•دیوە تاریکەکەی جەنگکووک•
«تۆم گرت»زەردەخەنەیەکی ترسناکی کرد... توند قژی گرتم
چاوەکانم فراوان بوو...«جەنگکووک»بە ترسەوە وتم پاشان سەیری ئەوم کرد..«زۆر سوپاس تایهیۆنگ»کەواتە ئەم ناپیاوە شوێنی منی پێ وتووە...
«پشیلە هارەکەم ئێستا دەچینە ماڵەوە لەوێ دەتنێرم بۆ دۆزەخ»وتی قژی راکێشام..چاوەکانم بەردەوام لەسەر تایهیۆنگ بوون...چۆن توانی..؟!
بە توندی دەستەکانیم گرت بوو چونکە هەستم دەکرد تاڵەکانی قژم دانە
دانە دەپچراند...ڕۆژانێک خۆی گرنگی بەم تاڵانە دەدا سوێندی دەخوارد ئەگەر
کەسێک ئازاری بدات پەنجەکانی لێدەکاتەوە...«جەنگکووک لێت دەپاڕێمەوە ڕێگەم بدە بڕۆم سوێند دەخۆم هەرگیز
ناگەرێمەوە پێش چاوەکانت»بە هەموو هێزم دەمقیژاندم...تەواوی خەڵکەکە
سەیری ئێمەیان بە شۆکەوە..«قاچەکانت ماچ دەکەم جەنگکووک»منی هەڵدا مەیدانی کۆشکەکە... سەیری
چواردەورم کرد...«یۆنگی»ویستم بۆ بڕۆم بەڵام ئەو چەند هەنگاوێک دوورکەوتەوە...فرمێسکەکانم زیاتر بوون ..
سوڕامەوە سەیری دایکم و ئەوانم کرد...«سەری ئێمەت شۆڕ کرد ڕووبی»
دایکم بە خەمباریەوە وتی .«هەر لە سەرەتاوە وتم کە ئەم هەرگیز شایەنی جەنگکووک نیە »خوشکەکەم
بە ڕقەوە وتی...قاچەکانم سوراند...ئەمجارە دووبارە کەوتمە بەردەم جەنگکووک
بەبێ هەستی وەستا بوو لەبەرمم چەکەکەی لەدەست بووهەرگیز ئەم ڕووەی جەنگکووکم نەبینی بوو..بێگومان ئەمە خودی ڕاستی
خۆیەتی بەڵام ئەو هەرگیز نیشانی منی نەدەدا...«جەنگکووک تکایە لێم خۆشبە» دەستەکانم پارانەوە...
بەرەو من هات وەک شێتێک دەستی کرد بە لێدانم..بە مست و قاچەکانی...
منیش وەک منداڵێک لە ژێر دەستی دەگریام و دەپاڕامەوە..