~5~

549 67 197
                                    




~~~

تایھیۆنگ ~ ئەمە چ دۆزەخێکە
~ بە منگە منگەوە بە بێزاری وتم
کاتێک بەھۆی تیشکە بەھێزەکەی خۆرەکەوە بەخەبەر ھاتم
وە مێشکم زۆر زوو دەستی کرد بە بیرکەوتنەوەی ڕووداوەکان
سەرەتا ئەوەم بیرکەوتەوە کە من پەردەکانم دادایەوە
کەوایە ئەبێت خۆی بووبێت

ڕاستەوخۆ سەیری تەنیشت خۆمم کرد بەڵام ئەوم نەدۆزییەوە
بەپەلە ھەستامەوە لەسەر بێدەکە دانیشتم وە چاوەکانم ئەوی بینی
کە بە خاولییەکی کوورتەوە لەسەر قەنەفە بچووکەکە خەوتووە
وە قژە شێواوەکەی دەریئەخست کە ئەو خۆی شتووە
بە ھێمنی ھەناسەیەکم دایەوە و
سەرم لە نێوان دەستەکانم زیندانی کرد
من بەڵێنی چیم بە ئەو دا ؟؟
من چۆن ئەو بەرمەوە لەگەڵ خۆم ؟
بێگوومان نامجوون دەرم ئەکاتە دەرەوە
من ھەرچەند گەورەی خێزانەکە بم نامجوون و یونگی ئەوە قبووڵ ناکەن
کچێک لەگەڵ خۆم ببەمەوە ~


~

~ بەڕێز تایھیۆنگ
باش خەوتیت ؟
ھیچ کێشەیەک ڕووی نەدا وایە ؟
ئەگەر ھەر شتێکت بە دڵ نەبووە ئەوا با من سزای بدەم
~ ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بە ھێواشی دەرگاکەم داخست تا
سەماکەرەکە خەبەری نەبێتەوە
پرسیارە بێماناکانی بەڕێز کریستۆفەر دەستیپێکرد
ئەو زۆڵە منی بێزار کرد
ئەو پیسایی کردە بەیانییەکەی من
کە بەھۆی ڕووداوەکانی دوێنی شەو  جوانم کردبوو ~

MY LITTLE DANCER ||KTH||Donde viven las historias. Descúbrelo ahora