~14~

644 76 232
                                    




~~~

~ نەفرەت
من ئەمەوێت بمرم
وە ھۆکارەکەی تەقینەوەم بێت لە پێکەنین دا
پشیلە کێوییەکە ئێستا دانیشتووە لەبەرامبەرم
وە قاشە پیتزاکان زیاد لە پێویست بەرز ئەکاتەوە
تەنھا تا لە پەنیری پارچەکانی تر جیاببێتەوە
وە پاشان وەک منداڵێکی برسی و ھار و ھاج ئەیخوات و
ڕووخسار و دەستەکانی پیس ئەکات
و زوو زوو تاڵە قژەکانی کە بێزاری ئەکەن لەسەر ڕووخساری لایئەبات
بە دەستە چەورەکەی
وە منیش تەنھا پارچەیەک لە سووشی"م لەدەستە و
سەیری ئەو ئەکەم بە دەمە کراوەکەمەوە
بۆ پێویستە درۆ بکەم ؟
من ھەرگیز کچێکی لەم شێوەیەم نەبینیوە
تەنانەت بڕوام وابوو کچی لەم شێوەیە تەنھا لە فیلمەکان ھەن
بەڕاستی ئەو چۆن ئەتوانێت بەوشێوەیە بێت
وە ئاسوودە بێت کاتێک من لێرەم
کاتێک گەنجێکی وەک من لێرەیە
سەرنج ڕاکێش
پیاوانە
وە تەنها کەمێک خراپ و بکوژ ~

ڤالێنسیا~ ئاگاداری دەمت بە
با مێشێک نەچێتە ناوی
~ بە دەمی پڕ لە خواردنەوە وتی وە منی ھێنایەوە ھۆش خۆم و بیرکردنەوەی منی دەربارەی خۆی گۆڕی دووبارە
تووڕەیی کردم وە چاوەکانم ئەبڵەق بوون
ئەو بەڕاستییەتی وا ئەڵێت ؟؟
ئەو نازانێت من کێم وا بەوشێوەیە قسەم لەگەڵ ئەکات ؟
بەڵام ئەویش ڕاستەوخۆ چاوەکانی گەورە بوون کاتێک زانی
لەگەڵ کێ دانیشتووە وە بیری کەوتەوە کە من ڕزگارکەری ئەو بووم
هەربۆیە ئەوەی ناو دەمی قووتدایەوە و
پارچە پیتزاکەی دەستی دانایەوە
ههـ
ئایا ئەمە مایەی پێکەنین نییە ؟
بەڕاستی من خۆم ئەوم ناردۆتە ئەوێ وە خۆم لەوێ هێناومەتە دەرەوە
وە هێشتاش ئەمە ناو ئەبەم بە ڕزگار کردن~

Bạn đã đọc hết các phần đã được đăng tải.

⏰ Cập nhật Lần cuối: Jan 16 ⏰

Thêm truyện này vào Thư viện của bạn để nhận thông báo chương mới!

MY LITTLE DANCER ||KTH||Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ