بەرەو مالەکەی گەرایەوە، شتەکانی دانا و رۆشتە سەربانی بیناکە... کاتێک رۆشت براکەی لەوێ بینی بە خێرایی خۆی شاردەوە بەڵام گوێی لێبوو کە قسەی دەکرد...
لیۆن: تەنها هیوادارم لێرە بوویتایە ئەو کاتە بەیەکەوە دەهاتینە ئێرە و سەیری روناکییە جوانەکەمان دەکرد و باسی هەموو شتێکمان بۆ یەکتر دەکرد... زۆر بیرت ئەکەم بێمێشک... هیوادارم ئێستا پێت بڵێم کە ئەمرۆ کچێکی زۆر جوانم بینی، بەراستی هەستەکانمی جولاند... ئەگەر لێرە بوویتایە بۆت دەدۆزیمەوە وا نییە؟
لیزا تەنها گوێێ دەگرت لە هەموو ئەوەی دەیوت، بۆ یەکەمجار بوو لەو ماوەی دوو هەفتەیە زۆر هەست بە تاوان بکات کە ئەوانی بەجێ هێشتووە، ماوەیەک وەستا و دواتر رۆشتە پشتییەوە کێشای بە پشتیدا...
لیۆن: لیزا؟!
لیزا: ئەو کچە جوانە کێیە؟ تەنها ناونیشانێکم بەرێ و بەیانی هەموو شتێکیت لە بەر دەستایە.
لیۆن: واا ئێف بی ئای من گەرایەوە.. تۆ چۆن گوێت لێ بوو؟
لیزا: گوێم لێ بوو، تۆ من ناناسیت؟
لیۆن: ئایش بێمێشک زۆر بیرم ئەکردیت...
لیزا: منیش...
لیۆن: باوەر بکەم؟
لیزا: ئەگەر وا نەبوایە بۆ دەهاتم؟ بێمێشک.
لیۆن: یاا. من ئوپام.
لیزا: بەڵێ بەڵێ...
لیۆن: ئێستا پێم بڵێ چی دەکەیت لێرە؟
لیزا: بیرم دەکردن هاتم کەمێک بتانبینم...
لیۆن: ئادەی بۆست.. تۆ گریاویت؟ پێم بڵێ شتێک رووی داوە؟
لیزا: جیسۆم بینی... ئەو بێنرخە چۆن منی بە خۆشەویستەکەی پێشووی ناساند هەمان شتی کرد ئەمشەو.
لیۆن: ئەو بێنررخە بە دەستی من ئەمرێت.
لیزا: وازی لێبێنە، پێویست ناکات هێزی خۆت بۆ کەسێک بە فیرۆ بەی کە شایەنی نەبێت.
لیۆن: ئاه تۆ راست ئەکەیت کەسی تر هەیە پێویستی بە بەهێزی من هەبێت.. ئەی وا نییە؟
بە پێکەنینەوە سەیری کرد، لیزاش بۆکسێکی یا لە شانی...
لیزا: یاا.. ئەتەوێ بمری؟ ئەوە بۆ بە من ئەڵێیت؟
لیۆن: خۆ یەکەم جار نییە شتی وا لە من ببیستی بێمێشک.
لیزا: باشە ئیتر.. پێم بڵێ کێیە؟
لیۆن: نازانم تەنها لە رێگە بینیم...
لیزا: ئۆۆۆ، کەواتە ئەمەش هەر وەک هەموو کرەشەکانی ترتە... پیرۆزە کرەشی نوێ...
لیۆن: هیوادارم ببینمەوە..
YOU ARE READING
Broken Guitar "Jung Kook Fanfic."
Fanfictionهەموو ئەوەی دەمویست تەنها ژیانێکی ئاسایی و ئارام بوو، بەڵام دیارە کە ئەوە بۆ من مانایەکی نییە... #Byeol