17

334 54 62
                                    

چێژببینن لەخوێندنەوەی
...
...
...
...
...
...
...
...
..

povجینا
ئێستا کاتی ڕاهێنان هاتووە

ڕەیچەڵ:دەی کوڕەکان دەستەکانتان لەسەر کەمەریان دابنێن کچەکانیش دەستیان لەسەر ملیا

ئێمەش وامان کرد بەڵام زۆر لێک نزیک بووین بەڕادەیەک کە دەمتوانی هەناسەکانی بژمێرم سەیری چاوی دەکردم وام دەزانی کە بەو چاوانە دەمکوژێت و
دەمنێژێت باشە بۆچی تێڕوانینەکانی بۆمن وایە؟

مۆسیقا ژەنەکە دەستی بە ژەنینی مۆسیقایەکەی کلاسیکی هێمن کرد کە بۆ سەما دەگونجا بەڵام من هیچ لەمە نازانم بۆیە سەیری خوارەوەم دەکرد تاکو شوێن پێیەکانی ئەو بکەوم بەڵام سەری ناگرت

جۆنکووک:جینا قاچەکانت بخەرە سەر ئەوانەی من

چی ئەوە بەڕاستیتی

جینا:چۆن؟

جۆنکووک:تەنها قاچەکانت بخەرە سەر ئەوانەی من

منیش ئەوەم کرد کەوتی

جینا:زۆر داوای لێبووردن دەکەم کە ئازارت دەدەم بمبوورە

جۆنکووک:کێشە نییە

ئەوەچییە بۆچی وەکوو کوڕێکی باش هەڵسووکەوت دەکات بەهەرحاڵ ئێمە بەردەوام بووین تاکوو مۆسیقاکە کۆتایی هات بۆیە هەر یەک چووینەوە ماڵە





لەماڵەوە ڕاهێنانم دەکرد کە چۆن بیکەم بۆیە لەو لاوە ماریلا هات

ماریلا:وادیارە خۆت زۆر ماندوو کردووە؟

جینا:بەڵێ حەزدەکەم بەڕێکوپێکی بیکەم

ماریلا:ئەی باشه هاوبەشەکەت کێیە؟

ئێستا چیی پێبڵێم خۆ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکە دەزانێت کێیە

povکەیس
لەکێڵگە لەگەڵ جەیم(ئەو کوڕەی کە بەکرێیان گرتبوو)
ئەوچوو بۆماڵەوە منیش بۆماڵ کاتێک دەرگاکەم کردەوە ماریلا هاواری دەکرد دەیوت چۆن چۆن ئەو کەسە هەڵدەبژێریت

کەیس:چیی ڕویداوە؟

ماریلا:لەجینا بپرسە

کەیس:چی بووە؟

ماریلا:دەزانیت بۆ هاوبەشی سەماکەی کێی هەڵبژاردووە جۆن جۆنکووک

چیی ەو کارەی چۆن کردووە

کەیس:جینا بۆچی؟

ویستم بەنەرمی قسەی لەگەڵ بکەم لەبەر ئەوەی دەگریت

جینا:ک.کەس نەمابوو بۆیە ئەو دەستی گرتم منیش نەموێرا بڵێم کە هاوبەشی تۆ نابم

کەیس:ئەوەشتێکی ئاساییە

ماریلا:چۆن ئاساییە؟

کەیس:ئەگەر مەبەستێکی خراپی هەبێت ئەوا لەمێژبوو دەیکرد ‌

ماریلا بەتوڕەیی ڕۆشتە دەرەوە


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوەش پارتی نوێ دەزانم کەمە بەڵام دڵنیابن قەرەبوی
دەکەمەوە

london(JK)Where stories live. Discover now