شیعری پێشەوا قازی محەمەد

13 4 0
                                    

قازی محەمەد
۲+۲=۱
وەبیرمەلەمەکتەبا دەیان پرسی دوودانەدوودەکاتە چەن هەموو تێکڕادەیان نوسی دەکاتە چوار،

کەچی ئەمن لەحسابا نمرەی کەمم دەهێناو دەهاتمە خوار،

ئەویش تەنیالەبەرئەوەی لای من وابوو دوو دانە دوو دەبن بەیەک نابن بەچوار،

لای من وابوو ددان و دوولێو و زبان نابن بەچوار دەبن بەزار بەتێکڕای دەکەن هاوار ،

لای من وابوو دوو دەست و دوولاقی مرۆڤ نابن بەچوار لە لەشێکدا وادێنەکار،

لای من وابوو گەڕەک خانوو کۆڵان شەقام نابن بەچوار دەبن بەشار تێیدا دەژی دەوڵەمەندو خەڵکی هەژار ،

لای من وابوو کۆلکە و ڕیشە لق و گەڵا نابن بەچوار دەبن بەدار هێندێ کورت و هێندێ درێژ وەکو چنار،

لای من وابوو ئەوین و دڵ جوانی و پاکی نابن بەچوار دەبن بەیار لەلای دڵدار،

ئەو هەمووەی دوو دانە دوو دەبن بەیەک نابن بەچوار یەکجار زۆرن بەڵام لەکوێ دێنە ژمار،

تەنیا ئەوەندەی دەزانم ئەگەر لەشم سەد پارچەکەن بمدەنە ژێر گوللەو ڕەگبار بچمە سەردار قسەی دڵم دێتە سەر زار،

کــــوردستانم هەر ووڵاتێکەو نابێ بەچوار.

شیعری قازی محەمەد
٢+٢=١

قازی محەمەدWhere stories live. Discover now