30.The second awakening

210 40 53
                                    






ئـێـلا'pov




ساردە.

بەە لەرزەوە لە خەو هەڵسام، چاوەکانم کردەوە ڕووناکییەکە بە توندی لە چاوەکانمیبدا، ناچارم دەکات چاوەکانم بە خێرایی بتروکێنم.

بۆ ئەوەندە ساردە؟ بیرم نییە ساردکەرەوەکەم داگیرساندبێت. یەکەم شت کە بینیم ڕەفەیەکی پڕە لە جام و خەڵاتی وەرزشی بوو.

ئەوەش توشی سەر لێ شێواویم دەکات. من لە ژوورەکەی خۆمدا نییم. کاتێک دیمەنەکەی بەردەمم ڕوون دەبێتەوە تێدەگەم کە ئەمە ژووری من نییە.

چی؟





لەناکاو دانیشتم و سەرم لە ئازاردە دەجوڵێنم  "ئـای!"

ناوچەوانم گرت گەدەم تێکچوو، خەریک بوو دەست بکەم بە گریان. من لە کوێم نەفرەت؟ وەک ئەوەی خودای گەورە بیەوێت وەڵامم بداتەوە یان باشتر بڵێم کەسێک بە کەمی لە تەنیشتمەوە بجوڵێت.

بە ترسەوە ئاوڕم دایەوە تا سەیر بکەم
هاوارێکی بێدەنگ لێوەکانم بەجێدەهێڵێت لە کاتێکدا کەوتمە سەر زەوییەکە کاتێک کەسەکەم بینی.

ئای دیسانەوە نەجێر.
نەفرەت، نەفرەت.





مین یونگی هیدالگۆ بەو هەموو شکۆمەندیەکەیەوە لەسەر پشت پاڵکەوتووە و قۆڵی لەسەر دەموچاویەتی. چەرچەفێک کەمەری داپۆشیوە بۆ خوارەوە، سنگ و سکی دەرکەوتووە لەبەر ئەوەی بێ کراسە.

بە غەریزەوە خۆم دەپشکنم و تێبینی دەکەم کە جلەکانم گۆڕاوە.

من بە شێوەیەکی دراماتیک دەموچاوەکەم دەگرم،"بەنەفرەت بیت".

چی بە جەهەنەم ڕوویدا؟ ئەمجارە زۆر خۆڕاگر بووم تا نەکەوم. چیم بەسەر هاتووە؟؟

با بزانین، بیربکەینەوە، ئـێـلا،
بیربکەوە ئـێـلای گەمژە.



هەموو شتێک وەک مەتەڵێک دەخرێتە ناو مێشکمەوە، بە بەشە کاڵ و بەشە ونبووەکان. دوا شت کە لەبیرمە لەگەڵ دانی و ئەپۆلۆ و کارلۆس و یۆشی لەسەر مێزەکە بووم. پاشان من و یۆشی بە پلیکانەکاندا سەرکەوتین، ئایا دەچووینە حەمام؟

ناهـ!

و پاشان، یونگی... لە باڵکۆنەکەدا...

وە دواتر هیچ، بۆشایی، تاریکی.

چەندە بێزارکەر!

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، جارێکی دیکە کەوتمەوە ناو چەکی ئەوەوە ئەوە نییە کە بێزارم دەکات بەڵکو ئەم هەستە ناخۆشەیە کە هیچ شتێکم لەبیر نەماوە لەکاتێکدا دیارە هەموو شتێک ڕوویداوە.



          

ئایا سێکسمان کردووە؟ چی لێ کردومە؟ چۆن کردوویەتی؟ بۆچی ئەو کارەی کرد لە کاتێکدا من سەرخۆش بووم؟ ئایا من پاراستنی بەکار هێنا؟

هەست بە خراپیی دەکەم، بەکارهێنراوم بەڵام بە شێوەیەکی ئازاربەخشتر بوو لە جارەکانی تر. جارەکانی تر لانیکەم هۆشیار بووم و خۆم بڕیارمدا ئەوە بکەم بەڵام ئەمجارە...

پێویستە لێرە بڕۆم.





هەستام و سەرم سوڕا، بۆیە سەرەتا هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی. یونگی هێشتا لە جێی خۆیەتی، دەستی لەسەر و لێوەکانی جیابوونەتەوە و سنگی داپۆشراوە.

پێڵاوەکانم...

جلەکانم...

دەبێت لە شوێنێک بن.

کاتژمێر چەندە؟

ئێستا دەبێت دانی زۆر نیگەران بووبێت! بڕیارێکی باش بوو بە دایکم بڵێم دوێنێ لە ماڵی دانی دەمێنمەوە ئەگینا تووشی کێشە دەبووم.



ئەو بەشەی مێشکم کە هێشتا خەوتووە بەدوای مۆبایلەکەمدا دەگەڕێت  دواتر لە خەو هەڵدەستێت و شەقێکم لێدەدات.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لێت دزرا ئـێـلا، مێشکی خۆت بدۆزەرەوە.

بەدەوری خۆمدا سوڕامەوە بێ ئەوەی هیچ جلێکم بدۆزمەوە، بەڵام کوا... کوا جلەکانم؟ گوایە ئەگەر لێرە جلەکانم داکەندبێت دەبێت لە شوێنێکدا بێت. یان لە شوێنێکی تر جلەکانم داکەندووە و دواتر هاتومەتە ئێرە؟

لە پێناو خوادا.!!!

دەرگایەکی نیوە کراوە لە لای ڕاستمەوە دەبینم کە لە حەمام دەچێت
چوومە ژوورەوە. جلەکانم لەسەر زەوییە لە تەنیشت بانیۆکە بینی.


هەستێکی ئاسوودەیی بە جەستەمدا دەڕوات، چیتر پێویست ناکات تەنها بە کراسێکی ئەوەوە بچمە دەرەوە. دەرگاکەم داخست و بۆدییە سپییەکەم هەڵگرت، بۆنێکی توندی ڕشانەوەی بەر لووتم کەوت وا دەکات لە بێزاریدا ڕوخسارم گرژ بکەم.

ئایا ڕشانەوەمەتەوە؟




ئای خوایە دوێنێ شەو چ شتێکی گێلانەم کردووە؟

هیچ ڕێگەیەک نییە خۆم ئەو کراسەم لەبەر کردبێت. تەنوورەکە لە دۆخێکی باشتردا نییە بەڵام من تەنها پەڵە بچووکەکان دەشۆم کە بە ڕشانەوە پیس بووە. ناتوانم بە کراسەکەی یونگییەوە و بێ جلی ژێرەوە بڕۆم. بەو بەشە تەڕانەی کە تازە شۆردومە تەنوورەکەمم لەبەر کرد. بەڵام نەفرەت زۆر سەرمایە و جلەکەش تەڕە.




||ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە||🔚Where stories live. Discover now