کۆماری مەھاباد
کۆماری مەھاباد یا کۆماری کوردستان: لە ٢ی رێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی ١٩٤٦ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەمەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێکی کوردی کەم تەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا و لە دوای کۆماری ئاگری-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مەھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران. دامەزران و لەناوچوونی کۆمار راستە بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێکەوتبوو، ئەو ململانێیەی لە نێوان ئەمریکا و سۆڤیهت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بە ناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەنديی ئێران دهرهێنا. لە شاری مەھاباد، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەكەيان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێريی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەمەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا رووخانی کۆمار بەڕێوەبرد.بۆچوونی سۆڤیەت
ھێزەکانی سۆڤیەت و بەریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی 1941 ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤیهت لە باکوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی. ھێزیان لە نزیک مەھاباد دانەناو تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە دروست بکات. لە رێگەی چالاکیی (دۆستانە)وە، وەک دابینکردنی کەرەسەی گواستنەوە، دەرکردنی سوپای ئێرانی، و کڕینەوەی تەواوی بەرھەمی تووتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازییان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی راگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون.دامەزراندنی کۆمار
لە ئەیلولی ١٩٤٥، قازی محەمەد و سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەبرێزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤیهت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤیهت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی رۆژههڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە ١٥ی کانوونی یەکەمدا، کۆماری مەھابادی کوردیی دامەزرێنرا.