❶⓿

159 19 118
                                    







لەپشت پەنجەرەکەوە لەو گوڵانەی دەنواڕی چلۆن هێشتا لەهەمبەر تیشکی هەتاوی سوتێنەردا وەسەرپێیانەوە ڕاوەستاون و ملیان شۆڕ نەکردووە بۆ گەرمای خنکێنەری هاوین،،

لەپشتیەوە چەندین پیاو سەرقاڵی قسەکردن و گفت کردنن و ناگەنە ڕێککەوتنێک و گرێبەستێکیان وەگیرناکەوێت سەبارەت بە زەوییە گران نرخەکانی خانەوادەی لویس..

ئەو دەستانەی گیری کردبوو لە گیرفانی پانتۆڵەکەی وەدەری نا و ڕووی گرتەوە بەر بەرەو ئەو پیاوانەی سەرگەرمی گفتوگۆن، پاشان لە تەنیشت خاوەندار و خوازیاری ڕێککەوتنەکە، پابلۆ پایز'ی باوکیەوە دانیشت و قاچی لەسەر یەک دانا..






" بەڕێز پابلۆ، ئەمن وای دەبینم بەم نرخەی تۆ پێشنیازی دەکەی هەرگیز کۆمەڵگەلێک لە زەوییە پڕبەهاکانی 'ڤیلافڕانکا'ت بەدەست ناکەوێت! ئەگەر بەنیازی پڕۆژەیەکی لەم جۆرە گەورەی بڕۆ لەجێیەکی تری 'سێڤییا' ' Seville' یان ئەندەلوس پارەکانت وەگەڕ بخە و زەوی بکڕە! "
خاوەن زەوییەکان کە نزیکەی سەعاتێکە لە مشتومڕدایە و ماندوو دەردەکەوێت لە زۆری قسەکردن و دەیخواست بەهەر شێوازێک بووە ئەو قسەوباسە بەکۆتابگەیەنێ و هەر بێژەیەکی لەزار دەبۆیەوە بە توندی و جدییەوە دەیگوت.


لەژوورێکیشدا کە جێژوانی شێف و کابان و خۆراک وە خوانەکانە، خانمێکی گەنج و دایکی خۆیان دزیوەتەوە لە باسوخواسی زەوی و زار و جێیان هێشتوون بۆ سەروەری ماڵ و مووڵکەکە، بەڵام خاتوونی گەنج دڵی تاوی دەدا تا پێبنێتە ئەو مشتومڕەوە و بەشداربێت لەگەڵ باوکیدا بۆقسەکردن لەسەر زەویی باوباپیرانیان و هێندەی لێی شارەزایە بدوێ، کەچی بوێری نەبوو و ئارەقی شەرمی دەڕێشت.





" ئەندرێس کەللە ڕەقی دەکات، با هەموو زەویەکان بفرۆشێ و ئەوبارە لەشانمان بێنێتە خوارێ، من چیدی نامەوێ لەژێر هەتاوی گەرمدا سەرقاڵی باغداری بم، یان زستان و هاوین وەک باڵدارەکان گەرمیان و کوێستان بکەم! بەو پارەیەی دەیدەن دەتوانین لە ڤێلایەکی گەورەدا بژین لەگەڕەکێکی شاهانەدا "
گلەیی و گازندەی ئەو خانمە لە هاوسەرەکەی بەردەوام بوو لەگەڵ قسەکردن دەربارەی داهاتوویەکی شاهانە لەکاتێکدا سەرگەرمی وردکردن و پاککردنی هەندێ سەوزەبوو،،

لەپشتیەوە کچەکەی دووراودوور لەژووری دانیشتنەکەی دەڕوانی کە بەحاڵ دیاربوون بەڵام دەنگیان دەبیسترا، دڵ بەسوێ بوو کاتێک بیری دەکردەوە ئەویش دەتوانێ ڕۆژێ بەوەها جۆرێک دەستبخاتە نێو کارەوە و ببێتە خاوەنکارێکی سەرمایەدار، هەر بۆیە دەیویست سود لەو ئەزمونە ببینێ و خوازیاربوو کوڕ بوایە تا وەک دەستەڕاستی باوکی لەو باسەدا بەشداربێت...




" باوکم دەزانێ چی دەکات، ئەگەر پارچە زەویەکان کەم بەها بوونایە نە ئاوەها سور دەبوون لەسەر کڕینی، نە خاوەن پڕۆژەو بەڵێندەرەکان بەپێیەکانی خۆیان ڕێی ماڵی ئێمەیان دەگرت! ڕاستە بە کرێدانی زەویەکان پارەیەکی باشی لێ وەدەست نەدەهات بەڵام خەڵکێکی زۆر قازانجیان لێدەکرد ڕەنگە باوکم بیر لەوانیش بکاتەوە.. بێگوومان دەبێت لە بانکەکانیان پارەی زیاتر ڕابکێشن خۆ ئێمە ساویلکە و گەمژە نین دەزانین نرخی ژیانمان چەندە! "




The Contract || PABLO GAVI 🔛 Where stories live. Discover now