سیا:ئای تەواو دەنیز وازیان لێبێنە هەرخۆی دانی باشی لێداون
ئەم کچە چاو ڕەشە توند هاوڕێکەی گرتوە تاکو لەوە زیاتر لەو کچانە نەدات
دەنیز:بەڵام ئەوان سنوریان بەزاند
ئەیویست خۆی لەدەستی هاوڕێکەی ڕزگار بکات
ڕۆسێ:ئای بەسە ئەو شەڕە ڕابگرن بەڕێوبەر بانگتانی کرد
ئەو کچە قژ کورتە کە تاڵتاڵی زەرد لە قژیەتی بە دەنگە زیقە ناخۆشەکەیەوە هاواری کرد
دانی:بۆچی ڕۆسێ خان مەگەر تۆ لە شەڕەکە بەژدار نەبووی وا بانگی تۆی نەکرد
چاوی چاوی لەو کچە قژ کورتە بز کردەوە سیاو دەنیزیش لەدوایەوە
ئاخر هەموویان لەشەڕەکەی بەژدار بوون بۆچی بەڕێوبەر بانگی ئەوی نەکردوە؟
هەموو بە گروپ لە کچە ناسکەکانی مەکتەبەکانیان دا چونکە پێیان وتن کچە کوڕانیەکان
ئەوان لەوکچە پەمەییانە نین لەکاتی گریان بچینە باوەشی باوکیان خۆیان چارەیان کرد
ڕۆسێ:بێگومان بانگی منیشی کردوە ئێستاش با لەوە زیاتر توڕەی نەکەین
هەموویان بەڕێکەوتن بۆ ژووری بەڕێوبەرە ساردو سڕەکەیان هەر یەک لەمێشکی خۆیا شتێکی دروستە ئەکرد هەتاکو خۆیانی لێ ڕزگار بکەن لای بەڕێوبەر
بەڕێوبەر:وەرنە ژوورەوە
هەمویان ترس دەموچاویانی داپۆشیبوو چونکە ئەزانن بەڕێوبەر سزایان ئەداتو سزاکە هیچ ئاسان نابێت
بەڕێوبەر:پێم بڵێن کێ سەرەتا شەڕەکەی نایەوە
بەجدیەوە لێیانی پرسی
هەموویان لەوکاتەدا زمانیان قوت دا لەگەڵ تۆنی دەنگی بەڕێوبەرەکەیان
دانی:بەڕێوبەر من سەرەتا دەسم بەشەڕەکە کرد
بەڕێوبەر:دوای ئەوە
دەنیز:من
ب.ڕ:دواتر
سیا:من بووم
ڕۆسێ:منیش کاتێک ڕۆشتم بینیم شەڕەکەن
ب.ڕ:بۆچی من هەموو ڕۆژێک ئەبێ کێشەی ئێوە چارەسەر بکەم هەموو کات شەڕو ئاژاوە ئەنێنەوە ئەمە ئیشی یەکەم جارتان نییە لەمن زیاتر لەم ژوورەن ٭تۆزێک وەستا٭ئێستاش بڕۆنەوە پۆلەکانتان ئەگەر جارێکی تر دووبارە بێتەوە ناجارم ئەمجارەیان ڕێگای تر بگرمەبەر
سەرەتای قسەکانی بە هاوارەوە ئەکرد ئەو زۆر دڵنیا بوو کەئەم کچانە ئاقڵ بوونیان ئەستەمە بڕیاری دا بۆ جارێکی تر لەگەڵ ماڵەوەیان قسە بکات
لەگەڵ قسەکەی بەڕێوبەر هەمویان هەستانەوە سەر پێ بڕیاریان دا بەزوترین کات ئەوشوێنە جێبێڵن
ب.ڕ:هەروەها سزاکەشتانم بیر نەچوە بەڵام وتم کێشە نییە وانەی کۆتای وەرنەوە ژورەکەم
هەموویان هۆفی بێزاری لێوەکانیانی جێهێشت ئەوان بۆیە زۆر پەلە بوون تاکو بەڕێوبەر بیری نەیاتەوە بەڵام تازە وتی کەئەو هەر بیری نەچوە
ژوورەکەیان جێهێشتو چونە ناو گۆڕەپانی قوتابخانەکە بەبێزاریەوە لای دارە گەورە دانیشتبوو
ڕێسی:بێگومان ئەمزانی کە لێرەن
ئەو کچە باڵا بەرزە کە چاوێکی ئێجگار جوانی هەیە هات بۆ لایان بە خەندەوە بەڵام کە ئەوانی بینی خەندەکەی نەما
ڕێسی:شتێک بووە کچینە.؟
بە خەمخۆریەوە لە هاوڕێکانی پرسی ئەو ڕاهاتوە هاوڕێکانی ببینێت بە پێکەنیننەوە ئەی ئێستا چی ڕوی داوە
سیا:دووبارە ئەو پیاوە ساردووسڕە سزامان بۆ دا ئەنێت
لەو کاتەوەی لە ژوورەکەی بەڕێوبەر دەرچونە دەستی وەک مستە کۆڵە لێکردوە ئەیەوێت هەر بەم مستە کوڵەیە دەموچاوی ئەم پیاوە بشکێنێت ئەوان بەڕاستی بێزارن لە سزاکانی بەڕێوبەر
هەموویان بە توڕەییەوە سەریان نزم کردۆتەوە بیرئەکەنەوە ئاخۆ دیسان ئەو پیاوە چیان لێ ئەکادیسان وەک دوێنێ تەواوی توالێتەکانیان پێ پاک ئەکاتەوە یان بۆماوەی دوو کاتژمێری تەواوبەسەر یەک پا ڕایان ئەگرێ یان بۆماوەی یەک هەفتە بۆیان نییە خواردنی کافتریاکە بخۆن ئەم سزایەیان بەڕاستی ڕۆسێی گریان
هەموویان لە خەیاڵەکانیا هاتنە دەرەوە بەهۆی دەنگی قژ درێژەکه
ڕێسی:واھ ئێوە چۆن ئەوێرن شەڕبکەن بێ من هیوادارم گەورەترین سزا بدرێن ئاخرمن تەنها پێنج خولەک دوا کەوتم چۆن شەڕتان کرد بێ من
ئەو قژ درێژە زۆر توڕە بوو چۆن ئەکرد بێ ئەو شەڕبکەن
ئاخر ئەوان بەڵێنیان بە یەک دابوو هەمووکات بەیەکەوە کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن
دانی:هۆھ خواگیان ڕێسی ئەزانی زۆر گەمژەی ئێمە خەمی ئەوەمانە دیسان ئەو گەمژەیە چی لەمێشکە کەچی تۆش باسی چیمان بۆ ئەکەی
قژ پەمەییەکە هاتە جواب ئەوان بەڕاستی خەمی ئەوەیانە کە ئەمجارە بەزیندووی دەرناچن هەرچۆنێک بێت ئەوان شەڕەکەیان ناوەتەوە ئەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکەی بن
ڕۆسێ:بابڕۆین هیچ شتێکمان لەدەس نایەت ئەوەی چاوەڕێی وانەی کۆتای بین
لەکۆتاییا لە ناو خەیاڵەکەی دەرچو هەموویان دوای قسەی قژ کورتەکە بەڕێکەوتن بۆ پۆل
هەتاوەکو کۆتا دەرس خۆشییان نەبینی ئەوان تا ئێستا ئەوەنە چاوەڕێی سزا نەبوونە
بەڕێوبەر هەر ئەوکاتە سزایانی ئەدا ئەی ئێستا چی
ئەوان لە هەموو وانەکە بێزار بوون و تەنها سەیری قەراغێکیان ئەکرد
ئەوە ئەوکاتە هات کە هەموویان لێی ئەترسان
زەنگی کۆتا وانە لێیدا
هەر لەگەڵ زەنگەگە هەموان سەیری یەکتریان ئەکردبە مانای ئەوەی کۆتایمان پێهات
ڕێسی:دەی من ئەڕۆمەوە ئێوەش بەڕێکەون بۆ ژووری بەڕێوبەرە کیوتەکەمان
لەکۆتای قسەکانی بزەیەکی کردوو ڕۆیشت ئەیزانی کە ئێستا هاوڕێکانی لە چ حاڵێکدان
ئەم کچانەش بێ ئەوەی هیچ بڵێن بەڕێکەوتن بۆ ژووری بەڕێوبەر هەرکە نزیک بونەوە ئەژنۆیان دەسی کرد بە لەرزین نزیک ترو نزیکتر ئەبونەوە سەریان بەرز کردەوە لە پێش دەرگای ژووری بەڕێوبەر بوون
نەئەترسان بەڵکو بێزار بوون
قژ پەمەییەکە دەستی بەرز کردەوە بەمانای لێدانی دەرگا
لەوکاتەیا دەرگای ژوورەکەی کرایەوە ئاماژەی بەوە کرد بەڕێوبەر دێتە دەرەوە بینیان بەڕێوبەر لە ژوورەکە دێتە دەرەوە لە گەڵ سێ کوڕ لە پشتیەوە جوانتر سەیریان کرد بینیان ئەوە کوڕە خوێڕیو سەرسەریەکانی مەکتەبەکەن
ب.ڕ:منیش چاوەڕێی ئێوەم ئەکرد ئێستاش با پێتان بڵێم سزاکەتان چییە
بۆ جاری هەزارەیەم بە ساردی قسەی کرد
دانی:فەرموو بەڕێوبەر ئێمەش بۆ ئەوە لێرەین
بەڕێوبەر تفی دەمی قوت داو وتی
ب.ڕ:لەگەڵ ئەم کوڕانە تەواوی قوتابخانە خاوێن ئەکەنەوە
ئینجا وەرن با ئیشەکانتان دیاری بکەم
ئەوان تەواو بێهیوا بوون
بێگومان شتێکی وایان نەئەویست داوی ئەکەی کە بەڕێوبەر ئیشەکانیانی دیاری کرد دەسیان کرد بە ئیشەکەیان
جین:بووەستە لەوە تۆ تەنها تەپو تۆز ئەکەی
سەرۆکی خوێڕیەکان هەتە جواب قسەکەی ئاڕاستیە قژ پەمەییەکە ئەکرد کە بەو پەڕۆیەی دەستی کتێبەکانی پاکئەکردەوە
دانی:بەڕێز ئەگەر ڕازی نیت فەرموو خۆت بیکە
پەڕۆکەی بۆ ئەوکوڕە فڕێدا
ئەوکوڕەش بەو کارە زۆر توڕە بوو
ویستی توڕەی خۆی پێیدا بەتاڵ بکاتەوە دەسی برد بۆ ستڵە ئاوەکە گوێی لە هاواری کچە چاو ڕەشەکە بوو
سیا:هێی بەڕێز کیم سیۆک جین نەکەی هیچ شتێک بکەی بگەڕێوە سەر کارەکەت
لویس:هێی کچێ چۆن ئەوێری هاوار بکەی بەسەریا
ئەو کوڕە وتی کە ئەویش یەکێکە لە گروپەکە
جوانترین کوڕی قوتابخانەکە بوو
بەڵام هەرگیز ڕوخساری سەرنجی کچەکانی ڕانەکێشابوو
هاتە جواب
گومانم نییە ئەو لەژێر فەرمانی جین ئەجوڵێتەوە چوجکە وەکو گەورەیەک هەڵسووکەوت ئەکا
جین:لویس لێی گەڕێ خۆم چارە ئەکەم
بۆ دەقەیەک سەریان لە قسەکەی دەرنەچوو
لەناکاو هات بەرەو ڕویان
دانی:بڕۆ بۆ جەهەنەم کوڕە
ئەو کچە قژ پەمەییە بەهەموو هێزی جینی فڕێدایە نەو ستڵە ئاوەکە کە داندرابوو بۆ پاک کردنەوەی پۆلەکانئەو کچە چاو ڕەشە چاوەکانی توند داخستبوو چاوەڕێی ئەوەی بوو لەلایەن ئەو کوڕەی ناوی جینە ئاو بکاتە سەرا بەڵام خۆش بەختانە هاوڕێکەی ڕزگاری کرد
جین: تۆچیت کرد هەیـ...
زۆری نەمابوو قسەکەی تەواو بکات لەناکاو گوێی لە هاوارێکی گڕ بوو کەبەر گوێی کەوت
ب.ڕ:چی لێرە ڕویدا جین چیتە ئەم حاڵە چییە یەکتان قسە بکەن
بەڵێ بەڕێوبەر لەبەر دەنگی ئەوان هاتە سەرەوە بەڵام چی بینی
ڕۆسێ:ئـ.ئـی بەڕێوبەر جین ئەیویست لە دانی بداتوو دانیش ئاوەکەی کرد بە سەریا
هەموویان شۆک ببون بە قسەکانی ڕۆسێ
ئەو درۆی کرد بەڵام بۆ پارێزگاری لە هاوڕێکەی درۆی کرد
ب.ڕ:هیچ کارێکتان پێ ناکرێ لەشەر زیاتر واز لەوانە بێنن وەرنە ژوورەکەم پێویستە هەنێک قسەی گریانگتان لەگەڵا بکەم بەتایبەت تۆ جین
هەموویان دانیشتونو چاوڕەێی قسەی بەڕیوبەرن لەسەر قەنەفەکان بەرامبەر یەک
لەلای کوڕەکان ستەیڤ ئینجا جین لەتەنیشت مێزەکەی بەڕێوبەریش لویس
بەرامبەر ئەمانیش کچەکان دانیشتبوون
ڕۆسێ لەدوای ئەو دانی لە بەرامبەر ستەیڤە سیاش بەرامبەی جینو دەنیزیش بەرامبەر لویس بێگومان بێبەش نین لەنێوان نیگا پڕ ڕقەکانیان بۆ یەک
ب.ڕ:ئێستاش ئەمەوێ لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەی کە
ئێوە بەهۆیەوە لێرەن
هەرچەندە ساردوو جدی بوو
بەڵام هێشتا شڵەژان لە دەنگیا دیار بوو بۆیە ئەوانیش بێدەنگ بوون تاکو بەڕێوبەر بابەتە گرینگەکەیان پێ بڵێت باش ئەزانن کە گرینگە چونکە تا ئێستا بەڕێوبەریان بەو شێوەیە نەبینیوە
بەڕێوبەر درێژەی بە قسەکانی دا
ب.ڕ:هەروەک خۆتان ئەزانن من بەڕێوبەری ئەم قوتابخانەیەم بەڵام کچەکەمو کوڕەکەم لە کۆریا ئەخوێنن چونکە من ئەمویست فێرە ئادابوو تەقالیدی ئەوێ بن بەڵام لەم ماوەیە لەلای بەڕێوبەری قوتابخانەکەیانەوە ئاگاداریم پێ گەیشتوە لەبەر ئەوەی کێشەیان بۆ درووست بووە بڕیاری گواستنەوەی بۆ دەرکردون هەر لەبەر ئەوەشە ئەوان ئەهێنم بۆ ئەمریکا
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و ڕوی کردە کوڕەکان
ب.ڕ:بەڵام ئێوە ٭دواتریش ڕوی کردە کچەکان٭وە ئێوەش نابێت ببنە هاوڕێی ئەوان و هەڵیان بخەڵەتێنن چونکە ئەوان بەو جۆرە نین، گاڵتە کردن و نزیک کەوتنەوە بەهەموو جۆرێک قەدەغەیە
بەڕێوبەر ئەیویست هێشتا درێژە بە قسەکانی بدات بەڵام لێی بڕی
جین:بۆ بەڕێوبەرە قۆزەکەمان ئێمە چیمانە دەی بزانە بوختانیشمان پێناکەی
بە توڕەیو ناڕەزاییەوە قسەکانی ئاڕاستەی بەڕێو بەڕەکەی کرد
ب.ڕ:تۆ سەرەتا فێربە قسە بەلەخۆت گەورەتر مەبڕەمن لەسەر ئەو ئیشانەتانە من ناهێڵم ببنە برادەرتان، بەتایبەت تۆ خۆت لێیان نزیک کەیتەوە بەبیانوی ئەوەی وەکو ئەوان کۆریت
ئەو بەڕێوبەرە ساردوو سڕە ئێستا بۆ وا ترساوە
دەنیز:بەسەر چاو بەڕێوبەر هەم ئێوە هەقمان نابێت
هەموویان زۆر بێزار بوون بەڵام ئەو قسەیەی کە کردی بەڕاستی بوو بێگومان نەخێر تەنانەش بە گوێشیانا نەڕۆی تەنها ویستی خۆی لەو شوێنە نەفرەتیە ڕزگار بکات
ب.ڕ:زۆر باشە کەواتە ئاگادار بن بەتایبەتی تۆ جین
هەموویان بە خێراییەکی یەکجار زۆر شوێنەکەیان چۆڵ کرد
هەر دوای ئەوەی ژورەکەی بەڕێوبەریان چۆڵ کرد هەموویان هەناسەی ئاسودەییان دایەوە
لویس:بەڕاستی بەڕێوبەرێکی گێژمان هەیە خەمت نەبێت نامجوون خۆم چارت ئەکەم
بە پێکەنینەوە قسەکانی کرد ئەو بەتەمایە وانەیەک بە نامجوون بدات یان چی.؟
جین:ئاھ گەمژەی نەفام چۆن ئەێی نامجون نازانی پێی خۆش نییە بە ناوی خۆی بانگی کەین ئیتر پێی بڵێ جونی
کوڕەکان دایانە قاقای پێکەنین بەڵام کچەکان تەنها بە بێزاریەوە چاویان لێیان بادا
ئەوان تۆزێک پێش ئێستا لە ژووری بەڕێوبەر هاتنە دەرەوە کەچی باسی چی ئەکەن بەڕاستی گەمژەن
بەردەوام بوون لەپێکەنین هەتاوەکو تێبینی بێزاری کچەکانیان کرد
ستەیڤ:خانمە شەڕانیەکان نەکا بڵێن ترساون
بە گاڵتەوە بە کچەکانی وت چونکە دەموچاوی خۆیان گرژ کردبوو
بە دڵنیایییەوە ئەزانێت کە نەترساونو تەنها ڕقیان لە گاڵتە بێتامەکانیان ئەبێتەوە
ڕۆسێ:ئەوەی بترسێ تۆی نەک ئێمە جورجی بچووک
ئۆھ هەر لەگەڵ قسەکەی ڕۆسیێ ئەو کوڕە پێکەنینەکەی بوژایەوە
ستەیڤ:کێ جورجی بچوکه بێتامی هیچ نەزان
بە قسەکانی ویستی خۆی لەدەستی ئەوان ڕزگار بکات
جین:دیارە ئێوە هێشتان شەڕتان ئەوێت ئەگەر وایە من ئامادەم
قۆی خۆی هەڵکرد بە مەبەستی شەڕ
دانی:واز بێنە بێزار کەر دەی کچینە با بڕۆین ئێمە ئیشمان هەیە وەک هەنێک کەس بێئیش نین
لەناو قسەکانیا تەعلیقی لە کوڕەکاندا
دوای قسەکانی قژ پەیییەکە کەوتن ڕۆشتن بەرەو دەرەوەی قوتابخانەکە
کوڕەکانیان وا جێهێشت
لویس:واھ ئەو کچانە زۆر زمان درێژ بوون بەڵام...
جوانیش بوون
پێکەنینێکی کرد لە کۆتای قسەکانیا تاکو پێکەنینەکەی نما چونکە شەقیک بەر سکی کەوت لەلایەن جینەوە
YOU ARE READING
WE ~ ئێمە ~
Romanceکوڕەکان کە وائەزانن دەسیان بەسەر قوتابخانەکەیا گرتووەو کچەکانیش کە خۆیان پێ مافیایە، پێشتر هەرگیز بەرکەوتنیان نەبووە بەیەکەوە، بەهۆی سزایەکی قوتابخانەوە بەیەکەوە کۆئەبنەووە ، چیڕۆکی ئەوان لێرەوە دەستپێئەکات....