29

294 45 3
                                    

چێژببیین لەخوێندنەوەی
..
..
..
..
..
..
..
..
..
..
..
..
..
..
..
..
...
..
.



povجینا
ئای زۆر خۆشە پشوی هاوین دەستی پێکرد بەڕاکردن چووەمەوە ماڵ لە گێڵگە بەڵام ئەسپێک لەلای دەرگاکە وەستابوو لەگەڵ چەند پاسەوانێک منیش لام سەیربوو
دەبێت کێبێت بۆیەچوومەوە ژوورەوە

کاتێک دەرگاکەم داخست سەیرم کرد جۆنکووک و کەیس دانیشتبوون بەڵام بۆچیی جۆنکووک لێرەیە؟

جینا:بەخێر هاتن

جۆنکووک:سوپاس

وای وت لەکاتێک دا هەڵدەستاوە

کەیس:بۆکوێ بەڕێز جۆنکووک

جۆنکووک:پێویست بە بەڕێزەکە ناکات ئێستا ئێمە خزمین وە ئیشێکم بۆ پەیدابووە دەبێت بڕۆم

چیی خزم ؟ بۆچی ئێمە خزم دەبینە

لەلام تێپەڕبوو دەستی لەسەر شانم داناو بڵندی کرد






povجۆنکووک
چووم بۆ لای ماڵی کەیس دەبێت ئیشەکە هەرئێستا
بکەم بۆیە لەدەرگام دا وە کەیس کردییەوە

جۆنکووک:سڵاو

ئەوهەندێک شۆک دیاربوو

کەیس:سڵاو لەتۆش بەڕێز جۆنکووک

جۆنکووک:بۆ کارێک هاتووم بەڵام لەدەرەوە نابێت

وام وت ئەویش بە کەمتەرخەمییەکەی زانی

کەیس:بموورە فەرموو وەرە ژوورەوە

چوومەژوورەوە ئەویش دەرگاکەی داخست وادیارە جینا لەماڵ نییە

کەیس:بەخێر هاتیت

جۆنکووک:سوپاس بۆکارێکی زۆر گرنگ هاتووم

کەیس:فەرموو

جۆنکووک:لەڕاستیدا ئم دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ جینا بکەم

کەیس زۆر شۆک دیاربوو

کەیس:بەڵام بەڕێز جۆنکووک ئەوجارێ زۆر منداڵە بەرپرسیارێتی ماڵ نازانێت

هەندێک توڕەبووم ئەوهەموو ساڵە ماندووبووم دەیەوێت تەنها لەسەر کچێک لێم تێک بدات

جۆنکووک:خۆت دەزانیت بەڕێز کەیس من قسە دەکەم نایکەم بەدوو دواتر دەزانیت چیی ڕوودەدات

کەیس:چی ڕوودەدات؟

جۆنکووک:وامەکە بەناخۆشی هاوسەرگیریەکە بکەم و لەجیناشی تێک بدەموە هیچیتر ماریلا نەبینیتەوە

کەیس:بەڵام بۆ جینای بچووک ئەوگوندە کۆمەڵێک کچی زۆر جوان و پێگەییشتووی لێیە بەڵام بۆچی ئەو؟

ڕاستییەکانی پێبڵێم

جۆنکووک:لەبەر ئەوە من حەزدەکەم لەگەڵ ئەوهاوسەرگیری بکەم هەرئەوەندە

کەیس:تۆ ئەوت بەدڵە؟

چیی من ئەوم بەدڵە ئەی ئەگەر بەدڵم نەبا لەو هەموو کچە جوانە ئەوم هەڵنەدەبژارد

جۆنکووک:وەڵامی پرسیاری کەسی نادەمەوە

کاتێک وام وت دەرگاکە لەلایەن جینا کرایەوە چەند جوان و منداڵانەیە ئەو تۆزێک شۆک دیاربوو بەڵام منیش هەڵسامەوە کەدەموویست بڕۆم







شەو



povجینا
لەلای کەیس دانیشتبووم بەڵام دەموویست پرسیاری ئەوەی لێبکەم کە بۆچی جۆنکووک هاتبوو بۆ ئێرە

جینا:کەیس

کەیس:بەڵێ

وای وت لەکاتێک داڕۆژنامەی دەخوێندەوە

جینا:پرسیارێک بکەم؟

کەیس:فەرموو

ڕۆژنامەکەی دانا

جینا:ئەوە جۆنکووک بۆچی هاتبوو بۆ ئێرە

ئەو ڕەنگی تۆزێک تێک چوو

کەیس:بۆ خوازبێنی تۆ

چییییی






ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەی دەزانم کەمە بەڵام هەرئەوەندەم پێنووسرا دەی کۆمێنتی خۆتان بنووسن وە ڤۆتیش لەیاد مەکەن خۆشم دەوێن❤

london(JK)Where stories live. Discover now