~2~

610 65 162
                                    




~~~




~ من ئێستا لەسەرەوەم
من تەنھا ھاتمە ژوورەوە بەبێ ئەوەی سەیری ھیچ شوێنێک بکەم
بڕیارم دا لەسەر بێدەکە دابنیشم وە چاوەڕێ بکەم وەک ھەمیشە

بەڵام تەنھا چەند خوولەکێکی کەم پێویست بوو
تا گوێم لە دەنگی کەسێک بێت
کە پەنجەرە گەورەکەی داخست وە بە پەردەکان دایپۆشی
بەپەلە ھەستامەوە وە سەیری ئەوێم کرد
باڵا بەرزەکەی ئەوم بینی کە پشتی لە من بوو تەواو ڕەشی پۆشی بوو ئەو جەستەیەکی تەواو ڕێکی ھەبوو
وە توانیم تێبینی بکەم چاکەتی قاتەکەی لەسەر لێواری بێدەکە داناوە

دوای کەمێک ڕووی وەرگێڕا وە
بە ھەنگاوە ھێواشەکانی لە من نزیک بۆیەوە
ئەو تەنانەت پێڵاوەکانی زۆر لە ژیانی من نرخی زیاتر بوو
ئەوە ڕوون بوو
ئەو ھاتە بەردەم من وەستا 
من توانیم تێبینی بکەم ئەو جوانترین بوو کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵە بینیبووم ئەو جلەکانی زۆر گرانبەھا بوون
خاوەنی لێوێکی چوارگۆشە وە چاوە شینە تیژەکانی کە ڕاوت ئەکەن
وە قژە مامناوەندەکەی کە بە کەمی ھاتبۆیە سەر ڕووخسارە پاکەکەی
ھەروەھا خاڵێک لە سەر لووتی وە لە لێواری لێوی 
ئەو کۆری بوو
بە نزیکەیی لە ناوەڕاستی بیستەکانی تەمەنی بوو
وە باڵای ھەروەھا ماسوولکەکانی وە چەند تاتۆیەک
کە بەھۆی کردنەوەی قۆپچەی کراسە ڕەشەکەی دەرکەوتبوون ~

MY LITTLE DANCER ||KTH||Where stories live. Discover now