بەڕەنگاربوونەوە
**
**
**
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
────୨ৎ────**❝ هاوسەرگیرم لەگەڵدا دەكەیت ؟❝.
لیام لەسەر ئەژنۆكانی دانیشت بوو
لەگەڵ ئەنگوستیلەیەكی زیوی كە لەنێو
قەدیفەیەكی سووردا دانرابوو لە دەستیدا
لە بەرامبەرم ڕایگرتبوو ، بە چاوە قاوەییە
درەوشاوەكانی سەیری دەكردم كە پڕبوون
لە خۆشەویستی و شڵەژاوی دەربڕینێك
لەسەر ڕووخساریدا هەبوو كە هەرگیز
پێشوتر بەمجۆرە نەم بینیبوو .شنەبایەكی زۆر سارد هەڵی كرد كەوای
لە جەستەم كرد دەست بەجێ بلەرزێت
قژم بەهۆی شنەباكەوە لەسەر ڕووخسارمدا
یاریان دەكرد ، تاوەكو ئەم ساتەش لەم
بڕوایەدا نەبووم كە لیام داوای شتێكی
لەم جۆرەم لێ بكات .پێشنیاری هاوسەرگیرم لێ دەكات ؟ بەپولەكان
لە گەدەمدا دەستیان بەفڕین كرد دەمویست
بگریم و بە هەموو هێزمەوە هاوار بكەم بڵێم
بەڵێ ، بەڵام نەمدەویست نمایشێكی گاڵتەجارانە
لە بەردەم ئەو خەڵكەی دەوروبەرمان دروست بكەم
وەك پیاوێكی گەورەی وەك لیام شەرمەزار بكەم
هێی چاوەڕێی چی دەكەن ؟ ئەو پیاوەی كە
بۆ ماوەیەكی زۆرە كەوتمە خۆشەویستی لەگەڵیدا
داوای ئەوە دەكات ببمە نیوەكەی خوایە گیان
ئێوە تەنها خەیاڵی ئەوە بكەن كە لیام لە ئێستادا
چەند جەنتڵمانێكی جوان دەردەكەوێت بەم
شێوازە كە كەوتۆتە سەر ئەژنۆ بۆم و بەترسەوە
چاوەڕێی وەڵامدانەوەمە ، وەك شێتێك تەنها
چاوەكانم لەسەر ئەنگوستیلە زیوەكەیە تا
دەمتوانی خۆم هێمن دەردەخست بۆ ئەوەی
وا دەرنەكەوم كچێك بم كە شێت ببم بۆ
هاوسەرگیری سوێندەخۆم دەبێت ئەم
ڕۆژە لە كتێبی گینسەوە بنووسرێتەوە
بۆ ئەوەی تاوەكو ئێستا ئارام دەركەوتم و
هیچ شەرمەزاریەكم نەخستۆتەوە .
❝ تكایە ، مەڵێ نەخێر ستێلا دەزانم من _ ❝
بە تۆنێكی نائۆمێدكەرانەوە گوتی .❝ بەڵێ ❝. بەخێرایی بەرپەچی قسەكانم
دایەوە .❝ چی ؟! ❝ بە چرپەیەكی كزەوە گوتی .
❝ بەڵێ ، من هاوسەرگیریت لەگەڵدا دەكەم
گەمژە ... بۆچی ؟ تەنانەت پێت وابوو
كە من بڵێم نەخێر ؟ ❝. بەتۆنێكی پڕ گریان و
گاڵتەوە گوتم .لیام بێ گوتنی هیچ شتێك بەخێرایی لەسەر
زەویە ڕەقەكە هەستایەوەو مەچەكمی ڕاكێشام و
ماچێكی پڕ خۆشەویستی لە دەمم كرد پاشان
وەك شێت منی دەسوڕاندەوە پێدەكەنی منیش
بە تۆنێكی بەرزەوە هاوارم دەكرد و دە مگوت :
❝ لیام ، سەرم گێژی خوارد تكایە دامگرە ❝.لیام بەخێرایی منی داگرتوو دەستەكانی
ڕووخسارمی داپۆشی و نێوچەوانی بە
منەوە نوساندوو بە تۆنێكی پڕ خۆشیەوە
هەستەكانی لە بەرامبەرمدا دەربڕی :
❝ تۆ هەست بەمە ناكەیت كە من ئێستا
هەستی پێدەكەم ... تۆ دەزانیت كە
من بەختەوەرین پیاوی جیهانم كە
بەڵێم وەرگرت لە ئافرەتێكی ناسك
جوانی وەك تۆدا من زۆر دڵخۆشم
زۆر سوپاس ستێلا كە وەك هاوسەری
خۆت قبوڵت كردم ❝. قسەكانی
ناخمیان گەرمكردەوە فرمێسكەكانم
خیانەتیان لێكردم هەست بە تەڕبوونی
ڕووخسارم دەكرد ، بۆ دواجار بە
خۆشەویستیەوە سەیرمی كردوو
ئەنگوستیلەكەی لە پەنجەم خست و
ماچێكی لەسەر پەنجەكانم جێهێشت
دووبارە منی لە باوەشە گەرمەكەی
نقووم كرد .بە زەردەخەنەوە سەیری ئەنگوستیلەكەی
پەنجەم دەكرد ، هەرچەندە زۆر گرانبەها
نەبوو بەڵكو شتێكی زۆر سادەبوو بەڵام
لەلای من وەك گەوهەرێكی بەنرخ وابوو .لیام ئەو پیاوە بوو كە هەموو ئەو مواسەفەتانەی
كە من دەمویست لە ئەودا بوونیان هەبوو .