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنچ خولەك
لەوێ وەستابوو بێ ئەوەی هەستی پێبكات توانی
مێشكی ئەم كچە بچووكەی بەردەمی بخوێنێتەوە
بەهۆی گورگە ساردەكەی ، بۆ یەكەم جاریەتی
كە ڕاهێنان بە كچێك دەكات ، بەڵام چ جۆرە
كچێك ؟ كچێك كە نەفرەتیانە جوان بوو
باڵایەكی مامناوەندو قژێكی كورتی ڕەش و
چاوە شینە سەرنجڕاكێشەكانی كە زیاتر بەر
چاویان دەخست ، سینگی نە زۆر گەورە بوو
نە زۆر بچووك لەگەڵ جەستەیدا ڕێك بوو
ڕوومەتەكانی دوو چاڵی جوانیان هەبوو كە
زیاتر وای لێدەكرد سەرنجی بدات كەسایەتیەكی
زۆر جیاوازتری هەیە لەوەی ماكسیمۆی بڕای .




جەستەیی مادلین لەرزۆك بوو ، كاتێك گوێی
لە دەنگە زەق و زبرەكەی بوو ، كە وادیاربوو
بە ساردییەكی تاڵەوە گاڵتەی پێدەكات چاوەكانی
لە شۆكدا فراوان بوون بە بینینی ئەو پیاوە
قۆزەی كە لە بەردەمیدا وەستابوو ، پشتی بە
دیوارەكەدا نوساندبوو هەردوو دەستی لەسەر
سینگی ئاڵاندبوو .




باڵایەكی لە ڕادەبەر بەرزی هەبوو كە هەمان
ئاست بوون لەگەڵ ماكسیمۆس ، چاوەكانی
ڕەشێكی قەترانی بوون ماسولکەكانی جەستەی
و سگی لە پشتی جلەکانیەوە دەركەوتبوون .




" بەڕاستی بەزەیم بە هاوڕوحەكەی
دێتەوە ". لە مێشكیدا بە گەمژەیەوە بیری
دەكردەوە لەكاتێكدا بەبێ گرینگی دان
چاوەكانی لێ دوورخستەوەو لەسەر كورسیەكە
هەستا تا ڕاستەوخۆ لە بەردەمیدا بوەستێت
بەڵام بێگومان لەگەڵ ماودایەكی زۆر لەنێوانیان .



 ๛ خاوەندارێتی ئەلفا ๛ Where stories live. Discover now