بەیانی من و ئەسپەکەم بڕونو بەرێکەوتین بەرەو دەرەوە دەمەوێت برۆمە
ناو دارستانەکە کە لە نێزیک کوشکه
من لە سەر پشتی بڕونو بووم کاتێک چووینە نێو دارستان
ئێمە بەلای داری گولی گێڵاس تێدەپەرین
ئێستا سەرەتای وەرزی بەهارە وە گولە گێڵاس
لە دارەکان دەوەرن دیمەنێکی زۆر دلرفێنە بەراستی
کاتێک من و بڕونو بە دڵی خومان لە نێو دارستان دەگەراین شتێک
کەوتە بەر چاوەکانم یەکسەر بەرەو ئەوێ بەرێکەوتم
ئەوە رووبارێک بوو نازانم لە کوێوە دەهات بەڵام ئاوەکە زۆر بوش بوو
لە سەر پشتی بڕونو هاتمە خوارەوە وە پێڵاوەکەم لە تەنیشت
دارێک دانا وە بەرەو ئەو رووبارە رویشتم
بە هێواشی پێیەکانم خستنە ناو ئاوەکە وە یاریم بە ئاوەکە دەکرد
"بڕونو با کەمێک لێرە بمێنین"
سەرم لە سەر پشتی بڕونو دانا کاتێک دانیشتم وە چاوەکانم داخست
دەنگی رووبارەکە وە کاتێک هەوا پاکەکە دێت دەنگی گیایەکە
بە نێو گوێچکەکانم دا دەچوون
وە بونی گولە گێڵاسەکان بە نێو لوتم دا هاتووچوو دەکرد
"بڕونو من و تو شوێنێکی ئاوا خوشمان دۆزییەوە زۆر دلرفێنە"
زەردەخەنەم کردهەستام
"ماریانا ئەمڕۆ دێت بویە با بڕوین با چاوەرێی ئێمە نەکات"ماریانا باشترین هاورێکەمە وە لە بنەماڵێکی زۆر باشە
لە بەر ئەوە باوکم مەبەستم پاشا رێگەی پێدام هاورێیەتی بکەم
بێگومان ئەو کونترولی ژیانم دەکات
بەڵام ئایا چارەیەکم هەیە ؟زوو چوومە سەر پشتی بڕونو وە بەرێکەوتین بۆ کوشک
کە بە رێگا دا لە نێو خەلک دەهاتین
لە ناکاو بڕونو لە جێی خۆ وەستا وە وایکرد لە پشتی بکەوم
دەستم لە پشتم دەخشاند ئازاری هەیە
"ئەوە چی روویدا؟!"
هەستام ،هەستم بە ئازار دەکرد لە کولمەم وە پشتم
خوایە پاشا بزانێت خومم بریندار کردووە دەمکوژێت
سەیری بەردەمم کرد کوڕێکی بچووکم بینی
ترساوە وو تێگەیشتم کەواتە ئەمە ئەگەری وەستانی بڕونو بوو
لێی نێزیک بوومەوە
"بچکۆل ئایا تو باشیت ؟"
بە هێمنی پرسیم
گەمژە ئەوە منم کە لە ئەسپەکە کەوتمە خوارەوە من باش نیم"بەلێ خاتوون من باشم بمبوورە کەوتمە بەر ئەسپەکەت"
کوڕە بچکوڵەکە وای گوت"باشە ئاگادار بە کاتێکی تر خوات لەگەل منداڵ"
دەستم لێ راوەشاندبەرەو بڕونو چووم وە دەستم لە سەری خشاند
"هیچ نیە کوڕی باش با بڕوین"
بە ڕاکردن بەرەو ژوورەکەم دەچووم چونکە ماریانا تەنها دێتە ئەوێ
بەڵام لە ژوورەکەم نەبوو!سەیرە ماریانا هەموو کاتێ دێتە ژوورەکەم لەبەر ئەوەی تەنیا هاورێی منە
لە کوشک دەگەرام بەڵام نەمدوزیەوە
لە ناکاو کاتێک بەلای ژووری خوشکەکەم جولیێت تێدەپەریم
گوێم لە دەنگی پێکەنین بوو وە لەوە سەیرتر دەنگی ماریانا بوو
دەرگای ژووری جولیم کردەوە بە دەموچاوێکی ساردەوە
کاتێک منیان بینی وەستان لە پێکەنین
"چیدەکەی لێرە ماری؟!"
بە بەتالی وتمجولیێت رێگەی نەدا قسە بکات
" بوچی بە بێ دەرگادان دێیتە ژوورەوە ؟! "
بە بێزاری وتی" ماری وتم چیدەکەی لە ژووری خوشکەکەم؟"
ماریانا دەربرینێکی بێزاری نیشان دا
" ئێلا من لەگەل هاورێکەمم ئایا نابێت ؟ جولی هاورێمە بویە لێرەم "
هاورێ ؟ باشە دەزانم کە لەگەل یەک قسەیان کردوە
وە هەنێک جار هەنێک شتی دەکرد لەگەل ئەو کە هەرگیز لەگەل من
نەیکردبوون بەڵام پشتگوێم خست دەمگوت کە خوشکمە
بویە ئاوا رەفتار دەکات
بەڵام کەی بونەتە هاورێ؟" کەی بونەتە هاورێ ؟! ماری من و تو لە منداڵیەوە هاورێین کەی ئاوا لە خوشکی هاورێکەت نێزیک بویت؟!" بە تورەی وتم
" چیتە ئێلا ؟ نازانم لەبەر چی ئاوا تورەی بەڵام ئایا نابێت هاورێم هەبێت ؟ خو بە تەنیا هاورێی تو نیم" بە بێزاری وتی
جولی تەنیا سەیری ئێمەی دەکرد
" نەمووتوە کە هاورێیەتی کەس نەکەیت بەڵام کە هاورێی نوێ پەیدا دەکەیت ئایا هاورێی ئەم چەند ساڵەت لە بیردەکەیت؟ "
" تو زۆر خو پەرستیت من کەی وامکردوە؟" ماریانا وای وت
" خو پەرست؟!! بەلێ واتکردوە هەموو کاتێک بەڵام ئەم خوپەرستەی ئێرە پشتگوێ دەخست چونکە نەی دەویست لە دەستت بدات بەڵام چیتر نا"
بە تورەی وتم" بەسیکەن تکایە" جولی قسەی کرد
" لە مەوبەدوا چ کاتێک دەتویست دەتوانی سەرەدانی جولی بکەیت بەڵام هەوڵ بدە دەموچاوت پشانم نەیەیت"
وام وت وە لەوێ رویشتمە دەرەوەگوێم لێبوو ماریانا گوتی" خەم مەخوو ئەو هەر قسەم لەگەل دەگات ئەو هەموو کاتێک وادەکات"
ئەم جارە نا ماری