Chapter 6

31 11 107
                                    



Maria:

بەرەو یانەکە ڕۆیشتم ڕاهاتووم لە بینینی ئەو گەنجە لەگەڵ هاورێکانیدا

چوومە ژوورەوە وا دیاربوو کە لە چۆڵ دەچێت یان بەڕاستی چۆڵە

گەنجەکە لەگەڵ هاورێکانیدا کۆبوونەتەوە بەدەوری مێزێکدا لەگەڵ خاوەنی یانەکە وادیارە زۆر نزیکن لێیەوە


ئەو کورە هەستا بە نیازی ئەوەی بچێتە سەرەوە خێرا شوێنی کەوتم


گرنگی نادەم ئەگەر کەسێک ویستی بموەستێنێت لەبەر ئەوەی ناتوانێت و رێگە نادەم

.............................................

Leeknow:


جیسونگ و جیۆنگین لەسەر پارچەیەک پیزا شەڕیان کرد وەکاتێک ویستم بیانوەستێنم جیسونگ بازی دا بەسەر پشتمدا واهەست ناکەم پشتم سەلامەت بێت بۆ ئێستا


چوومە ژوورێک وە دەرگاکەم داخست لەدوای خۆم بەڵام هیچ دەنگێکی نەبوو

بە هێواشی خۆم سووڕاند جەستەی کەسێکم بینی کە شتێکی تیژی بەدەستەوە بوو

نازانم کێیە بەڵام پێویستە بیوەستێنم لەپێناو ژیانم


دەستێکیم جێگیرکردن بۆ یارمەتیدان وە بە دەستەکەی ترم هەوڵمدا چەکەکەی لێوەربگرم

لە دواوە لەباوەشمگرت لە هەوڵدا بۆ وەستاندنی

ئەمە کچە!!... بوەستە ئایا ئەمە ئەو تێکچووە
نییە؟!

"یا... تۆ بۆچی لێرەیت؟"

گوێم لە هیچ شتێک نەبوو لێیەوە تەنها دەنگی هاواری نەبێت وە هەندێک لە لێدان
لە هەوڵدا بۆ ڕزگاربوون لێم


کێشەکە ئەو مقەستەیە کە بەدەستیەوەیە وە ئەوەی کە هەوڵدەدات بمکوژێت پێی

هەوڵمدا کە لێی نەدەم بەڵام ئەوە ئەو بوو کە ناچاری کردم لە کردنی


لە پشتەوە کێشام بە قاچیدا وە توانیم کەمێک بەسەریدا زاڵبم

لەسەری دانیشتم و دەستەکانیم جێگیرکردن بە چۆکەکانمەوە و مقەستەکەم دوورخستەوە

"چیتە؟"

"تۆ پشیلەکەمت کوشت!"

StraykidsWhere stories live. Discover now