ڕەش پۆش( پەنجەی بەلای کچێکی گەنج درێژ کرد ) :-
تۆ
کچەکە بەرەو پێش ڕۆشر لەسەر کورسیەکی ڕەش دانیشت و دەستەکانی و پێەکانی بە کورسیەکەوە گیر کرد
ڕەش پۆش :- سای .. یارمەتی تۆم پێویستە
سای بە دەمووچاوێکی سارد و بێ هەست بەرەو جانتاکە ڕۆشت جانتاکەی کردەوە و چەندەها جۆر شەفرەی پزیشکی تێدابوو
ڕەش پۆش :- ژمارە ٧٠
سای :- بەڕێز جیۆن داوای لێبووردن دەکەم بەڵام لەناو جانتاکە نایدۆزمەوە
جیۆن:- ئاساییە .. تەورەکەم پێ بدە
سای تەورەکەی لەسەر زەویەکە هەڵگرت و ڕادەستی کرد
لەوانەیە پرسیارت لا درووست بووبێت " ئایا ئەو تەوری بۆچییە؟ "
وەڵامەکە ئەوەیە، ئەو یەک بەیەک هەمووانی پارچە پارچە کرد کە دەڵێم پارچە پارچەی کرد بە هەموو مانای وشەکە دەیڵێم !
ئێستاش هاوارەکانیان لە گوێم دەزرینگێنەوە ، بەهەرحاڵ
من چاوەکانم داخستبوو و لە شوێنی خۆم نەدەجووڵام
تا لە ناکاو
" هێی تۆ .. چاوەکانت بکەرەوە "
خەریک بوو لە ترسا دڵم بووەستێت
بەڵام چاوەکانم کردەوە لەسەر فەرمانی ئەو
جیۆن و سای بەرەو لای منەوە دەهاتن
تا لە چاو تروکانێکدا گەیشتنە لای منەوە ، سەرم بەرەو خوارەوە شۆڕ کردبۆوە، تا دەستێک ملمی بەرەو سەرەوە بەرز کردەوە
جیۆن :- کەواته تۆ کۆتا دانەیت .
هممم چوونکە بەڕاستی بێ هێزم دوای ئەو هەموو کارە .. چانسێکی زێڕینت پێ دەبەخشم ... یا ئەوەتا وەک ئەوانی تر ٢٠٠ ملیۆن وون پێ دەدەم وەک ئەوانەی دواوەت لێ دێت ( دەستی بەرەو دواوە درێژ کرد ) یاخوود .. دەبیت بە كۆیلەی من ،
هەڵبژێرە
بەبێ بیرکردنەوە وتم :- دەبم بە کۆیلە
YOU ARE READING
white rooms / TK /
Fantasy" من بۆچی لێرەم ؟ " پرسیارێکە کە رۆژانە لەخۆمی دەکەم .... کە تا ئێستا وەڵامێکی ئەوتۆم بەرچاو نەهاتووە بۆی ! " ئایا چۆن لێرە ڕزگار بم " خەونێکە کە هەرگیز بەدی نایەت ! +++ دوورە لە بیرۆکە قێزەونەکانی هاوڕەگەزبازی +++