شێرکۆ بێکەس بۆ قازی محەمەد

11 4 0
                                    

بۆ قازی محەمەد
‏کە لاشەی ساردی چوارچرا
‏وەکوو ھێشووی سەرما بردوو
‏لە سێدارە کرانەوە
‏دار بەجێما
‏ھەژارانی سابڵاخ بردیان
‏زستانیش بوو نەیانسووتان
‏سەرمایشیان بوو نەیانسووتان
‏لەو دارانە، لەو تەختانە
‏چوار بێشکەی سووریان دروستکرد‏
‏لەو ڕۆژەوە ھەتا ئەمڕۆ
‏ئەو لانکانە
‏ھەر ئەگەڕێن
‏ئەم ماڵ، ئەو ماڵ
‏ئەم دەست ئەو دەست
‏وەریان ئەگرن
‏ئەی نابینی ھەزاران قازی محەممەد
‏لەسەر لوتکە وەستاون و
‏چەک ھەڵئەبڕن؟!

قازی محەمەدWhere stories live. Discover now