9

1K 183 246
                                    

•ئەو من لەگەڵ خۆی دەبات•

«خاتوو رووبی دەبێت زۆر ئاگاداری خۆت بیت تا بتوانیت بیپارێزیت»دکتۆرەکە وتی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«خاتوو رووبی دەبێت زۆر ئاگاداری خۆت بیت تا بتوانیت بیپارێزیت»دکتۆرەکە وتی ... بە لاوازیەوە سەرم حەساندەوە..

من چی بکەم..؟!هەرگیز هەڵەی من نەبوو..

دکتۆرەکە رۆشتە دەرەوە جەنگکووک هاتە پێشەوە...«گوێت لێ بوو .. ئەگەر ئەمەیان شتێکی بەسەر بێت بە دەستەکانی خۆم دەتکوژم»وتی

گرنگیم پێ نەدا .. تازە یەکێک لە کۆپەکانم لەدەست داوە ئەویش لە شوێنی دڵنەوای شەڕم پێ دەفرۆشێت...

گەدەم ئازاری هەبوو...ترسێکی تێدا بوو یان لەوانەیە خەمێک..

«دەی هەڵسەوە»وتی ... دەستەکانی بۆم ڕاگرت وەک یارمەتیەک..«نامەوێت بێم»هەوڵمدەدا نەگریم..

«دەبێت بێیت»شاڵەکەمی هەڵگرتەوە خستیە سەر شانم بە چاوەکانم لێی دەپاڕامەوە ...«تکایە جەنگکووک»

«قسە مەکە»لە باوەشی گرتم ...

بێچارە بووم جگەلە بێدەنگی هیچی ترم نەبوو...دەترسام پێویستم بە کەسێک بووم دەستەکانم بگرێت..

یۆنگیمان بینی لای دەرگاکە..«لێرەوە نزیکە»وتی ...

دەرەوە زۆر سارد بوو هەر بۆیە فرمێسک رووخسارمی گەرم دەکردەوە...
رۆشتینە لای خەڵکەکە..

جەنگکووک منی خستە سەر کورسیەک لەلای پێشەوە...
سەیرم کرد هەمووان لێرەن...

تایهیۆنگیان هێنا هێشتا زەردەخەنە دەکات... سەیری خەڵکەکەی دەکرد ..
هاتە لای ئێمە...جەنگکووک راستەوخۆ تفێکی لێکرد..

بەڵام ئەو سەیری منی کرد...«دڵتەنگ مەبە خۆشەویستم من هەر ئاوا جێتناهێڵم»وتی....

«لێرە بیبەن»جەنگکووک هاواری کرد... تایهیۆنگیان بردە سەرەوە...
پاشان بە زۆر وایانکرد لەسەر ئەژنۆکانی دانیشێت ..

دڵم ئازاری هەبوو .. نامەوێت تایهیۆنگ بمرێت ئەگەر هەر چەندە خراپیش بێت...ئەگەر تەنانەت منی بەکارهێنابێت ... بەڵام هێشتا ئەو یەکەم خۆشەویستی منە..

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now