[ ١ ]

38 5 0
                                    

هەموو ڕۆژێک لەم شێونە دەگەڕێم وە دەسووڕێم بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک تا لەم شوێنە نەفرەتیە دەرباز بم
دەتەوێ بزانی من لە چ دۆزەخێکم ؟
شوێنێکی سارد .. بێ ڕووح ... کە بەڕەنگێکی سپی تۆقێنەر داپۆشراوە.. کەس نیە لێرە جگە لە من .. من ..من .. من لە دەنگی خۆم دەترسێم بۆیە ٣ ساڵە کە وازم لە قسەکردن هێناوە .. ڕۆژانە بێ ئەوەی ئاگادار بم خۆراکم بۆ دادەنرێت لەگەڵ دەرمانێک کە تا ئێستاش نازانم چییە بەڵام شێوەی لە هێورکەرەوە دەکات .. لە سەرەتادا نەمدەخوارد بەڵام دوای ماوەیەک بۆم دەرکەوت کە ئەگەر گوێڕایەڵ و هێمن بم شتی نوێم بۆ دادەنێن .. چۆن زانیم ؟ .. هم پرسیارێکی ژیرانەیە
کاتێک کە هاوارم دەکرد یاخوود جنێوم دەدا  و خواردن و خواردنەوەکانم وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەوەی لێرە دەستبەسەر کراوم دەڕشاند مشک و جورجیان دەخستە ژوورەکەوە و گڵۆپەکانیان دەکوژاندەوە.. ڕەنگە هەندێک لە ئێوە ئەم کارە بەهەند وەرنەگرن بەڵام دڵنیات دەکەمەوە گەر تۆ لە شوێنی من بیت دەڕشایتەوە!
چاوە زەردە گەورەکانیان .. خشە خشی پیەکانیان بۆنە قێزەونەکەیان .. و ددانە تیژەکانیان کە چۆن بە پێەکانتی دەچەقێنن .. ییععع !
بەهەرحاڵ،  دوای ئەوەی وازم لە تێکدانی ئارامی شوێنەکە هێنا .. هەستم کرد کە خواردنە دڵخوازەکانم بۆ دادەنێن یان دەفتەر و قەڵەم .. هەرچەندە ئەمانە شتی ئاسایین بەڵام بۆ من وەک گەنجینەیەک !
تا ماوەیەکی باش لێرە ڕاهاتبووم و ژیانم باش بەڕێوە دەچوو .. بەڵام  " لا تأتي الرياح بما تشتهي السفن " شتەکان هەمووکات وەک ئەوە بەڕێوە ناچن کە ئێمە دەمانەوێت...
سێ مانگ تێپەڕی وەک هەموو کاتێک کاتژمێر ١٢ گڵۆپەکان کۆژاندرانەوە و من خۆم بۆ خەوتن ئامادە کردبوو و لەسەر نوینەکە ڕاکشام و چاوەکانم خۆیان بۆ خەو ڕادەست کرد  بەڵام زۆری پێ نەچوو هەستم بە دەنگی پێی کەسێک کرد .. بەڵام گوێم پێ نەدا .. لەناکاو ! شتێکی تیژ چووە قۆڵمەوە و هۆشم لەدەست دا ...

white rooms / TK / Where stories live. Discover now