❷⓿

99 16 89
                                    










" گوتت کەوا کیژە قەشەنگەکەت خاوەن موڵکە لێرەدا؟! "
کڕیارەکە پرسی و بەوردبینیەوە لە فرۆشیاری دەنواڕی، ئاگایاریش بوو چاوان دەوری لێگرتووە بەڵام جێی بایەخ نەبوون بۆی تەنها بیرکردنەوە لە چارەڕێگەکەی بۆ وەدەسخستنی زەویەکان ئامانجی بوو.
لە تەنیشتیەوە بەگرژی و نیگاگەلی زبرەوە کوڕەی گەنج لە باوکی دەڕوانی، بێزاربوو لەو چەشنە گووتە گوماناویانەی بابی!



" بەڵێ..
ئەگەر بگەینە ڕێککەوتن پشکی کچەکەم بەدیاریکراوی دەزانن، وە براکەم و دایکم "
وەڵامێکی ورد و درشتی پێشکێش کرد..

چەند خولەکێکی کەم سەقای ژووری دۆست و میوانان بێکزە و بێ هیچ دەنگێک بوو،
لەناکاوێکدا پایز هەستایە سەرپێ و پێدەچوو ئاکامی ڕاوەستانی لەسەر پێی ڕۆیشتن بێت،
هەتا پیاوگەلی ژوور هەموو هاوشانی وەستان..


" بەڕێز ئەندرێس، مۆڵەت بدە ئێمە لەنێوخۆی خۆماندا هەڵسەنگاندنێک دووبارە بکەینەوە بۆ پرۆژەکە و بیرێکی دیکەی لێبکەینەوە ئەوسا پەیوەندی بەجەنابتەوە بکەین تا ڕێککەوتنێکی باشتر بکەین! "
بەڕێزانە دوا بەرامبەری و دەستی درێژ کرد بۆ تەوقەکردنێکی متمانەبەخش و بزەی چاوانی کە بۆ دواجار سەیری کچۆڵەی خاوەن زەویەکانی کرد...

" گەر ڕێکەوتنێکی باشتر شک ببەن و هەردوولامان قازانجی لێوەکەین خراپیەکی نیە! "
ئەندرێس گوتی و یەک بەیەک تەوقەی کرد لەگەڵ پیاواندا و پاشان وشەی ماڵئاوایی و ڕۆژی خۆش دوا بەشی دیداری ڕۆژیان بوو .












*****











" خاتوون،، ڕامەکە بۆ ژوورەکەت، وەرە کارم پێتە! "
بە دەنگێکی زبر و وەک کەسێکی لێپرسەرەوە بانگی کچەکەی کرد،
دایکیشی خۆی وەدەرخست و سێ بەسێ لەسەر مێزی خوانەکە دانیشتن لەپاشی نانی ئێوارە.


" ئەو پیاوە لەکوێ بە دیدارت گەیشتووە و چ باس وخواسێک لەبەیندا بووە؟! "
بەخواستێکی گەورەی وەدەستخستنی وەڵامەکانی پرسی و نیگاگەلێکی ئاڕاستەی ڕووخسارە ڕەنگ پەڕیوەکەی کرد.


" ئــ-ئااا - ئەوە.. بەراستی لەیادم نیە!!
هەڵە نەبم - دوومانگێک یان زیاتر پێش ئێستا دیتم،،
سەرەتای هاوین بو.
دەمەوئێوارەبوو لەسەر ئەو کێڵگەیە دیتم کە خێزانی فێرناندێز جێیان هێشتبوو "


" چۆن کەوتنە قسە؟ ئەی باسی چیتان کرد؟! چی لێپرسی؟! "
بەتوندی لێی پرسی و دڵنیابوو لەوەی دەبێت وەڵامێکی قایلکەر وەدەست بخا.


" ئەو ئێوارەیە پێش من ڕۆیشتبوویتەوە باوکە، ئیدی بەپێ ئەگەرامەوە.. وەک کە گوتم لەکوێ بینیم، کەمێک وەستام سەرسامئاسا تەماشای ئەوپیاوەم ئەکرد چلۆن دەستی دەهێنا بەسەر ئەو خۆڵە وشک و ڕەقەیا، دوای هەستایە سەرپێ و لەدوورڕا کە منی دیت بانگی لێوە کردم کە نەڕۆم و پاشان گەشتە لای من  .. وە ئینجا گوتی
ئایا دەزانی و دەناسی ماڵباتی لویس؟
گوتم بەڵێ جا پرسیشم چ کاریان بە ماڵباتی لویسە
خۆشم پێنەناساند!
کەمێک دوورتر کەوتمەوە لێی زۆر نامۆ نەبوو! ترس دایگرتم چ دەبێ بکوژە هەڵهاتووەکەی خێزانە دوانزە کەسیەکەی ئەو دەمە بووبێت!؟؟، هەرچەند بەرگیشی پۆشتە بوو!
بیرمە بەخەندەوە
گوتی- مەترسێ لەمنی پیر و ماندووی کار، لەئیش زیاتر توخمی پیاوکوشتن و تاوان ناکەوم هەر هاتووم چاوم بەم ناوە بکەوێ، دەڵێن بنەچەی لویس بڕێکی زۆریان هەیە لەم موڵکانە، پرۆژەیەکم هەیەو ئەمەوێ بونیادی بنێم لێرا و ئەم دەشتەوانیە بکەم بەهەوارگە و کۆشک و سەرای گەشتەوانان گەریدان، کوچەیەک بێ بۆ ئارامی خەڵک و پارەی چاکی لێ دەست بخەم.

The Contract || PABLO GAVI 🔛 Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora